به‌بۆنه‌ی 40همین ساڵگه‌ردی رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی 11ی ئاداری 1970ه‌وه، كه شۆرشی مه‌زنی ئهیلوول به رابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر حكوومه‌تی عێراقی ئه‌وسای ناچاركرد بۆ یه‌كه‌مینجار له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمییدا، دان به بوون و مافه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان بنێ، سڵاو و پیرۆزبایی گه‌رم بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه‌كانی ئهیلوول و گشت پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌نێرین و سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی بارزانی نه‌مر و شه‌هیده نه‌مره‌كانی شۆرشی ئهیلوول و گشت شه‌هیدانی كورد و كوردستان و شه‌هیدانی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان داده‌نه‌وێنین..
هه‌رچه‌ند رژێمی به‌عس دواتر شهرِی دژی گه‌له‌كه‌مان ههلگیرساندهوهو نكوڵی له مافه ره‌واكان كرد و خۆی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه دزیه‌وه، كه‌چی تا به ئهمرِۆش ده‌گات، رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی دانپیانراو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، بایه‌خ و گرینگی خۆی هه‌بووه‌و هه‌یه كه ته‌نانه‌ت شۆڤینیستانیش ناتوانن نكوڵی له‌و دۆكیومێنته و مافه بهرجهستهكراوهكانی بكه‌ن و بووه بنه‌مایه‌كی پته‌وو جێگیریش بۆ داننان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن له نیسانی 2003 كه خۆیان له قانوونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی راگواستنه‌وه‌و ده‌ستووریی هه‌میشه‌ییدا ده‌بیننه‌وه.
له‌وه‌ش گرنگتر، له‌سایه‌ی ئه‌و رێككهوتننامهیهدا، ریزه‌كانی گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و تایهفهییهكانییهوه، به‌هه‌موو سه‌مت و ته‌وژمه سیاسییه‌كانی ئه‌وساوه، له زاخۆوه تا مه‌نده‌لی، له‌ژێر رابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر یهكخرانهوهو هه‌ست و هۆشی نه‌ته‌وه‌یی له‌مێشك و دڵی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ریشه‌ی داكوتا و په‌ره‌ی سه‌ند و به‌ره‌و ژوور هه‌ڵكشا و زمان و كولتووری كوردی گه‌شانه‌وه‌و خوێندن به زمانی كوردی له ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستانی عێراقدا په‌ره‌ی پێدراو، كوردستان چوار ساڵی پرِ له ئاشتی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و جۆرێ له خۆبهرِێوهبردنی كوردی به‌خۆوه دیت، كه خۆی له خۆیدا ته‌جره‌به‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ خۆبهرِێوهبردنی گه‌له‌كه‌مان له دوای راپه‌رینی 1991-ه‌وه تا ئێستا.
هه‌ر له سایه‌ی ئه‌و رێككهوتننامهیهدا، وێرای داننان به بوون و ناسنامه‌ی گه‌لی كورد له ته‌ك عه‌ره‌بدا وه‌ك گه‌لێكی جیا‌و سه‌ره‌كی له عێراقدا، له ناوچه‌كه‌و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش، به داننان به بوون و مافه‌كانی كورد، پێگه‌و كه‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌جیا هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه‌كه‌دا ئیعتیباری پتری په‌یداكرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵگه‌ردی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداردا، 19دهمین ساڵگه‌ردی راپه‌رینی هه‌ولێری پایته‌خت-یشه كه له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵكی خۆراگری هه‌ولێر، شاره‌كه‌ی خۆیان له داموده‌زگا داپڵۆسێنهكانی به‌عس پاككرده‌وه‌و رزگاركردو، به‌مه‌ش هاوسه‌نگیی خه‌بات و به‌رخۆدان به‌قازانجی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رین له سه‌رانسه‌ری كوردستان به كه‌ركووكی دڵی كوردستان و خانه‌قین و شنگال و مه‌نده‌لی یشه‌وه، گۆرِا و رێگه بۆ حوكمرِانیی خۆ به خۆی گه‌له‌كه‌مان خۆش‌بوو كه سوپاس بۆ خوا ئهمرِۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو هه‌رێمێكی فیدراڵی ناو عێراق پرِ ئه‌مانه‌ت و سه‌قامگیرترین و گه‌شاوه‌ترین هه‌رێمه له‌ناو عێراقدا و بووه به جێچاوی هه‌موو گه‌له‌كه‌مان و له ئاستی ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تیشدا، جێگه‌یه‌كی شیاوی بۆ خۆی گرتووه..
هه‌ر به‌رزو پیرۆز بێت رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری پیرۆز
هه‌ر شهكاوهو سه‌فراز بێت ئاڵای راپه‌رینی كورد و كوردستان
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
10/3/2010