|
|
|
|

22 شوبات, 2010 [ 09:06 ]
گه‌لاوێژ بابان / سوید بابه‌تێکم خوێنده‌وه به سه‌ردێری ( توند‌و تیژی کۆتایی نایه‌ت ) ( له لایه‌ن به‌ڕێز شه‌نکار عبدلله)ه‌وه ئاماده کرابوو له ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت . منیش ئه‌ڵێم ... مڕۆڤێکی پێنووس به‌ده‌ستی وه‌ک من و تۆ ، کاکی برا ... هه‌تا بنووسین و کاغه‌ز ڕه‌ش بکه‌ینه‌وه ، وه‌ک له ده‌هۆڵی دڕا‌و بده‌ین وایه !! ده‌مڕاستی من و چه‌نده‌های وه‌ک منی مێینه ، خودی پیاوه ، گۆڤار و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کان ، هه‌موو سووچێکی هه‌ڵ ئه‌ده‌مه‌وه ، باسی مافه‌کانی ئافره‌ت و نه‌بوونی ئابوری سه‌ربه‌خۆی ئافره‌ت و بێ هێزی پێگه‌ی ئافره‌ت و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت و خۆسوتاندن و خنکاندنی ئافره‌ته !! کۆڕ و سیمیناره‌کانیش له‌ولاوه بوه‌ستێ ، وه‌ک مه‌ته‌ڵ مێشی لێهاتووه ، ئه‌م بابه‌ت و باسانه ، هه‌ر ئه‌خولێنه‌وه . چاره‌سه‌ر چییه بۆ تێگه‌یشتن و هه‌وڵدان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاریشانه !؟ زۆربه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه به هه‌موو چینه‌کانییه‌وه ، مانای دیموکراتییه‌ت و مافی تاک و ئازادی مڕۆڤه‌کان ،لایان ڕوون نییه و ئاشنا نین پێی . ڕاسته ، بێ به‌زه‌یی نواندن به‌رامبه‌ر به ژن ، ته‌نیا له کوردستاندا نییه و که بووه‌ته دیارده‌ێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، به‌ڵکو بووه‌ته دیارده‌ێکی جیهانی ، ته‌نانه‌ت ڕۆژانه .. گۆڤار و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ووڵاته‌ش (سوید ) ، ده‌ست درێژی سێکسی و لێدان و کوشتنی ئافره‌تان ، ئه‌خرێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران ، له ڕووی یاساییه‌وه ، به به‌راوورد له گه‌ڵ کوردستاندا ، له ئه‌ورووپا ، ئه‌و تاکه‌ی که به‌و تاوانه هه‌ڵ ئه‌سێ ، سزای خۆی وه‌ر ئه‌گرێ به بێ هیچ لێ خۆش بوونێک ، وه ناچێته قاڵبی تۆڵه لێکردنه‌وه‌ی هۆزایه‌تی ! چونکه باوه‌ڕیان به مافی تاک هه‌یه و به کۆ ناژین . ئێمه وه‌ک تاکی کورد ، ئه‌مانه‌وێ له شه‌و ڕۆژێکدا ، دیموکراسییه‌ت بکه‌ینه خۆراکی ڕۆژانه‌مان ، ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوا ئه‌یبینین ، مه‌حاڵه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، نموونه‌ی لێ په‌یدا ببێ ! ئێمه وه‌ک په‌ناهه‌نده‌ێکی کورد ، له نێویاندا چه‌ندین ساڵه ئه‌ژین ، نه‌مان توانیوه ببینه نموونه‌ێکی ئاکتیڤ و چاو لێکه‌ر له ڕووی هزر و بیره‌وه . زۆر بڵێین ، به‌ڵام پڕاکتیزه کردن کاری ئێمه نییه !! هه‌شبێ زۆر که‌مه . ده‌بوایه ڕۆژ لای ئێمه ئاوا بوایه نه‌ک له ئه‌ورووپا ! ئافره‌تی کورد له کوردستان بێ یان له ئه‌ورووپا ، ئازاره‌کانییان وه‌ک یه‌ک وایه ، ناکرێ چه‌ند ئافره‌تێک بکه‌ین به نموونه و بڵێین نه‌خێر وا نییه . چینی نه‌خوێنده‌وار ، گله‌یی له‌سه‌ر نییه به پێی نزمی ئاستی ڕۆشنبیرییه‌وه . سه‌یر له‌وه‌دایه که که‌سی به ئاگا‌و خاوه‌نی دروشمی بریقه‌دار و ده‌نگ نێر ، ئه‌مڕۆکه بانگه‌شه‌ی مافه‌کانی ژنان و زیاد کردنی ژماره‌ی په‌رله‌مه‌نتاری ئافره‌ت له په‌رله‌مان و داکۆکی کردن له پێناو سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ئافره‌ت و بڕینه‌وه‌ی موچه بۆ هه‌موو ژنێکی ماله‌وه و دابین کردنی هه‌لی کار بۆ خانه‌واده‌ی به‌جێماوی ئه‌نفال و شه‌هیدان ..هتد ، به‌و بێ ڕێزییه سه‌ڵماندییان که چه‌ند هاوپشت و هاوکاری پێگه‌ی ئافره‌تانن له به‌رنامه‌ی دیموکراتی بۆچوونه‌کانییان ، چه‌ند ڕێز له که‌سایه‌تی ئافره‌ت و تواناکانی ئافره‌ت ئه‌گرن ! توانییان بیری ته‌سکی خۆپه‌رستی و دیکتاتۆرییه‌ت به‌رامبه‌ر ئافره‌تێکی تیکۆشه‌ری خاوه‌ن شه‌هید و میهره‌بان و ڕۆشنبیری وه‌ک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ، خوشکه ( لانه محمد علی سه‌ید حافز ) ، بخه‌نه ڕوو ! که‌ژاوه‌ی ئه‌و ئافره‌ته زیت و چاو نه‌ترسه ، که‌وته به‌ر ڕه‌حمه‌ت و لوتف و سۆزی ئه‌ندامان و لایه‌نگیرانی لیستی پێشکه‌وتوخوازی مۆدێرنی ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه !! بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی گۆڕانخوازان ، به بێ شه‌رم و سڵ کردنه‌وه ، ناخی خۆیان به‌تاڵ کرده‌وه و خۆیان ئاشکرا کرد که چه‌ند به په‌رۆشی ئازادی و مافه‌کانی ژنی کورده‌وه‌ن !! ئافره‌تان و ژنانی کورد .. پشتیوان به‌و لیسته ، مافه‌کانمان به‌رجه‌سته ئه‌که‌ین !! مالپەری قەلات بەرپرس نیە لە بیر‌و بۆچونی نووسەر
|
|
|