|

31 ته‌مووز, 2010 [ 10:12 ]
ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و فازڵ میرانى له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا گۆڕانكارى و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى فیدراڵى عێراق تاوتوێ كرا و كۆبوونه‌كه سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنى پرۆسه‌كه و رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه عیراقییه‌كان نیگه‌رانى نیشاندا. هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه، دانوستانه‌كانى ئیئتیلافى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانى تاوتوێ كرد.
|