|
|
|
|

14 کانوونی دووه‌م, 2010 [ 07:42 ]
که ده‌ڵێم ئێمه‌ی باوان مه‌به‌ستم ئێمه‌ی گه‌وره ساڵانه. له کوردستانی ئێستادا ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌رگیز کورد به خۆیه‌وه نه‌یدیوه و له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌ش نه‌بم گه‌ر بڵێم چه‌ند جاری دی بۆمان هه‌ڵکه‌وتووه و له کیسی خۆمان داوه، چ به‌هۆی ناله‌باری و دووبه‌ره‌کی یان یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردنی یه‌کدیه‌وه یان ڕقی کۆن و پاوان خوازیه‌وه ، هۆی ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕق ئه‌ستووری باوانی ئێمه. هه‌میشه له سه‌نگه‌ردابووین بۆ یه‌کتری و یه‌کتریمان تاوانبارکردووه و تۆڵه‌مان کردووه به به ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتن. نه‌مان توانیوه کارێکی وابکه‌ین که تۆوی خۆشه‌ویستی بۆ نه‌وه‌کانمان بچێنین و نه‌وه‌کانی دوای باوانی ئێمه یه‌کترمان خۆشبوێت و له جیاتی شه‌ڕ دیالۆگ بکه‌ینه چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و نیشتیمانێک بۆ خۆمان دروست بکه‌ین. شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌ف خانی بتلیسی که مام هه‌ژار کردوویه‌تی به کوردی شایه‌تی ئه‌و نه‌هامه‌تی و مێژووه ڕه‌شه‌ن که کورد هه‌یه‌تی. هه‌رگیز برا له پشت برا نه‌بووه و هه‌تا ئێستاش برا له‌دوای براوه‌یه بۆ ملشکاندنی یه‌کتری ، سه‌رۆک بارزانی ده‌ڵێت ( با چیتر خوێنی کورد به‌ده‌ستی کورد نه‌ڕژێ ) . با هه‌موومان له پشتی ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆک بارزانیه‌وه بوه‌ستین و دژی شه‌ڕ بین . با به هه‌موومان ماڵی خۆمان ڕێکبخه‌ین که کوردستانه. ئه‌وکه‌سانه‌ی شه‌ڕخوازن با ڕیسوایان بکه‌ین هه‌رکه‌سێکن و هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کیان هه‌یه. ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی به‌ناو سه‌ربه‌خۆ و ئه‌هلین و ئاگری شه‌ڕی برا کوژی خۆشده‌که‌ن نه‌کڕین و بایکۆتیان بکه‌ین. چونکه ئه‌وانه ئه‌م هه‌ڵایه‌یان ناوه‌ته‌وه و هه‌موو ڕۆژێک بۆ فرۆشی خۆیان کۆمه‌ڵێک ڕق و کینه له دڵی جه‌ماوه‌ردا ده‌ڕوێنن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و حزبه‌کان . ئێمه خۆمان ئه‌و تۆوه ده‌روێنین و نه‌وه له‌دوای نه‌وه‌ش ده‌یچنینه‌وه . له‌ساڵانی زووه‌وه ئیماراته‌کانی کوردستان هه‌موویان دژی یه‌کتر له بۆسه‌دابوون و جه‌یشی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌ویان ده‌هێنایه سه‌ر یه‌کتری، تیره و هۆزه‌کانی کوردستان هه‌رده‌م دژی یه‌کدی بوون و له شه‌ڕدابوون . له دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقیشه‌وه ، جاشی کورد هه‌ر هه‌بووه . حزبی شویعی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و دوابه‌دوای ئه‌وان جه‌لالیه‌کان و پارتی و له‌دوای ئه‌وانیش جاشه‌کانی هه‌رکی و سورکی و دوای ئه‌وانیش شه‌ڕی به‌ینی حزبه کوردستانیه‌کان و شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ و ئنجا شه‌ڕی یه‌کێتی و گۆڕان واخه‌ریکه ده‌چێته باری جێبه‌جێکردنه‌وه. داوا له هه‌موو نووسه‌ر و ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی کورد ده‌که‌م ، پشتگیری له هه‌ڵوێسته‌که‌ی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی بکه‌ن، بۆ کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه ئیعلامیه تاڵ و نه‌گریسه و هه‌ر که‌سێکێش شکاندی سزا بدرێت و ڕوو ڕه‌شی بکه‌ن. ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش حه‌دێک بۆ ئه‌و ڕۆژنامه به‌ناو ئه‌هلیانه دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئاگری شه‌ڕ خۆش نه‌که‌ن و هه‌و‌ڵبده‌ن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی لاوه‌کان بۆ خزمه‌ت کردن به وڵات و نیشتیمان.
|
|
|