|

30 ته‌مووز, 2010 [ 18:56 ]
وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆجیای عیراق سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ڕووداوێكی هاتوچۆدا، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌حرولمه‌یت له‌ئوردن بریندار بوو، هاوكات له‌و ڕووداوه‌دا 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه دووانیان به‌ریتانی بوون‌و 28 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی ئوردن ڕایگه‌یاند: ڕائد جاهد فه‌همی وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆجیای عیراق له‌ڕێگه‌یدابووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سانی دیكه، بۆ به‌شداریكردن له‌خولێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندكارانی عیراقی له"عه‌مان"ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته. محه‌مه‌د خه‌تیب وته‌بێژی پۆلیسی ئوردن ئاشكرایكرد: ئه‌و پاسه‌ی كه وه‌زیری ته‌كنه‌لۆجیای عیراقی هه‌ڵگرتبوو له‌سه‌ر شه‌قامی "پانۆراما" له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌ریای مردوو وه‌رگه‌ڕاوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوبراو برینداربووه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، هاوكات 6 كه‌س له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دووانیان به‌ریتانین و 28 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. وته‌بێژی پۆلیسی ئوردن هێمای به‌وه‌شكرد، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م پاشای ئوردن فه‌رمانیداوه به چاودێریكردنی پێویستی ڕائد جاهد فه‌همی وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆجیای عیراق له‌نه‌خۆشخانه‌دا.
|