|
|
|
|

13 کانوونی یه‌که‌م, 2009 [ 09:59 ]
له رۆژی 26 ی ته‌مووزی ساڵی 1899 له شاری نه‌جه‌ف له خێزانیكی ئاین په‌روه‌ر له دایك بووه، ئه‌و شاره به‌وه ناسراوه كه بنكه‌ی رۆشنبیری ئاینی بووه، چه‌ندین بازاڕی كتێب و ده‌زگای رۆشنبیری و كۆمه‌ڵه‌ی ئاینی و حزبی سیاسی لێ بووه، باوكی یه‌كێك بووه له زانا ئاینیه‌كانی ئه‌و شاره، حه‌زی كردووه كوره‌كه‌شی (جه‌واهیری) هه‌رله منداڵیه‌وه له كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌ی زانایان نزیك بێت و هه‌وڵی داوه فێری خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزی بكات و پێی له‌به‌ربكات، چه‌ندین كتێبی به نرخی له به‌رده‌م داناوه تا زوو زمانی به گه‌وهه‌ر و زمان و ره‌وانبێژی و شیعری شاعیرانی عه‌ره‌بی ببێژ ێت، باوكی هه‌رجارێك شیعرێكی كلاسیكی پێ له به‌ر بكردایه لیره‌یه‌كی وه‌ك پاداشت ده‌دایه جه‌واهیری، وای لێهاتبوو ته‌نها به چه‌ند سه‌عاتێك شعرێكی جاهیلی 450 دێری له به‌ر ده‌كرد بێ ئه‌وه‌ی له رووی زمانه‌وانی هه‌ڵه بكات، باوكی حه‌زی ده‌كرد ببێت به زانایه‌كی زمانه‌زانی یان نووسه‌رێك، به‌ڵام مه‌یلی شیعری و حه‌ز و خولیای بۆ شیعر پارسه‌نگی بۆ شیعر نوسین خوار كرده‌وه، ساڵی 1917 باوكی كۆچی دوایی ده‌كات، پاش ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه محمد مه‌هدی جه‌واهیری بۆ زیاتر وه‌رگرتنی زانست و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی به چه‌مكی جۆره‌ها مه‌عریفه، رووی كرده خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی فه‌لسه‌فه‌و جۆره‌های شیعری كلاسیك و نوێ، له ساڵی 1920 به‌شداری له شۆڕشی بیست ده‌كات، له سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ شای عێراق عه‌مامه له سه‌ر ده‌كات و چه‌ند وه‌زیفه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ، پاشان واز له له‌به‌ر كردنی عه‌مامه‌و كار‌و ئیشی حكوومه‌ت دهێنێت ده‌ست ده‌كات به كاری رۆژنامه گه‌ری و نه‌جه‌ف جێده‌هێلی و رووده‌كاته شاری به‌غدا، له وێ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك ده‌رده كات له‌وانه‌ش. رۆژنامه‌ی (فورات وكۆده‌تا) پاشان رۆژنامه‌ی(رای گشتی)، چه‌ند جارێكیش وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی وسه‌رانی عێراق هه‌ڵده‌بژێرێت، له ساڵی 1921 یه‌كه‌مین هۆنراوه‌ی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه شیعری خۆی به‌ناوی (حلبه الادب) چاپ ده‌كات، ساڵی 1927 له سه‌رمیلاكی په‌روه‌رده‌ی كازمیه له به‌غدا به وه‌زیفه‌ی مامۆستا داده‌مه‌زرێت له‌ساڵی 1928 كۆمه‌ڵه‌شیعرێكی دیكه‌ی به‌ناوی (بین الشعور والعافه) بڵاو ده‌كاته‌وه، ساڵی 1919 جارێكی دیكه رۆژنامه‌ی(فورات) ده‌خاته‌وه گه‌ڕو 20 ژماره‌ی دیكه‌ی لێ ده‌رده‌كات. له ساڵی 1935 كۆمه‌ڵه شیعری سێیه‌می به ناوی(یوانی جه‌واهیری ) چاپ ده‌كات، ساڵی 1936 رۆژنامه‌ی ( كوده‌تا) ده‌رده‌كات ئه‌وكاته‌ی كه به‌كر سدقی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجامدا بوو، به‌ڵام زۆر به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌و كوده‌تایه‌ی ده‌كرد كه بۆی روون بۆوه ئه‌و كوده‌تایه ئه‌و ئه‌نجامانه ناپێكێ كه له پێناویدا كاری بۆ كردبوو، بۆیه، له سه‌ر ئه‌و وتارانه‌ی كه دژی كۆمه‌ڵه كوده‌تاچیه‌كان ده‌ینووسی سێ مانگ ده‌ستگیركراو رۆژنامه‌كه‌شیان داخست، ساڵی 1941 پاڵپشتی خۆی بۆ بزاڤی مارس ده‌ربڕی، به‌ڵام ئه‌وبزاڤه زوو شكستی خوارد‌و جه‌واهیریش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزاڤی مارس چونه ئێران،هه‌ر له هه‌مان ساڵدا گه‌ڕایه‌وه عێراق و رۆژنامه‌ی ( رای گشتی) خسته كار. ساڵی 1944 به‌شداری له ڤیستیڤاڵی ئه‌بی عه‌لای ئه‌لموعه‌ریی له دیمه‌شق كرد، له ساڵانی 1949 و1950 به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می له دیوانه تازه چاپكراوه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌و وه‌ك شاعیرێكی ناسراوی ده‌نگ به‌رز ناسرا، هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا به‌شداری له كۆنگره‌ی رۆشنبیری كۆمكاری عه‌ره‌بی ئه‌سكه‌نده‌رییه كردوو هه‌روه‌ها وه‌ك نه‌قبیی رۆژنامه‌نووسانی عێراقی وسه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی عێراق ده‌ست نیشانكرا، ساڵی 1961 دووچاری چه‌ند كۆسپ وته‌گه‌ره‌یه‌كی سیاسی بۆوه، به ناچاری عێراقی به جێهێشت و رووی كرده لوبنان وله وێش چوه براغ-ی پایته‌ختی چیكۆسلۆڤاكیا. له براغ 7 ساڵ مایه‌وه و ساڵی 1965 كۆمه‌ڵه شیعرێكی به ناوی (پۆسته‌ی نامۆیی) له چاپدا،ساڵی 1971 وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی عێراقی كۆمه‌ڵه شیعرێكی تازه‌یان به ناو نیشانی ( أیها الارق) بۆ بڵاوكرده‌وه، هه‌مان ساڵ سه‌ركردایه‌تی شاندێكی عێراقی كرد بۆ كۆنگره‌ی نوسه‌رانی عه‌ره‌ب له دیمه‌شق و هه‌رله هه‌مان ساڵدا وه‌زرایه‌تی راگه‌یاندن كۆمه‌ڵی شیعرێكیان به‌ناوی (خلجات) بۆ چاپكرد. ساڵی 1973 به یاوه‌ری شاندێك له نوسه‌رانی عێراق سه‌ردانی وڵاتی تونسیای كرد وبه شداریان له كۆنگره‌ی نۆیه‌می نوسه‌رانی عه‌ره‌ب كرد، پاشان رووی له هه‌نده‌رانكردوو عێراقی به جێهێشت، زۆر له‌وڵاتانی دونیا ده‌رگایان بۆی واڵا كردبوو كه لێی نیشته جی بێت و به‌ڵام ئه‌و وڵاتی سوریای هه‌ڵبژاردو له‌وێ درێژه‌ی به چالاكیه هونه‌ریه‌كانی خۆی دا تا رۆژی27ی ته‌مووزی ساڵی 1997 به یه‌كجاری ماڵئاوایی ده‌كات و ده‌گاته به‌ر دلۆڤانی خوای مه‌زن. جه‌واهیری به‌درێژایی ته‌مه‌نی پیاوێكی خاوه‌ن هه‌ڵویستی نیشتیمانی بووه هه‌رگیز نه‌چۆته ریزی هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی ئه‌و لای وابوو ده‌بێ شاعیر‌و نوسه‌ران داهێنانه‌كانیان بۆ ووڵات بێت،نه‌ك بۆ لایه‌نێك، زۆجار به رۆشنبیرێكه شیوع له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، به‌ڵام ئه‌و ده‌یگوت خه‌ڵكی ئازاده كه چۆن ده‌ناسن و چیم بۆ لێك ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام منیش ئه‌و كه‌سه‌م كه تا دوا هه‌ناسه‌م بۆ خزمه‌تی كلتووری میلله‌ته‌كه‌م ده‌ژیم، بڕوام به یه‌كسانی و برایه‌تی گشت گه‌لانی دونیا هه‌یه، له‌هه‌ر كوێیه‌ك. زوڵم و زۆرداری هه‌بێ دژی شۆرشی ده‌كه‌م و خۆم به به‌رهه‌لستكاریان ده‌زانم، قه‌ت نابی رۆژی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م بۆ خزمه‌تی كه‌سانی دیكتاتۆر‌و فاشی و زۆرداران، بسوڕێ، هه‌موو ده‌مێك ئێراق به خاك و هه‌واو ئاوه‌و له ویژدانی جه‌واهیر دابوو، ئێراقییه‌كان به كورد‌و عه‌ره‌ب و گشت كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان برای ئه‌و بوون، هه‌موو كات له رێزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتگێڕان و شۆڕشگێرانی وڵاته‌كه‌ی بوو دژی زوڵم و زۆرداره‌كانیان، زۆر پشتگیری له خه‌بات و بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان كردووه، دۆستێكی نزیكی گه‌لی كورد بووه‌و باوه‌ڕی به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی كورد هه‌بوو چه‌ندین شیعری بۆ كورد‌و خه‌باتی كورد نووسیوه. تا دوا هه‌ناسه‌ی له‌ژیانیدا وه‌ك شاعیرێكی پایه‌به‌رزی سه‌ر بڵند ژیا‌و به وشه‌ی گڕو خوێناوی خه‌باتی كرد، له 9ه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌م شاعیره نه‌مره سڵاو له گیانی پاكی بێت و جێگای به هه‌شتی فراوان بێت nawa
|
|
|