گه‌ڕانه‌وه

با هەردەم ستایشی هێزە ئەمنیەکانمان بکەین:جوتیار حازم ئاکرەیی
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
12 کانوونی دووه‌م, 2010 [ 08:34 ]

هەقە ، هەرکاتێ هەواڵی تەقینەوە خۆکوژییەکانی ئێراقی فیدراڵ دەبیستین،ئێمەبەپێزانینەوە  ستایشی دەستگە ئەمنیەکانی خۆمان بکەین ، وادەبینین ماوە ماوە لەئەنجامی تەقینەوەکانی بەغدا و موسڵ ورومادی و باشووری ئێراق تا چ ئەندازەیێک زیانی گەورەی گیانی وماددی بەخەڵکەکە دەکەوێت ،

بەجۆرێک کە بەدەیان خەڵکی سڤیل وبێ تاوان دەبنە قوربانی شاڵاوەکانی تیرۆر وتیرۆریستان ، بەڵام لەکورستاندا کەشێکی ئارام وئاسوودە باڵی بەسەر تەواوی ژیانی کوردستانیان کێشاوە ، دروست بوونی ئەو کەشە ئارامە لەکوردستاندا کارێکی هەروا ساناوئاسان نیەو لەخۆیەوە دروست نەبووە، یان نەبوونی تەقینەوە وئاڵۆزی لەکوردستان مانای ئەوە ناگەیێنێت کەئێمە ناحەز و دوژمنمان نیە وهەوڵی ئەوە نەدراوە و نادرێت، بەڵکو ئەو هێزانەی ئەمڕۆ ئاساییش بۆ ئێمە دەخولقێنن ، هێزێکن ، دڵسۆزی ئەوان ولەباگراوندی ئەوانیشەوە توناو کارامەیی هەڵسوڕێنەرانی ئەوهێزانە وڕۆڵی ئاژانس وهەواڵگری وزانیاری و پلان و بەدواداچوون و چاودێری وشەونخونی وهەماهەنگی ئەوهێزانە لەگەڵ خەڵک و دڵسۆزی خەڵک وهاوکاریان بۆ ئەو هێزانە ، هەموو ئەوانەن تائێستا دلنەوایی وئارامی و ئاسودەییان داوەتە خەڵکی کوردستان. بەرقەراربوونی ئەمن و ئاساییش ، کەش وفەزایێکی لەباری ڕەخساندوە کەتێیدازۆرترین توانای گەشەکردنی داوەتە سەرجەم بوارەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کلتوری ، بەوپێیەی ئەو پێناسەی کەبۆ چەمکی ئاساییش کراوە وئەو تێگەییشتنە گشتییەی کەبۆ چەمکی ئاسایش هەیە : ڕەخساندنی کەش و فەزایێکی لەبارو گونجاو بۆ پڕاکتیزەکردنی ئەو پلان وستراتیژیەتەی کە لەبەردەست دایە بۆ گشەپێدانی سەرجەم بوارەکانی گشتگیرو هەمەلایەنەی ژیانی ووڵات وهاووڵاتیان بە ئامانجی پاراستنێکی زامنکراو بۆ ئێستاو ئاییندە لەهەر هەڕەشەیەکی ناوەکی و دەرەکی  بەهەموو جۆر و هەموو ڕەهەندە جیاوازیەکانییەوە ،بۆ ئەمەش دەبێ ئاساییش تا ئەو ئاستە توانیبێتی گەرەنتی بداتە جێگیری و ئارامی بۆ پێدانی زۆرترین دەرفەت و توانا لەپێناو ڕابوون و گەشەکردنی ووڵاتدا ، لێرەدا دەشێت بگوترێت دەستگەئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرقەراربوونی ئاساییش توانیویەتی ئەو ڕۆڵە ببینێـت ، لەبەر ئەوەی ئەمن وئارامی هەرێم ، تائێستا پاراستنێکی زامنکراو بووە کە گەرەنتیێکی داوەتە جێگیربوون و ئارامی ڕەوشەکە ئەوەش بووەتە هۆی بوژاندنەوە وگەشەکردن ، بەو مانایەکەئەگەر ئەمن و ئاسایش نەبێت ، ئەو پلان وستراتیژیەتەی داڕێژراوە بۆ گەشەکردنی بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگا لەکەشێکی نائارام پڕاکتیزە ناکرێ ، کوردستانیش کە ئەو هەموو پێشکەوتنانەی بەخۆیەوە دیوە ، ئەگەر ئەمن ئاساییش نەبوایە ئەوپێشکەوتنانەش بەوئەندازەی ئێستا نەدەبوو .

 ئەگەر لەڕەهەندی سیاسیشەوە سەیر ئاساییشی هەرێم بکەین ، دەتوانین بڵێین دەستگە ئەمنیەکانمان  تا ڕادەیەکی زۆر ئامادەباشیان تێدایەبۆپاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێم وتائێستا پارێزەری  دەستکەوتە سیاسیەکانمان بوینە ئەمەش بەجۆرێک کەنەیانهێشتووە دەستی ناحەزان بگاتەرەوشی کوردستان ئاڵۆزی بکات . ئەگەر لەڕەهەندی ئابووریەوە سەیری بکەین : ئەو ئەمن وئاساییشەی کەئەمڕۆ لەکوردستان بەرقەرارە ، بوەتە هۆی هاندانی کۆمپانیا بیانیەکان کەروو لەهەرێمی کوردستان بکەن بۆ کاری وەبەرهێنان ، ئەوەش  بەرژەوەندی ئابووری لەهەرێمی کوردستان دروست دەکات ، بەرژەوەندی ئابووریش ، گرەنتی دەداتە دەستکەوتی سیاسی .ئەگەر لەڕەهەندی کۆمەڵایەتیەوە سەیری ئاساییشی هەرێم بکەین ، دەشێ بکوترێ دەستگەئەمنیەکانمان تا ڕادەی پێویست ڕۆڵێکی بەرچاودەگێڕن لەپاراستنی گیان و سەروەت وسامانی خەڵک و، خەڵک بەئاسوودەیی لەئەمن و ئەماندا ژیان دەگوزەرێنێت ، فەرموو باشارێکی وەکو موسڵ بەنموونە وەرگرین سەیری باری ئەمنی لەوێ بکەین بزانین  تا چ ڕادەیێک ئەمن و ئەمان لەوێ بەرقەرارە ، ئایا هاووڵاتیان  لەوێ بەم شێوەیە ژیان دەگوزەرێنن؟! ئەوەی ئاشکرایە هاووڵاتی لەوێَ خاوەنی ئەمنیەتی شەخسی خۆی نیە تا ئەمنیەتی خێزانەکەی هەبێت ، بەیانیان ئەوکەسە کەبۆ کاروبژێوی رۆژانەی ژیانی دەچێتە دەرەوەی ماڵ لەوە دلنیا نیە بەسەلامەتی بگەڕێتەوە ماڵی خۆی ، شەوانە لەهەرماڵێک خێزان دەبێت خۆی پاسەوانی لەخۆی بێت ، بەرۆژی روناک کاری ژن ڕفاندن و سەیارە فڕێن و بەتاڵانبردنی سەروەت وسامانی خەڵک ئەم تاوانانە بەردەوام بونیان هەیە ، لەبەر دوبارەبوونەوەی ئەوحاڵەتە تاوانکاریانە ، تاڕادەیێک ئەو تاوانانە بوەتە کارێکی ئاسایی ، ئەوەش هەمووی لەنەبوونی ئەمن وئاساییش و غیابی قانون ئەو تاوانانە ئەنجام دەدرێن . بۆیە دەشێـت بگوترێت ، نان و ئاو و هەواو هەناسە ، لەپێناو مانەوەی مرۆڤ  لەژیاندا چەندەگرنگە ، هێندەش ئەمن و ئاساییش بۆمرۆڤ گرنگە ، جا ئەو ئەمنە هەرلەئەمنی شەخسیەوە بگرە تادەگاتە ئەمنی ووڵات و ئەمنی دەولی .

 ئەو خەڵکانەی پترلەئێمە تام وچێژ لەئەمن و ئارامی وەردەگرن ،زیاترئەوخەڵکەیە کە لەژیربارێکی ئەمنی زۆر خەراپ وسەختدا ژیان گوزەردەکەن ، هەروەک لەو  بارە خەراپ وپشێوییەی ئەمڕۆی باری ئەمنی ئێراق ، ئەوخەڵکەی کەلە دەست تەقینەوەکان لەئێراق لەکارەسات و تراژیدیایێکی بێ وێنەدا ژیان بەسەر دەبەن ، ئەوانەن تینوی ئەمن وئاساییشن ، ئەوانەن زیاترلەئێمە قەدری عافیەت وئەمن ئاساییش دەزانن و بەئێمە دەڵێن ئێوە لەبەهەشتدان ئێمە لەدۆزەخ ، یان دەڵێن کوردستان دەوڵەتی (سویسرا )یە ، بۆیەنابێ ئێمەش ئەوە لەبیرکەین ئەوژیانەشایانەی ئەمرۆ ئێمەبەئەمن وئەمان ژیان بەسەردەبەین ، چاکەی ئەوە دەگەڕێـتەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگەوئاساییش وپۆلیس وسەرجەم هێزەکانی ناوخۆی کوردستان کەئەوانەن بەرۆکی تەقینەوەکان دەگرن وناهێڵن منداڵەچاوگەشەکانمان هێتیم کەون و ناهێڵن خێزانەکانمان بەبێوەژن بکەون و کیان و دەستکەوتەکانمان دەپارێزن  ، بۆیە جێی خۆیەتی بەپێزانینەوە هەردەم  ستاییشی هێزە ئەمنیەکانی کوردستان بکەین.

                                       cutyarh@yahoo.com

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani