سوهیَل تاهیر عه‌بدولڵا:
مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی بۆ چه‌ند خالیَك دهگهریَتهوه كه ئه‌وانیش ته‌عبیركردنه له بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی دهسهلاَته هه‌ڵبژاردنی فهرمانرِهوایه و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه به شیَوازیَكی ئاشتیانه هه‌روه‌ها دابینكردنی شه‌رعیه‌تی سیاسی و نویَكردنهوهی رۆشنبیركردنی سیاسیییه . هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیش ژماره‌یه‌ك پێَوهری هه‌یه بۆ ئازادییه‌كان وه‌ك ریَزگرتنی بنه‌مای حوكمی یاسا و ریَزگرتنی بنه‌مای كیَبرِكیَیهتی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادییه‌كان له ته‌عبیركردن و ئازادی له پێكهێنانی ریَكخراوه سیاسییه سه‌ربه‌خۆكان ، جگه له‌مه‌ش هه‌ڵبژاردن پێوه‌ری پاكی و بێگه‌ردی له خۆدهگریَت بۆ ئه‌وه‌ی به ههڵبژاردنیَكی دیموكرات هه‌ژمار بكریَت ئه‌و پێوه‌رانه‌ش مافی ده‌نگدانی گشتی و تۆماركردنی ده‌نگده‌ران بهشیَوهیهكی بێلایه‌نانه و بێلایه‌نی سیاسی به‌رامبه‌ر به لیسته‌كانی نیَو هه‌ڵبژاردن و دارشتنی یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌رانه‌و كارایه . چه‌مكی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی له سیسته‌مه سیاسییه‌كان شویَنیَكی شیاوی هه‌یه بهلاَم مانا‌و شیَوازی ئه‌م چه‌مكه له‌لایه‌ن زۆر له دیموكراتخوازه‌كان وه‌ك یه‌ك نییه و كۆك نین له سه‌ر یه‌ك به‌رنامه‌و پێوه‌ر، هه‌ڵبژاردنی گشتی دیموكراتی له‌گه‌ڵ جیاوازی بۆچوونه‌كان چه‌ند مهرجیَكی هه‌یه له‌وانه مافی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌موو هاولاَتیان ئه‌وانه‌ی ئه‌و مافه‌یان هه‌یه.
ریَگه نه‌گرتن له هه‌ر گروپێكی سیاسی كه به‌شداری له كێبرِكیَی هه‌لبژاردن بكات ، ریَگهدان به ئازادی هه‌ر كه‌سێك و لایه‌نێك رای خۆی دهرببریَت هه‌روه‌ها له‌كاتی ده‌نگدان هه‌ر كهسیَك ئازاد بیَت و ده‌نگه‌كانیش به شیَوهیهكی نهیَنی هه‌ڵاوێرد بكریَتهوه و به شیَوهیهكی شهفافانهش رابگهیهنریَت . هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی ئه‌نجام نادریَت و هه‌ره‌س دیَنیَت ئه‌گه‌ر سیسته‌می حوكم له‌و ولاته سیستهمیَكی دیموكراتی نهبیَت . ئه‌نجامدانی ههڵبژاردنیَكی دیموكراتییانه مانای ئه‌وه‌ش ناگهیهنیَت كه ئه‌م وڵاته ولاَتیَكی دیموكراتییه به‌ڵكو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێویستی به ژماره‌یه‌ك پێوه‌ر هه‌یه كه یهكیَكیان چوارچیَوهی ده‌ستووری سیسته‌می دیموكراتییه ، هه‌روه‌ها پێوه‌ری دووه‌م كاراكردنی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتییه له سیسه‌می حوكمدا جگه له‌وه‌ی كه ڵیَویسته هه‌لبژاردن له ژیَر كۆنترۆڵی حوكمی یاسادابیَت هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی پێویستی به پێوه‌ری پاک و بێگه‌رد هه‌یه كه راستی و دروستی هه‌لبژاردنه‌كه نیشان بدات و ئه‌نجامه‌كانیشی به شیَوهیهكی شه‌فاف رابگهیهنیَت .له‌ماوه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌موو دام‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كاریان ئه‌وه‌یه كه هاوولاتیان هوشیار بكه‌نه‌وه به هه‌موو پلان و كار‌و به‌رنامه‌كانی ئه‌وپارت و لایه‌نانه كه به‌شداری له،
پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به‌ر له هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنیش ئه‌ویش له ریَگهی پێشكه‌شكردنی چه‌ندین به‌رنامه‌ی جۆراو جۆر بۆ كاندید وپارته سیاسییه‌كانیان كه ئه‌مه‌ش ریَگه له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر خۆش ده‌كات كه زیاتر ئاشنایه‌تی په‌یدا بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كیَشهو گیروگرفتانه‌ی كه روو به‌روویان دهبیَتهوه ، له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ئاستی په‌یوه‌ندی نیَوان ئاستی هوشیاری و رۆشنبیری و زانین له‌لایه‌ك و ئاستی به‌شدار بوونیش له هه‌ڵبژاردنه‌كان دیار‌و ئاشكرایه چونكه جه‌ماوه‌ر زۆر بویَرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعی خۆیان ده‌كه‌ن ، هیوادارین كه خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌ر وه‌ك وڵاته پیَشكهوتووهكان له‌و ئاسته دابن و بویَرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعی ئهمرِۆی كوردستان بكه‌ن و مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان له یاد نه‌كه‌ن كه ساڵه‌ها ساڵه له‌و ڵیَناوهدا خه‌بات به‌رده‌وامه . بنه‌مای حوكمی یاسا یهكیَكه له بنه‌ما گرنگه‌كانی ئازادی هه‌ڵبژاردن چونكه سه‌روه‌ری یاسا زاڵ دهبیَت به سه‌ر سه‌روه‌ری ده‌سه‌لاتداران و خه‌ڵك پابه‌ندی یاسا دهبیَت نه‌ك بۆ ریَنمایی و فه‌رمانه‌كانی تاكه‌كه‌س. پێوهریپاکی و بیَگهردی هه‌ڵبژاردنیش یهكیَكه له بنه‌ماكانی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی به‌وه‌ی لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كان له مامه‌ڵه كردن‌دا پێویسته به یه‌ك چاو و یه‌كسانی سه‌یری هه‌موو كیانه سیاسییه‌كان و كاندید و چاودیَران بكات ، هه‌ر له ده‌ستپێكردنی ده‌نگدان تا گه‌یشتنی ئه‌و ده‌نگانه بۆ كورسی په‌رله‌مانی . پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شیَوهیهكی گشتی پێداویستییه‌كی مرۆییه كه میَشكی مرۆڤ برِیاری له سه‌ر ده‌دات و برِوای پێی هه‌یه هه‌روه‌ها له رووی ئاینی و عه‌قائیدییه‌وه هه‌روه‌ك له چه‌مكه‌كانی كتیَبه ئاسمانییه‌كان هاتووه هه‌ڵبژاردن به‌رهه‌می مرۆڤه و ده‌سته‌به‌ركردنی راسته‌قینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی بوون و بنیادنانی هه‌یكه‌لێكی كۆمهلاَیهتی پته‌و كه هه‌موو كه‌رامه‌ت و ماف و ئازادییه‌كان دهپهرێزیَت . چه‌مكی هه‌ڵبژاردن به‌نده به چه‌مكی عه‌قیده‌یی و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی خودی مرۆڤ ، چونكه مرۆڤ به‌پێی بیر‌و باوه‌ره ئاینییه‌كان پێویسته له سه‌ر زه‌وی رۆڵی كاریگه‌ری ههبیَت له بنیادنانی ولاَت و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بۆیه پێویسته مرۆڤ هه‌ست به لێپرسراویه‌تی بكات به‌رامبه‌ر به نیشتیمان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و رۆڵی كاریگه‌ری خۆشی ببینیَت له به‌شداری كردن له‌و پرۆسه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی بهشداریبوونهكهی له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌و نیشتیمانه‌كه‌ی ته‌واو بیَت .