هۆلیوود- به پێی ئاماری "سلۆلۆئید سیلینگ" راپۆرتی سالانه‌ی زانكۆی زانكۆی "سه‌ن دیه‌گۆ"، له نێوان (250) فیلمی گرنگی ئه‌مه‌ریكی كه له ساڵی(2009) به‌رهه‌م هێنراون، له (7%)ی ئافره‌تان كاری ده‌رهێنانیان بۆ هه‌ندێك له‌و فیلمانه‌یان كردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "بی. بی. سی"، "كاترین بیگلۆ" ده‌رهێنه‌ری هۆلیوودی له مێژووی ئۆسكار به یه‌كه‌م ئافره‌ت دێته هه‌ژمار كه توانیویه‌تی خه‌لاتی ئۆسكاری باشترین ده‌رهێنه‌ر به‌ده‌ست بێنێت.
جگه له خاتوو "بیگلۆ"، سێ ئافره‌تی دیكه بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌لاتی ئۆسكاری باشترین ده‌رهێنه‌ر كاندید كراون: "جین كه‌مپین" له رێگای فیلمی "پیانۆ"(1994)، "لینا وێرتمولێر" ده‌رهێنه‌ری ئیتالی له رێگای فیلمی "حه‌وت جوانی"(1997) و "سوفیا كاپولا" له رێگای فیلمی "ونبوو له وه‌رگێرِان"(2004). هه‌ر چه‌نده خاتوو "مارلین گوریس" ده‌رهێنه‌ری هۆڵه‌ندی له ساڵی (1996) له رێگای فیلمی "هێلی ئه‌نتۆنیا" وه‌كو براوه‌ی ئۆسكاری باشترین فیلمی ده‌ره‌كی ده‌ستنیشان كرا، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵاته له به‌شی باشترین ده‌رهێنه‌ر نه‌بوو. ده‌ستنیشان كردنی "كاترین بیگلۆ" وه‌كو براوه‌ی ئۆسكاری باشترین ده‌رهێنه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی زه‌ق كردۆته‌وه، كه بۆ رێژه‌ی ده‌رهێنه‌رانی ئافره‌ت له هۆلیوود كه‌مه؟ هه‌ر چه‌نده خاتوو "كاترین بیگلۆ" له رێورِه‌سمی ئۆسكاری ئه‌مساڵ له كاتی وه‌رگرتنی خه‌لاته‌كه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌و بابه‌ته نه‌دا و زۆری پێی خۆش نییه وه‌كو ده‌رهێنه‌رێكی ئافره‌ت بناسرێت. "مارتا لازێن" نووسه‌ری ئه‌و راپۆرته له‌وباره‌وه رایگه‌یاندووه، "هۆلیوود كه‌می رێژه‌ی ده‌رهێنه‌رانی ئافره‌ت ره‌ت ده‌كاته‌وه". "ئێمی مۆل" به‌رِێوه‌به‌ری فیستیڤاڵی فیلمی "بێردز ئای ویۆ" له‌وباره‌وه رایگه‌یاندووه: "سروشتی كاری ده‌رهێنان له هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كی كه‌می ده‌رهێنه‌رانی ئافره‌ت له هۆلیووده". هه‌وه‌ها خاتوو "كیت كێنینمۆنت" به‌رِێوه‌به‌ری رێكخراوی به‌ریتانی "ئافره‌تان له فیلم و ته‌له‌فزیون"(WFTV) له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: "هیوادارین ده‌ستنیشان كردنی خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین ده‌رهێنه‌ر بۆ خاتوو بیگلۆ و ده‌ستنیشان كردنی فیلمی "The Hurt Locker" وه‌كو باشترین فیلمی ئه‌و رێورِه‌سمه، هانده‌رێك بێت بۆ ده‌رهێنه‌رانی ئافره‌ت كه له بواره‌دا چالاكی زیاتریان هه‌بێت". |