|
|
|
|

23 شوبات, 2010 [ 10:03 ]
به‌هره‌وه‌ر مه‌رزانى: به‌هره‌وه‌ر مه‌رزانى هه‌ڵبژاردن وه‌ك یهكیَك له بنه‌ماكانى دیمو‌كراتى و چه‌سپاندنى ماف و ئازادیه‌كان به‌هایه‌كى گرنگى هه‌یه له‌ژیانى دیمو‌كراتى كۆمه‌ڵه‌و نه‌ته‌وه‌كان له پیَناو بهدیهیَنانى خواست و داخوازییه‌كانیاندا .پرسى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نویَنهرانى عیَراق كه برِیاره له مانگى ئادارى داهاتوو ئه‌نجام بدریَت پرسێكى گرنگ و چاره‌نوس سازهو گفتووگۆى زۆر ههڵدهگریَت به‌تایبه‌تیش لهوڵاتیێك كه بهدریَژایى میَژووى به‌زۆر به‌یه‌كه‌وه لكاندنیهوه ئه‌و ولاَته مه‌یدانى شهرِو كوشتن و ویَرانكارى بووه له‌لایه‌ن رژیَمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى و ئه‌و رژیَمانهش هه‌میشه هه‌وڵیانداوه له ریَگاى نانه‌وه‌ى دووبه‌ره‌كى و زه‌برو زه‌نگ و دریَژهدان به حوكمى قهرهقۆشانهیان خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانى ئه‌و ولاَتهدا بسهپیَنن .ئه‌مانه‌و هۆكار گهلیَكى تر هه‌ن وایانكردووه له دواى پرۆسه‌ى ئازادى عیَراقهوه نهتوانرىَ وابه‌ئاسانى ئه‌و ولاَته سه‌ر لهنوىَ بنیادبنریَتهوهو به دیمو‌كراتى بكریَت،خۆ ئه‌گه‌ر دووربینى و رۆشنفیكرى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد به‌تایبه‌تیش جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى نه‌بوایه ره‌نگ بوو هه‌ر له‌دواى روخانى رژیَمى به‌عسه‌وه تا بهئهمرِۆش ده‌گات عیَراق ببوایه مه‌یدانى ململانێى وه‌رگرتنى دهسهلاَت لهنیَوان عه‌ره‌بى سوننه كه سوودمه‌ندى یه‌كه‌مى ئه‌و ولاَته بوونه‌و بهدریَژایى دروستبوونى ئه‌و ولاَته دهسهلاَتیان له‌ده‌ست بووه‌و عه‌ره‌بى شیعه‌ى زۆرینه كه بهدریَژایى میَژووى دروستبوونى عیَراق لهدهسهلاَت دوورهپهریَز خراون و له زۆریَك له‌مافه مهزههبیهكانیشیان بیَبهش كرابوون , سهرهرِى ئه‌وه‌ى گه‌لى كورد زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌مى ئه‌و ولاَته بووه‌و بهدریَژایى میَژووى دروستبوونى عیَراق دووچارى درِندانهترین شیَوازى قرِكردن و جینۆساید بووه‌ته‌وه‌و زۆرترین قوربانیشى لهریَگاى ئازادی‌دا به‌خشیوه .ئه‌گه‌رچى لهمیَژووى دروستبوونى ئه‌و ولاَتهدا رژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماندووه كه له‌كاتى شكست و لاوازی‌دا په‌نا بۆ دیالۆگ و گفتووگۆ ده‌به‌ن و له‌كاتى بههیَزیشدا به‌هه‌موو شیَوهیهك له دژى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى گه‌له‌كه‌مان ده‌وه‌ستنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ساده‌ترین مافه‌كانى ژیان و مرۆڤ بوونیش به‌گه‌له‌كه‌مان ره‌وا نابینن، بهلاَم سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد رۆڵى گه‌وره‌یان بینى له دروستكردنه‌وه‌ى عیَراقدا .بۆیه ئهمرِۆ لهپیَناو ده‌سته‌به‌ركردنى زیاترى ماف و ئازادییه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌ركى هه‌موو هیَزو لایه‌ن و قه‌واره سیاسیه‌كانى سه‌ر گۆرِهپانى سیاسى كوردستانه به خیتابێكى سیاسى یه‌كگرتووه‌وه به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیَراقدا بكه‌ن و له پیَناو سه‌رخستنى دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌ماندا هه‌موو ناكۆكیه‌كان وه‌لاوه بنێن بۆ ئه‌وه‌ى نویَنهرهكانمان له‌به‌غدا پشتیوانیه‌كى به‌هێزى په‌رله‌مان و حكومه‌تى كوردستان بن بۆ گیَرِانهوهى ناوچه دابرِیَندراوهكان و چه‌سپاندنى زیاترى مافه نیشتمانى نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و دانانى سنوریَك بۆ ئه‌و هه‌موو بێڕێزیه‌ى ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى كوردستان كراوه‌و دهكریَت .ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنى نوێنه‌رانى په‌رله‌مان وه‌ك ئهركیَكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى پێویستییه‌كى هه‌نووكه‌یى سه‌ر گۆرِهپانى سیاسى ئه‌و ولاَتهیه، بۆیه دهبىَ ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵكى كوردستان به‌هه‌موو چین و تویَژهكانهوه روو لهسندوقهكانى ده‌نگدان بكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنى نویَنهرهكانیان .چونكه شۆڤیَنیهتى عه‌ره‌ب له‌و ولاَتهدا تا ئیَستا نه‌یتوانیوه زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بۆ پیَكهوه ژیان و قوڵكردنه‌وه‌ى ژیانى دیمو‌كراتى برِهخسیَنیَت و وه‌ك جاران بهعهقلیهتى به‌عس و رژیَمه شۆڤیَنیه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیَراق كار ده‌كه‌ن و دهیانهویَت خه‌ڵكى كوردستان له‌كه‌مترین مافه‌كانیان بیَبهش بكه‌ن , كه ئه‌مه‌ش به‌هیچ شیَوهیهك له‌لایه‌ن خه‌ڵكى كوردستانه‌وه جیَگهى قبوڵكردن نییه .
|
|
|