گه‌ڕانه‌وه

ڕوونكردنەوەیەك لەسەر‮ "‬پەیامەكەی‮!" ‬نەوشێروان مستەفا
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
23 شوبات, 2010 [ 20:15 ]

لە گەرمەی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬پڕوپاگەندەی‮ ‬هەڵبژاردندا،‮ ‬بەڕێز نەوشێروان مستەفا سەرۆكی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان لە دەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬بزووتنەوەكەیدا رۆژی‮ ‬22‮_‬2‮_‬2010پەیامێكی‮!" ‬بڵاوكردەوە و سنوورەكانی‮ ‬كاری‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و مافی‮ ‬هاووڵاتیان و دەسكەوتەكانی‮ ‬میللەتەكەمانی‮ ‬بەزاند،‮ ‬بۆیە بە پێویستی‮ ‬دەزانین ئەم‮ ‬ڕوونكردنەوەیە بدەینە هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستان‮.‬
سەبارەت بە كەركووك و ناوچە دابڕێندراوەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كورد و بزووتنەوە شۆڕشگێریی‮ ‬و سیاسییەكەی‮ ‬مێژوویەكی‮ ‬دوورو درێژی‮ ‬هەیە كە هەمووی‮ ‬پڕە لە بەرگری‮ ‬و تێكۆشان لەپێناوی‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬كەركووك و ناوچە دابڕێندراوەكان بۆ سەر نیشتمانی‮ ‬خۆیان كە كوردستانی‮ ‬خۆشەویستە‮. ‬بەڵام هەروەك دیارە كێشەی‮ ‬كەركووك لە كێشە سەخت و ئاڵۆزەكانی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستەو چارەسەركردنیشی‮ ‬شێلگیری‮ ‬و كۆڵنەدان و زانایی‮ ‬دبلۆماسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬دەوێ‮. ‬لەو رێرەوەشدا بزووتنەوەی‮ ‬شۆڕشگێری‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و لە سایەی‮ ‬یەكروانگایی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬حزب و سەركردە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان مێژوویەكی‮ ‬دەوڵەمەندی‮ ‬پڕ‮ ‬لە شانازی‮ ‬هەیە‮. ‬لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولدا بارزانیی‮ ‬نەمر چارەنووسی‮ ‬كورد و شۆڕش و پارتی‮ ‬و خۆشی‮ ‬خستە گرەوی‮ ‬گێڕاندنەوەی‮ ‬كەركووك‮. ‬ئەگەر بارزانیی‮ ‬نەمر سازشی‮ ‬لەسەر كەركووك و ناوچە دابڕێندراوەكان كردبا لەوانە بوو زۆر لەو قوربانیانەی‮ ‬میللەتەكەمان و بارزانیی‮ ‬نەمر دای،‮ ‬روویاننەدابا،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬ئەمڕۆ بە شانازییەوە لەپێناوی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬كوردستان بە كەركووكیشەوە سەربەرزانە‮ ‬یادیان دەكەینەوە‮. ‬بۆیە بە كارێكی‮ ‬سەیری‮ ‬دەزانین كەوا كاك نەوشیروان مستەفا بۆ پروپاگەندەی‮ ‬هەڵبژاردن دەیانخاتە مزایەدەوە تا چەند دەنگێكی‮ ‬پێبرفێنێ‮.‬
بەڕێز نەوشێروان مستەفا باری‮ ‬شێوێندراوی‮ ‬كەركووك و ناوچە كوردییەكانی‮ ‬مووسڵ و دیالە دەخاتە ملی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان و حزبە دەسەڵاتدارەكان،‮ ‬بەمەش ئۆباڵی‮ ‬داگیركردن و تەعریب و شێواندن لەسەر ملی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئێراق لادەدات و دەیخاتە ئەستۆی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان‮. ‬نەبوونی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و ئاوەدانكردنەوە بەندە بە مانەوەی‮ ‬ئەو ناوچە خۆشەویستانەی‮ ‬كوردستان لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئێراق‮. ‬ئەوە ئەو حكوومەتەیە سیاسەتی‮ ‬جیاوازیی‮ ‬لە بایەخپێدان و ئاوەدانكردنەوە لەسەر ناوچە كوردییە دابڕاوەكان پەیڕەو دەكات و سەبەبكاری‮ ‬ئەو نەهامەتیەیە كە رۆژانە هاووڵاتیانمان تێیدادەژین‮. ‬ئەوە لایەن و حكوومەتەكانی‮ ‬دیكەن وادەكات پێكهاتەكانی‮ ‬دیكە لە توركمان و عەرەب دژی‮ ‬كوردستان بوەستن و برایەتی‮ ‬نێوان كورد و ئەوان تێكدەدەن نەك هەرێمی‮ ‬كوردستان و حزبەكانی‮. ‬كاتێك بەرابەری‮ ‬و بەشداریپێكردن و دیموكراسی‮ ‬پەیڕەو دەكرێ كە ئەو ناوچانە گەڕابنەوە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬كەی‮ ‬لە حاڵەتی‮ ‬داگیركاری‮ ‬و تەنگوچەڵەمەدا ئەو پرۆژانە رووی‮ ‬گەش دەبینن تا لە كەركووك نەكرابێ‮. ‬ئێمە بەبیر كاك نەوشێروان مستەفا دێنینەوە كەركووك و خانەقین و شەنگال و ناوچەكانی‮ ‬دیكە كێشەیەكی‮ ‬نەتەوەیین نەك خزمەتگوزاری‮. ‬تێكەڵكردنی‮ ‬ئەم دوو چەمكە چەواشەكارییەكی‮ ‬زەقە بۆ ئامانجێكی‮ ‬بچووك و كاتی‮ ‬كە ئەویش چەند دەنگێكی‮ ‬هەڵبژاردنە‮.‬
بەڕێز نەوشێروان مستەفا بە سووكی‮ ‬باسی‮ ‬هاوكارییەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و خەڵك و حزبەكانی‮ ‬بۆ كەركووك و خانەقین و ناوچەی‮ ‬شەنگال و دەڤەرە دابڕێندراوەكانی‮ ‬دیكە دەكات‮. ‬دەیەوێ خەڵك واتێبگەێنێ كە ئەوەی‮ ‬كراوە هیچ نییە و تەنیا زیانی‮ ‬بۆ دانیشتووانی‮ ‬ئەو ناوچانە هەبووە و لە بەرژەوەندی‮ ‬حزبەكاندابووە نەك كوردستان‮. ‬نەوشێروان مستەفا باشدەزانی‮ ‬بەداخەوە كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬دابڕێندراو لە رووی‮ ‬ئیدارییەوە لەسەر ئێراق هێڵدراونەوە و دانانی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬بۆ گەشەپێدان لە دەسەڵاتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستاندانیە‮. ‬ئەگەر حكوومەتی‮ ‬ئێراقیش بایەخ بەو ناوچانە نادات لەوەوە دێ كە سیاسەتێكی‮ ‬چەوتیان لەسەر پەیڕەو دەكات و سوچی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نییە‮. ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان تا توانیویەتی‮ ‬لە بەشی‮ ‬سێ پارێزگاكەی‮ ‬بڕیوەو پێشكەشی‮ ‬كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كردووە و لەمەوداش زیاتریان بۆ تەرخان دەكات‮. ‬
بەرێز نەوشێروان مستەفا پێداگیری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بزووتنەوە سیاسییەكەی‮ ‬لەسەر هەڵوێستی‮ ‬نەتەوەییانەی‮ ‬هاوچەرخ و دوور لە دژایەتیكردنی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬دیكە بە هەڵوێستی‮ ‬شۆڤێنییانەی‮ ‬كورد بەرامبەر بە عەرەب و توركمان دەناسێنێ‮. ‬وەك بڵێی‮ ‬ناوبراو لەبیری‮ ‬چووبێ كە كورد ئێستاش لە خەباتی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و نیشتمانیدایە بۆ‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬نیشتمانەكەی‮ ‬بۆیە هیچ زەمینەیەك بۆ شۆفێنیزم دروست نەبووە و بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستانیش خاوەنی‮ ‬ئەو شانازییەیە كە هیچ كاتێك نەیهێشتووە دژایەتی‮ ‬كورد و عەرەب و توركمان بڵاوبێتەوە و لەوەشدا پیلانەكانی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬لەگۆڕناوە‮. ‬دەپرسین نەوشێروان مستەفا لە پێناوی‮ ‬چی‮ ‬و بۆ كێ ئەم تۆمەتە ناڕەوایە بۆ میللەتەكەی‮ ‬هەڵدەبەستێ؟
لەلایەكی‮ ‬دیكە كاك نەوشێروان مستەفا دەڵێ دانیشتووانی‮ ‬ناوچە دابڕێندراوەكان لە حزبەكانی‮ ‬كوردستان بێزارن‮! ‬ئێمە لێیدەپرسین ئەدی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئێراق و ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكان‮ ‬،‮ ‬كوردستانییەكانی‮ ‬ئەو ناوچانە دەنگیان بە كاندیدەكانی‮ ‬حزبە كوردستانییەكان نەدا؟ ئەی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك هاوهەڵوێست لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان و سەرۆك بارزانی‮ ‬بڕیارە مێژووییەكەی‮ ‬گەڕانەوە بۆسەر كوردستانیان نەدا؟ ئەی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬مووسڵ هاو هەڵوێست لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان و سەرۆكایەتییەكەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬خۆیان لەگەڵ لیستی‮ ‬حەدبا و ئیدارەكەی‮ ‬نەبڕی‮ ‬و لە تلكێف و وانكێ،‮ ‬ئەسیل نوجێفییان شاربەدەر و بەردباران نەكرد؟ ئەدی‮ ‬خانەقینییەكان بۆ گەڕانەوە بۆسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئیلتزام بە فەرمانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان پێشی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێراقیان نەگرت و نەیانهێشت بگەڕێتەوە ناو شارەكەیان؟ ئەرێ ئەمە زویری‮ ‬خەڵكە‮ ‬یان‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬و متمانە و كۆڵنەدان؟
لەم دواییەدا هەندێك لێپرسراوی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان هاوئاهەنگ لەگەڵ قسەكانی‮ ‬نەوشیروان مستەفا،‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان كە مایەی‮ ‬مانەوە و پارێزگاری‮ ‬نیشتمانەكەمانن و پیرۆزییەكی‮ ‬بێپایانیان هەیە،‮ ‬بە میلیشیا ناودەبەن بەداخەوە رێك وەك ئەو شۆڤێنییانەی‮ ‬ئێراق كە لەوەتای‮ ‬هەن دەیانەوێ سەروەری‮ ‬پێشمەرگە لەكەدار بكەن‮. ‬زۆر پێمان سەیرە كە گۆڕان داوا لە فرقەی‮ ‬دوانزەی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێراق دەكات بێتە ناو كەركووك كەچی‮ ‬ئەو قسانەش دەكات‮. ‬ئەرێ كەس و لایەنی‮ ‬واهەبووە بەپێچەوانەی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬داوای‮ ‬هێزێكی‮ ‬ئێراقی‮ ‬بكات بچێتە ناو ئەو كەركووكەی‮ ‬كێشەی‮ ‬چارەنووسسازی‮ ‬لەسەرە؟‮ ‬یان هەر گۆڕان لە مووسڵ لەگەڵ شۆفێنییە عەرەبەكان و جاشەكان نزیك دەكەوێتەوە،‮ ‬ئەو جاشانەی‮ ‬تا دوێنێ خوێنی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬خۆیان دەمژی‮!‬
پاش ململانەیەكی‮ ‬چارەنووسساز پێشمەرگە وەك هێزێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و نیزامی‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬كوردستان دانیپێدانراو لە چوارچێوەی‮ ‬دەستوردا كار دەكات‮. ‬ئایا لەو ئێراقە ئاڵۆز و نائارام و ناروونەدا و لەو ناوچەیەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا و لەناو ئەو هەموو دوژمنانەدا جیا لە پێشمەرگە هێزێكی‮ ‬دیكە هەیە كوردستان بپاێزێ‮. ‬پیرۆزی‮ ‬پێشمەرگە لێرەوەو لە مێژووە پڕ‮ ‬سەروەرییەكەی‮ ‬دێ‮. ‬بۆیە رایدەگەیەنین سووكایەتیكردن بە پێشمەرگە هەمیشە هێڵی‮ ‬سوور بووەو هەرواش دەمێنێتەوە‮.‬
جێی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬لە كاك نەوشیروان مستەفا بپرسین ئەو چی‮ ‬بۆ كوردستان كردووە تا هێندە بە لوت بەرزییەوە تەماشای‮ ‬حزبەكانی‮ ‬دیكە بكات و سووكایەتییان پێدەكات؟
ئەو گوتارەی‮ ‬نەوشێروان مستەفا لە بزووتنەوەكەیدا بۆ مەرامی‮ ‬پڕوپاگەندەی‮ ‬هەڵبژاردن بەكاریدەهێنێ،‮ ‬كێشە چارەنوسسازەكان بەلاوەدەنێت و سووكایەتییان پێدەكات و دەسكەوتەكان هەڵدەگێرێتەوە،‮ ‬ئەمەش رێبازێكی‮ ‬چەواشەكارانەیە و خزمەتی‮ ‬تەبایی‮ ‬و هێمنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬ناكات‮.‬
لە كۆتاییدا جەخت دەكەینەوە كەوا ئەم شێوازە پروپاگەندە چەواشەكارییە پەلاماری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیشی‮ ‬داوە،‮ ‬بۆیە بە پێویستی‮ ‬دەزانین ئاگاداریان بكەینەوە خۆیان لەم شێوازە دووربگرن و ناچارمان نەكەن وەڵامیان بدەینەوە‮.‬
مەكتەبی‮ ‬ناوەندی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان
23‮_‬2‮_‬2010

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani