|

07 ئازار, 2010 [ 17:07 ]
محسن محمد سالح هەر کاتێک کوردستانەکەمان پێویستی بە خەبات و تێکۆشانی ئێمەی هەبووە بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە بێبەرامبەر لەپێناویدا خەباتمان کردووە وچەند جارێک بێ حاڵ و بێ ماڵ بوین لەسەری. سوپاس بۆ یەزدانی مەزن لە سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، ئێستا سەرمان بەرزە و سەربڵندین بەوەی کەلەپێناویدا جەنگاوین و خەباتمان کردووە، زۆربەی ئاواتەکانمان بەدی هاتوە.خزمەت گوزاریەکانی کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەپێشکەشی بە هاوولاتیان وناوچەکەی کردوە شایەت حاڵی وتەکانمن. بۆ درێژەدان بە خەبات و تێکۆشان لە پێناو ولات و خاکی کوردستاندا، بەوپەری وەفاو دڵسۆزیەوە لە بەرە بەیانی رۆژی (7-3-2010 ) جەژن ئاسا خۆمان ئامادەکرد خۆم و خانەوادەکەم ڕومان لە قوتابخانەی ( خەجە باوەی ) سەر بڵندی شاری هەولیر کرد بۆ ئەوەی دەنگی خۆمان بدەینە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان ژمارە (372 ) خۆیان کاندید کردبوو، بۆیە بێ دوو دڵی دەنگمان پێیان بەخشی بۆ ئەوەی کوردستان ئارام تر و ئاوەدان تر و پێشکەوتوو تر بێ
|