|

10 ئازار, 2010 [ 09:20 ]
به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازى له كریستۆفه‌ر هێڵ باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه بریتی بوون له ئالن مایزن هاوارد راوێژكارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان.
له دیدارێكدا كه نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌ى بوو، باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقی له سه‌رۆك بارزانى كرد و ستایشى ره‌وشى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى كرد له هه‌رێمى كوردستان كه له كه‌شێكى سه‌قامگیر و پڕ ئاسایش به شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌چوو.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ك و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تاوتوێ كرا له‌گه‌لأ چۆنیه‌تى پته‌وكردن و فراوانكردنى ئه‌م په‌یوه‌ندییانه و، ئه‌نجامى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا به باشى هه‌ڵسه‌نگێنرا.
هه‌روه‌ها رووداوه‌كه‌ى مانگى رابردووى وانكێ خرایه به‌ر باس و دووپاتیان كرده‌وه كه رووداوى له‌م جۆره جارێكى دیكه دووباره نه‌بێته‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌دا بیروڕا ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراقی فیدرالأ ئاڵۆگۆڕ كرا.
|