ڕۆژگار کەریم
سیستەمى دیمۆکراتیەت ،بە گوێرەى ئەزمونى وڵاتانى پێشکەوتوى ئەورۆى دنیا ، گونجاوترین رێبازە ، بۆپیشخستنى مرۆڤایەتى ،چونکە ئەو گەشەکردنەى، بیرو، هزرو ،بەهرەو، داهێنانەى ،کەرۆژانە هەستى پێدەکەین و، لە رێگەى کەناڵەجیاوازەکانى را گەیاندنەوە ،دەیان بینین لە هەمو بوارەکانى ژیاندا، کە مرۆڤ لەو تواناو، بیرو، بەهرەو، داهینانانە ، سەرسام دەکەن ،وە سەرجەم ئەوکارکردن و رەنجدانە، بۆ بەختەوەرکردنى مۆرڤ و، گەیاندنى بە دووامەنزڵگەى ئارەزو و ئاواتەکانیەتى .
بێگومان ئەو تەقینەوە مەزنەى زانست و زانیاریە، لە لایەک. لەلایەکیترەوە بەرزو بەنرخ راگرتنى، بەهاى مرۆڤ و، کۆمەڵگەى مرۆڤایەتى ، بەر ئەنجامى پراکتیزە کردنى ،چەمک و، رەهەندەکانى، سیستەمى دیموکراتیەتە .
ئەوەى کەبە شانازى بۆ ئێمەى کورد دەگەرێتەوە ،لە سەرەتاى سەدەى بیستەمەو ە ، خەونى ئێمە ى کورد بوە ،و بیر لە بەدەستهێنانى سیستەمى دیموکراتیەت کراوەتەوە، وە (پ د ک ) خاوەنى دەست پێشخەرى ئەو شکۆمەنیەیە و ،لەساڵەکانى ( 1946) وە هەتاوەکو ئێستا، هەزاران هەزار شەهیدى بەخشیوە لە وپێناوەدا ،وا ئێستا ئەوخەونە بوەتە واقع و، لەسایەى دا یەکیک لە بنەما سەرەکیەکانى دیموکراسیەت ،کە هەڵبژاردنى ئازادانەیە ،پەیڕەو دەکرێت . وە ئێمەى کورد بۆمان هەیە بە ئازادانە، نوێنەرى راستەقینەو، دلسۆزى نەتەوەکەمان هەڵبژێرین بۆ ئەنجومەنى ئیراق .
ئەمە هەلێکى میژوییە و، تاکە رێگەو هۆکاریکە ، کە بتوانین بەهۆیەوە پێگەى کورد ،بەهێز بکەین لە بەغدا، بەوەى کە هەموکوردو کوردستانیەک ،بەشدارى بکات لەپرۆسەى هەڵبژارندا ،بێگویدانە هەرچى سلبیاتیک کەهەیە ،چونکە تەنیا بەزۆرى دەنگ و،ژمارەى نوینەرەکانمان ، ئەتوانین دەستور، بچەسپێنبن و مادەى( 140) ،وناوچە ناکۆکى لەسەرەکان بگێرینەوە، بۆ ئامێزى هەرێمى کوردستان و، هەمو مافە زەوتکراوەکانمان ، لەرێگەى دەستوەرەوە، بچەسپێنین ، ئەوکوردەى بەشدارى نەکات، لەم هەڵبژاردنەدا ،بە زەرەرى ئێمەى کورد و قازانجى کۆنە بەعسى و، عەرەبە شۆڤینیەکان دەگەرێتەوە ، ئەو بێویژدانانە، سەرەراى ئەو هەمو ناکۆکیانەى نێوانیان ،کەهەوڵى لەناوبردنى یەکترى ئەدەن ، کەچى هەمیشە یەکگرتون بۆ لیسەندنەوەى، ئەو مافانەى کە بە خوێن وەرمان گرتوە و سەرکردایەتى سیاسى کوردستان ، لەدەستوردا چەسپاندویەتى .ئەوەى جیگەى سەرسوڕمانە ( تاریق هاشمی ) جێگرى سەرۆک کۆمارى عیراق ، لەم رۆژانەدا سەردانى بەریتانیاى کردوە و، لە کۆڕێکدا بۆعەرەبە نیشتەجیکانى ئەو ولاتە، وتویەتى (ئەبى هەمو عەرەبێکى ئیراقى بەشدارى بکات لە هەڵبژارندا، بۆئەوەى ژمارەى نوینەرەکانمان زۆربى ،لە ئەنجومەنى نیشتمانى ئیراق ،تا بتوانین دەستور بگۆڕین ،چونکە دەستور لەسەر بنەماى جیاوازى ،زمان و ، نەتەوایەتى و، مەزهەبەکان دانراوە) .بێگومان مەبەستى تەنیا هەڵوەشاندنەوەى مافەکانى گەلى کوردستانى خێر لە خۆ نەدیوە ؟!.
خوێنەرى بەرێز : ئائەمەیە وەفا و،مرۆڤدۆستى و ،جیرانیەتى ئەو برا عە رە با نە مان، کە هێشتا چێژى خزمەتى ئێمەیان لە زاریدایە؟!.
کە ئەو رەگەز پەرست و بێوەفایانە ئاوا بیر بکەنەوە، وێڕاى ئەو هەمو دلسۆزى و، بەتەنگەوە هاتنەوەى ،ئێمەى کورد بەگشتى و ،سەرکردایەتى سیاسى بە تایبەتى ، کەپێیەکیان لەکوردستان و، پێیەکەتریان لە بەغدابو، بۆهاوکاریکردنیان و چارەسەرکردنى کیشەکانیان ،ئیتر ئەوەى بەشدارى دەنگدان نەکات، نکولى کردن نیە لە کوردبونى خۆى و،پشتگیریکردنى ئەو شۆڤینى و رەگەزپەرستانە نیە؟!