|

11 ئازار, 2010 [ 10:05 ]
که‌مێک پێش دوو یاری له یارییه‌کانی ئه‌مشه‌وی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا کۆتای‌یان هات. له یاری یه‌که‌مدا یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌ناو خاک و جه‌ماوه‌ری خۆی نه‌یتوانی له یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی بباته‌وه. له‌م یارییه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و لیۆن به گۆڵێک به‌رامبه‌ربوون. به‌مه‌ش یانه‌ی لیۆن گه‌یشته قۆناغی هه‌شته‌م و یانه‌ی ریال مه‌دریدیش ماڵئاوایی کرد، چونکه له یاری چووندا یانه‌ی لیۆن به گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر له ریال مه‌دریدی بردبۆوه.له یاری دووه‌میشدا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی میلانی ئیتاڵی برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی هه‌شته‌م، شایانی باسه له یاری چوونیشدا مانچسته‌ر یونایتد به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له میلانی بردبۆوه.
|