|

31 ته‌مووز, 2010 [ 10:04 ]
به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سه‌لاحه‌دین پێشوازیی كرد له به‌رێز كریسته‌فه‌ر هێل باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكى باڵاى باڵیۆزخانه.
له دیدارێكدا دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی عێراق تاوتوێ كران و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى كه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێی عێراق له ئارادان و هه‌ڵوێستى قه‌واره و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان خرانه‌ڕوو.
سه‌رۆك بارزانى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا خسته‌روو كه پێكهێنانى حكوومه‌تێكى شه‌راكه‌تى نیشتیمانى فراوانه له‌سه‌ر بنچینه‌ى ته‌وافوق و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه و حكوومه‌تێك كه هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق تیایدا به‌شداربن.
ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه داخوازییه‌كانى كورد له وتوێژه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانى تر‌ى عێراق بۆ به‌هێزكردنى عێراقه به تایبه‌تى له رووى ده‌ستوورییه‌وه .
له لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه له ده‌رفه‌تێكى نزیكدا شاندێكى باڵاى كۆشكى سپى سه‌ردانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێی عێراق. Ktv
|