گه‌ڕانه‌وه

دەنگدان لە هەڵبژاردندا ئەرک و مافی هەر تاکێکی کورد و کوردستانیەکە
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
28 شوبات, 2010 [ 14:44 ]

سوهێل تاهیر عەبدولڵا
نووسەری دەنگ و باس لە کوردستان تیڤی
   28-2-2010


هەر وەک ئاشکرایە کە هەڵبژاردن مافێکی رەوای هەر تاکێکی کوردە ، پێویستە هەر تاکێکیش بە شێوەیەک ئەو مافەی بەکار بێنێت کە تەعبیر لە خواست و ویستی بکات ، هەر وەک ئاشکراشە کە تاکی کورد بەوەی کە زۆر زوڵم و ستەمی دیوە و مافی خوراوە ئێستا زۆر بە وریاییەوە هەوڵ دەدات ئەو مافەی کە هەیەتی بە ئازادانە بەکار بێنێت . بەڵام پیویستە لێرەدا چەند مەسەلەیەکی گرنگ بێنینەوە یاد کە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ کە کورد هەوڵ دەدات پێگەیەکی بەهێز بۆ خۆی بەدەست بێنێَت بۆ ئەوەی بتوانێت لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق  بەرگری لەو مافانە بکات کە بەدەست هاتوون و هەوڵیش بدات ئەو مافانەی کە تا ئێستا مشت و مڕی لە سەرە بەدەستی بێنێت، هەلبژاردنێکی چارەنووسسازە شەری ئەمجارەی کورد لەگەڵ نەیارانی کوردە کە بەردەوام هەوڵ دەدەن پێگەی کورد لاواز بکەن ، بۆیە پێویستە هەر تاکێکی کورد زۆر بەوردی و هوشیارانە سەیری هاوکێشەکان بکات و موساوەمە نەکات لە سەر مەسەلە چارەنووسسازەکان ، چونکە هەموو ئەو راستییە دەزانیین کە مێژوو غەدرێکی زۆری لە گەلی کورد کردووە ، کات هەبووە نەماندەتوانی لە نێو ماڵەکانی خۆمان بە ئازادی قسەی ئاسایی بکەین ، ئەم مێژووە لەوانەیە هەندێک کەس لە بیر بکات بەوەی یەکێک لە سیفەتەکانی مرۆڤ ئەوەیە کە هەندێک روداو کە لە ژیانیدا روویداوە لە بیر بکات بەڵام ئەو رۆژگارە تاڵەی کە لە سەردەمەکانی پێشوو لە عێراق بە سەر کورد هاتوون قەد و قەد لە یاد ناکرێت ، ئەمڕۆش هەندێک کەس و لایەنی شۆڤینی عەرەب نەک وەکو پێشوو بیر دەکەنەوە بەڵکو زۆر خراپتر لە پێشتر هەوڵی جیدی دەدەن کە کورد لە کەمترین مافەکانی بێبەش بکەن ، بۆیە ئەو هەوڵانەی کە لەماوەی پێشتر دراون بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد هەمووی سەرکەوتوو نەبووە ، چونکە چەند پێگەی کورد لە بەغدا بەهێزتر بێت ئەوا هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکان ئاسانتر دەبێت . مێژووش شایەدە کە سەرکردایەتی کورد هەر لە گەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لە قۆناغە جیاجیاکاندا دژ بە دەسەلاتدارانی عێراق شۆرش و راپەرینی ئەنجامداوە بۆ بەدەستهێنانی مافە نیشتیمانی نەتەوەییەکان ، ئاشکراشە کە کێن ئەوانەی ئەو شۆرش و راپەرینانەیان ئەنجامداوە و میللەتی کوردیش لەو پێناوە دەریایەک خوێنی بەخشیوە و بە سەدەها هەزار شەهیدی داوە و بەشێکی نەپساوی ئەم شۆرش و راپەرینانە بووە ، بۆیە لەو قۆناغە هەستیارەدا  پێویستە پشتیوانییەکی تەواوی ئەو دلسۆزانە بکەین کە ئەرکیان لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق داکۆکی کردن دەبێت لە مافە رەواکانی میللەتەکەمان . هەرچەند لە نێو خۆماندا لە بیرو بۆچوون جیابین پێویستە لەو مەسەلە چارەنووسسازانە یەکگرتوو بین و ئاسایشی نەتەوەیی کورد و رەوشی ئەمڕۆی کوردستان دووچاری مەترسی نەکەینەوە و مەسەلە لاوەکییەکان بەلاوە بنێین ، دەکرێت لە نێو خۆمان رەخنەی بنیادنەر ئاراستەی یەکتر بکەین  بۆ ئەوەی کوردستان بەو رەخنانە بنیادبنێینەوە و چارەسەری ئەو کێشەو گرفتانە بکەین کە هەیە ، لە هەموو ولاتێکی پێشکەوتووش ئەو حالەتە هەیە چونکە مافی هاوولاتی بنبڕنابێت و بەردەوامە و تا ژیان بەردەوام بێت مافەکانیش بەردەوام دەبێت . لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوینەرانی رابردوو تا رادەیەکی زۆر توانی بەرگری لە مافەکانی کورد بکەن و ئاشنایەتیشیان لەگەڵ چۆنیەتی مامەلە کردن لە گەڵ مەسەلەکان پەیدا کردووە و ئێستاش لیستی هاوپەیمانی کوردستان ژمارە 372 بە گرو تینێکی زیاترەوە خۆی ئامادە کردووە کە ئەو خاڵە ناکۆکانە و ئەو مافانەی کە دەستەبەر نەبوونە لە داهاتوودا دەستەبەری بکەن

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani