|
|
|
|

23 شوبات, 2010 [ 11:04 ]
لیستی هاوپەیمانی كوردستان لیستی هەڵبژاردەی ئافرەتان دایكێە شەهیدێك - من ڕۆڵەكەم لەپێناو كوردستان شەهید بوو، شانازییە بۆمن بۆیە بەفرمێسكەكانم دەنگ بەلیستی هاوپەیمانی كوردستانی ژمارە372دەدەمخەبات- پەری عومەرگومان لەوەدانیە پرۆسەی هەلبژاردن گرنگترین پڕۆسەیە بۆدەست نیشانكردنی چارەنوسمان لەم ناوەراستەدا بەشداریكردنی ئافرەتیش رۆڵی كاراو ئاكتیڤە كەواتە ئافرەتان بۆچی دەنگ دەدەن؟ دەنگ بە كێ دەدەن؟ بۆچی دەنگ بەلیستی هاوپەیمانی دەدەن لەبەسەر كردنەوەیەكی مەیدانی دا چەند ئافرەتێكمان دواند لەچینە جیاجیاكانی كۆمەڵگە.لیستێكی خزمەتگوزار بۆ بنەماڵەی شەهیدان و گەنج و ئافرەتفەخریە حەمە ڕەسوڵ وەك دایكی شەهید سۆران گووتی: من ڕۆڵەكەم پێناو كوردستان شەهید بوو، شانازییە هەمیشە لەنێو ئافرەتەكانیش باسم كردووە بۆئەوە با بچن بۆ دەنگدان، بۆیە ئێستا دەلێم من لە 3/7بە فرمێسكەكانم دەنگ بەلیستی هاوپەیمانی كوردستانی ژمارە 372دەدەم هەروەها هەوڵدەدەم خەڵكیش زیاتر هان بدەم، داوایانلێدەكەم بابچن بۆ دەنگدان بەڵكو قەرەبووی ماڵەشەهیدان بكرێتەوە قەرەبوی هەموو ئەوكەسانە بكرێتەوە كەزەرەرمەندبوون چونكە من بەعەیبەی دەزانم نەچمە دەنگدان هەتا ساڵانی ڕابردوو نان و ژانمان دەخوارد لەترس ڕژێمی بەعس،بەڵام ئێستا لەسایەی سەرۆك بارزانی ئازاد و سەربەخۆین ا لەیلاهەولێری كچەقوتابی كۆلێژی یاسادەڵێت: من دەنگ بەلیستی هاوپەیمانی دەدەم چونكە لەڕووی زۆر شت خزمەتیان گەیاندووە بۆ نموونە ئافرەتان و گەنجان هەروەها چەندان لایەنی تر، لەلایەكی تریشەوە لەڕووی سیاسی خزمەتی زۆریان گەیاندووە ئەوەتا بەشداری بەرچاویان هەبوو لەمەسەلەی نوسینەوەی با دەستور بەتایبەت جەنابی سەرۆك بارزانی، هەروەها نوێنەرانی ئێمە لەبەغداد، بۆیە داواكارم هەموولا دەنگ بەلیستی هاوپەیمانی كوردستانی بدەین بۆئەوەی زیاتر خۆمان بسەلمێنین لەبەغدا، نەك خوانەكا قەوارەمان بچوك بێتەوە. تارادەی زۆرباش خزمەتیان كردووە لیستی هاوپەیمانی كوردستانوەسفیە حازم كەخەلكی پارێزگای نەینەوایە بەسەردان لەشاری هەولێرە گووتی: من میوانم لەشاری هەولێر ئەگەر نا خۆم خەڵكی نەینەوام بێ گومان دەنگ بەلیستی هاوپەیمانی دەدەم هەرچەندە كەم و كوڕیمان زۆرە، بەڵام هەركوردەكە باشترە لەخەڵكی تر چانیە ئێستا ترسی سەداممان لەسەر نیە یان سەربازی و عەسكەری كردن رۆڵەكانمان نەماوە، من وەك دەبینم زۆرباش كار كراوە، خزمەت كراوە كەواتە باهەموومان دەنگ بەلیستی هاوپەیمانی كوردستان بدەین، بۆئەوەی خزمەتی زیاترمان بكات دەنگ بەلیستی هاوپەیمان دەدەمچونكە شایەنە دواتر چیناز باپیركە كچە قوتابی لەخوێندنی ئێواران گووتی: بێ گومان بەر لە دەنگ دان هەموومان دەبێ ئەوەباش بزانین كەكێ خزمەت كردووە كێ هەوڵی داوە یاساكان بسەپنرێت بێ گومان یەكێتی و پارتی رۆڵیان گرنگی پاشان لایەنەكانی تر بۆیە پێكهاتنی لیستی هاوپەیمانی ئەمە دلسۆزی گرنگ بوو پێشانی خەلكیان دا، منیش وەك هاووڵاتیەك دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی دەدەم هیوادارم حكومەتیش گرنگی زیاتر بەداواكاتی خەڵك بدات هەروەها بەگلەییەكان یان.هاوپەیمانی خوێنی شەهیدانە بۆیە دەنگی پێدەدەمهەروەها مامۆستا شلێر كەوانەبێژە لەقوتابخانەی ئێواران گووتی: شەرەفێكی مەزنە بۆمن دەچمە سندوقی دەنگدان دهنگ دهدهم.
|
|
|