|

10 ئازار, 2010 [ 15:45 ]
دلێر ئیبراهیم- هەولێر بەمەبەستی جوانکردنى سیماى قوتابخانەو خوێندنگەکانى شارى هەولێر بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانى پەروەردەى گشتى هەولێر، پرۆژەى وێنەى دیواربەندى بۆ شەش قوتابخانەى شارى هەولێر جێبەجێ کردو، ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت. لەم بارەیەوە هۆشیار مەرجان بەڕێوەبەرى چالاکى قوتابخانەکانى هەولێر گوتى: بۆ جوانکردنى سیماى شارو ڕووکەش و دیوارى قوتابخانەو خوێندنگەکان بەوێنەى گوزارشتکراوی پەروەردەیی بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکانى گشتى پەروەردەى هەولێر، ئەم پرۆژە گرنگە جێبەجێ دەکرێت. هەروەها مەرجان ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد کە پرۆژەى شانۆى گەڕۆکیش یەکێکە لەو چالاکییانەى کە بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکانى گشتى پەروەردەى هەولێر بەڕێوەدەچێت و سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە.
|