گه‌ڕانه‌وه

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ تووندی لێدوانه‌ شۆڤینییه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه‌
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
11 ئازار, 2010 [ 09:59 ]

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ تووندی لێدوانه‌ شۆڤینییه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه‌، هاوكات دووپات لە سه‌ر دووبارە كاندیدكردنەوەی‮ ‬سەرۆك (جەلال تاڵەبانی)‮ ‬بۆ خولی‮ ‬دووەمی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ده‌كاته‌وه‌.

 

له‌م باره‌یه‌وه‌، گوتەبێژێك بەناوی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئه‌م لێدوانه‌ی ڕایگه‌یاند؛:

لەكاتێكدا گەلەكەمان لەكوردستان لەگەڵ براكانیدا لەسەرانسەری‮ ‬عێراقدا بە بۆنەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمان ئاهەنگ دەگێرِێ و بەئاكامەكەی‮ ‬خۆشحاڵە،‮ ‬چەند بەرِێزێك لە بەغدای‮ ‬عێراقیانەوە خەڵكیان حەپەساند بە دووبارەكردنەوەی‮ ‬وروژاندنی‮ ‬چەمكەكانی‮ ‬هاودژی‮ ‬دەستوورو ئەو بنەمایانەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دیموكراتیان لەعێراقی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬نوێدا لەسەر دامەزراوە كە لەیەكسانی‮ ‬نێوان هاووڵاتیان و شەراكەتی‮ ‬نێوان هەردوو پێكهاتە سەرەكیەكەی‮ ‬عەرەب و كوردو نەتەوە براكانەوە سەرچاوەی‮ ‬گرتووە‮.


 ‬وروژاندنی‮ ‬مەیلی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬و باڵادەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پروپاگەندەكردن بۆ نوێنەرایەتتی‮ ‬كردنی‮ ‬تاك لایەنەی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬عێراق،‮ ‬لەخۆیدا دووبارە بەرهەمهێنانەوەی‮ ‬ئەو چەمك و سیاسەتانەیە كە رژێمی‮ ‬پێشوو بۆ چەسپاندنیان بەهەموو ئامرازێكەوە لەرِێگەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬تەعریب و تەبعیس و گۆرِینی‮ ‬دیموگرافی‮ ‬و شەرِە كۆمەڵكوژیەكانی‮ ‬دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان تەفەنوونی‮ ‬تێدا كرد،‮ ‬كەچی‮ ‬لەبەزین و شكستدا هیچی‮ ‬دیكەیی‮ ‬لێ نەدوریەوە‮. ‬


دەستوور بەرِوون و ئاشكرایی‮ ‬ناسنامەو سروشتی‮ ‬سیستەمی‮ ‬عێراق و ماف و ئەركی‮ ‬هاووڵاتیانیی‮ ‬دیاریكردووە كە لەماددەی‮ ‬14دا خۆی‮ ‬لەیەكسانی‮ ‬تەواوی‮ ‬نێوان عێراقیاندا بێ جیاوازی‮ ‬رەگەز‮ ‬یا ئیتنی‮ ‬یا نەتەوە‮ ‬یا بنەچەوە دنوێنێ،،‮ ‬هەروەها لەماددەی‮ ‬68ی‮ ‬تایبەت بە كاندیدی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كۆماردا مەرجی‮ ‬ئەوە دانراوە كە لەدایك و باوكێكی‮ ‬عێراقی‮ ‬لەدایك بووبێت،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬هیچ مەرجێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬یا ئایینی‮ ‬یا ئیدیكە دانرابێت،‮ ‬بەڵام بەپێچەوانەی‮ ‬ئەو دەقە دەستوورییەوە هەندێ لەئەوانەی‮ ‬رمێن بۆ قۆرخكردنی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬عێراق لێدەدەن،‮ ‬داوای‮ ‬ئەوە دەكەن كەسایەتیەكی‮ ‬عەرەب سەرۆكایەتی‮ ‬دەسەڵات وەستۆ بگرێ و وایدادەنێن وەستۆگرتنی‮ ‬ئەو پێگەیە لەلایەن كورد هاودژی‮ ‬ناسنامەی‮ (‬عەرەبی‮) ‬عێراقە،‮ ‬كە ئەمە لەخۆیدا لادانە لەرِێگەی‮ ‬راست و دروستدا‮. ‬


سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەكاتێكدا جارێكی‮ ‬دیكە دووپات لەپابەندبوون بە دەستوورو برایەتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و كوردو تەواوی‮ ‬پێكهاتە براكان دەكاتەوە،‮ ‬هاوكات دەرپەرِاندنی‮ ‬ئەو جۆرە لێدوانانە بەدەرچوون لەدەستووری‮ ‬ئیتحادی‮ ‬و بەهاو چەمكە دیموكراتیەكان دەبینێ،‮ ‬كە لەوەتەی‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬دیكتاتۆریەوە لەپرۆسەی‮ ‬سیاسیدا چەسپاوە وەك بەرجەستەكردنێك بۆ مەیلی‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬دژ بە ویست و خواستە نیشتمانیە هاوبەشەكانی‮ ‬عێراقیانەوە‮.


 ‬وێرِای‮ ‬برِوامان بە مافی‮ ‬هەر هاووڵاتیەكی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەپێی‮ ‬دەستوور كە خۆی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كۆمار‮ ‬یا هەر پۆستێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دەوڵەت كاندید بكات،‮ ‬ئێمە دووپات لەكاندیدكردنەوەیی‮ ‬سەرۆك جەلال تاڵەبانی‮ ‬بۆ خولی‮ ‬دووەمی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬دەكەینەوە،‮ ‬لەسۆنگەی‮ ‬مافی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد وەك دووەم نەتەوەی‮ ‬سەرەكی،‮ ‬دیاریكردنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬تەعەدودی‮ ‬عێراقی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬و لەسەنگە
جۆرایەتییەكەیدا لەپرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق و ئاراستەی‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬عێراقدا‮.

‬سەركردایەتی‮ ‬كوردستان لەكاتێكدا پابەندبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەوابیتەكانی‮ ‬دەستوورو
چارەسەركردنی‮ ‬كێشە ئاڵۆزەكان بەجێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬145ـیشەوە نوێ دەكاتەوە،‮ ‬هاوكات لەهاوپەیمانی‮ ‬بەستندا وەكو پێشان مەودای‮ ‬پابەندی‮ ‬ئەوانی‮ ‬دیكە بەدەستوورو وەڵامدانەوەیان بۆ ویست و خواستی‮ ‬گەلەكەمان لەبەرچاو دەگرێ‮.‬
گوتەبێژێك بەناوی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە
2010_3_10

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani