|

08 ئازار, 2010 [ 20:51 ]
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به بۆنه‌ی 8ی ئادار رۆژی ئافره‌تانی جیهانه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمم ئاڕاسته‌ی ئافره‌تانی كوردستان و ئێراق و جیهان به گشتی ده‌كه‌م. ئومێده‌وارم ئه‌م یاده هانده‌رێكی دیكه‌ی گیانی خه‌بات و تێكۆشانی ئافره‌تان بێت له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ماف و خواسته‌كانیان. ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان ئافره‌تان پێگه‌ی خۆیان وه‌ده‌ستهێناوه له سایه‌ی ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌یدا زۆر له مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ركراوه كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكه له پاڵ ده‌ستكه‌وته‌كانی دیكه كه به به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاره‌ها شه‌هیدی ئافره‌ت و پیاو كه شه‌هید خوشكه له‌یلا قاسم یه‌كێكه له‌و شه‌هیده ئافره‌تانه‌ی كه گیانی خۆی له پێناو میله‌ته‌كه‌یدا به‌خت كرد و به‌شه‌هیدبوونیشی سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وه‌ری بۆ ئافره‌تانی كوردستان و میله‌ته‌كه‌ی تۆماركرد. له‌هه‌موو شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردستاندا ئافره‌ت هه‌میشه پاڵپشتێكی پته‌وبووه بۆ برا و باوك و هاوسه‌ره پێشمه‌رگه‌كه‌ی له هه‌ندێ باریشدا چه‌كی خستۆته سه‌رشان و به‌رگری له بوونی میله‌ته‌كه‌یدا كردووه. ئیتر ئه‌و میله‌ته‌ی كه خاوه‌ن ئافره‌تێكی وابێت هه‌میشه به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه. به‌م بۆنه پڕشكۆیه‌دا پاڵپشتی خۆم بۆ به‌شداری ئافره‌تانی كوردستان له پڕۆسه‌ی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی گۆشكراو به هه‌ستی كوردایه‌تی و به‌شدارییان له گشت ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدا و هه‌روه‌ها له به‌ڕێوه‌بردن و له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و بنبڕكردنی دیارده‌ی توندوتیژی دووپات ده‌كه‌مه‌وه .
هه‌رپیرۆزبێت 8ی ئادار رۆژی جیهانی ئافره‌تان
مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 832010
|