|
|
|
|

03 ئازار, 2010 [ 09:38 ]
نجم ا‌لدین احمد شوان ئه‌گه‌ر پێشگیری نه‌کرێت له لێدوانه ناشیرینانهکانی ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ جوانکردنی ڕوخساری ناشیرینی خۆیان له پێش دیده‌ی دووژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبهتیهکانیاندا ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه به میلیشیات ناوزه‌د ده‌که‌ن ئه‌وا ڕۆژێک دێت که‌سانێکی وه‌ها کینه له دڵ ووشه‌ی (جیب العمیل) دهسهپێننههوه به‌سه‌ر ڕۆڵه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌کانی گه‌له‌که‌ماندا بۆیه ده‌بێت به‌توندی به‌ره‌نگاری ئه‌م جۆره لێدوانانه ببینه‌وه به‌پێی فه‌رمووده‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کاک مه‌سعود بارزانی که له (کۆنگرهی١٣یهمی ـ ی، ق، ک) دا لهههوڵێری پایته‌خت بـڕیاری دا ئه‌وه‌ی سوکایه‌تی به‌پێشمه‌رگه بکات له کوردستان جێگای نابێته‌وه. ئه‌و مرۆڤانه‌ی سوکایه‌تی به‌پێشمه‌رگه ده‌که‌ن که‌سانی سه‌رسفره وخوانی حازرن نه‌ک که‌سانی دڵسۆز‌و وه‌فادار بۆ خوێنی ئه‌و قاره‌مانانه‌ی له ڕۆژه سه‌خت و دژواره‌کاندا ماڵئاواییان لهخوشهویستهکانیان و خۆشگوزه‌رانی ژیانی خویان کرد و ڕوویان کرده دۆڵ و چیا و ده‌ستیان دایه چه‌ک و له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدا ته‌من و ژیانی خۆیان به‌بێ ووچان وه‌کو مۆمێک داگیرساند بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌م و تاریکییه‌ی که‌باڵی ڕه‌شی نائومێدی به‌سه‌ر هه‌موو بستێکی خاکی کوردستانه‌دا کێشابوو. ئه‌مرۆ هه‌ر له سایه‌ی پاشکۆی خۆڵه‌مێشی ته‌مه‌نی ئه‌و پێشمه‌رگه گیان لهسهردهستانهی کوردستانه ئه‌م نیمچه ئازادییه به‌رپا بووه، ئه‌گه‌رنا تا ئێستا ته‌نها کوردێکیش له‌کوردستاندا نه‌مابوو. ئه‌وانه‌ی ئه‌م ناوه ناشیرینانه ده‌درکێنن به ڕووی پێشمه‌رگه‌دا له پاشه ڕۆژدا چاوه‌ڕوانی هیچ کرده‌وه‌یه‌کی باشیان لێ ناکرێت بۆ خاک و خه‌ڵکی کوردستان ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت مرۆڤێکی کینه له دڵ و بێبهزهیین و به‌درێژایی ته‌مه‌نیشیان ڕۆژێک له ڕۆژان نه برسێتیان بینیوه و نه شه‌وێکیش له‌شه‌وان له‌نێو جێگای گه‌رمدا ڕابوونه و نه‌ساتێکیش پێیان ڕچیوه بۆ پارێزگاری له‌خاک وگه‌ل. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م کۆپـله هۆنراوه‌یه‌م که چه‌ند دێڕێکه له‌و وه‌سێتنامه‌یه‌ی که له ساڵی ١٩٧٤دا بۆ بڕنهوهکهم له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا له نێوان شارۆچکه‌ی شوان و شارۆچکه‌ی ته‌ق تهقـدا هۆنیه‌وه له سه‌رده‌مێکدا که هه‌میشه ئاواتم ده‌خواست زنجیری پاچکه‌ی زریپۆشی تانکه‌کانی دووژمن به‌سه‌ر لاشه‌که‌مدا تێپه‌ربێت نه‌ک له‌پێش چاوومدا گوندێک یان پارچه‌یه‌ک له‌خاکی نیشتیمانه‌که‌م داگیر بکرێت. بڕنه‌و چاوه‌که‌م چه‌کی کوردانی له‌ناو چه‌که‌کان به‌ناو نیشـانی لولهت درێژه ئه‌ویش دیاره سه‌ندنی مافی کوردی هه‌ژاره که شه‌هید کرام له‌ناو سه‌نگه‌را لاشه‌ی خوێناویم سوور بوو له شه‌ڕا ئه‌ستێره‌ی ژینم له ئاسمان نه‌مـا وێڵ وسهرگهرد بوو له‌هه‌ور و تهمـا هه‌واڵ بنێره بۆ دایکی پیرم بێته سهرلاشهی خوێناوی سوورم پێی بڵێ ڕۆڵه‌ی شه‌هید کراووت تا دوا هه‌ناسه‌ی هه‌ر هێنای ناووت ئه‌یووت که دایکم هاته سه‌ر لاشه‌م نه‌کات شین بکات بۆمن بخوا غه‌م توخوا وه‌سێتم به‌یان که لایان که‌هاتنه دیارم خزم وهاوسهران زوو بمسپێرن به‌م خاکه جوانه نیشتیمانی من هه‌ر کوردستانه به‌و جله خاکیه‌ی له‌به‌رم دایه به‌و برینه ئاڵه‌م وه‌ک کانی وایه بنووسن له‌سه‌ر کێلی گۆڕه‌که‌م شه‌هید کراووم سوره به‌رگه‌که‌م به‌خێوی کردم دایکم مه‌ردانه تا خۆم به‌خت که‌م بۆ ئه‌م کوردستانه پێشمه‌رگه‌یه‌کی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن نجم ا‌لدین احمد شوان ١/٣/٢٠١٠
|
|
|