|

30 ته‌مووز, 2010 [ 18:53 ]
گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن له‌توركیا پێشنیازێكی خستۆته به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی به‌هه‌مواركردنی به‌ندێكی یاسای سه‌ربازی توركیا كه‌ڕێگه به سوپا ده‌دات له‌بواره سیاسییه‌كاندا ده‌ستێوه‌ردان بكات. به‌م پرۆژه پێشنیازه، پارتی گه‌لی كۆماری ده‌یه‌وێت ئه‌وه بۆ رای گشتی ئه‌نقه‌ره ده‌ربخات، كه ته‌نیا ئاكه‌په-ی ئیسلامی كه حكومه‌تی توركیای له‌ده‌ستدایه، هه‌وڵ بۆ دیمكراسی نادات له‌توركیا. (حه‌قی سه‌هی ئۆكای) جێگری سه‌رۆكی چه‌هه‌په به‌كه‌ناڵی ئێن تی ڤی هه‌واڵی وت:"بیرۆكه‌ی حزبه‌كه‌ی شێوازی دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانی سوپا داده‌ڕێژێته‌وه كه‌ئێستا یاسایه‌ك هه‌یه ژه‌نه‌راڵه‌كانی سوپا، په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، كه پێشتر ڕێگه‌یان بۆ خۆش بووه 4 كوده‌تا ئه‌نجام بده‌ن. جه‌هه‌په به‌نیازه ئه‌و به‌نده یاساییه به‌شێوه‌یه‌ك بگۆڕێت كه "سوپا ته‌نها بۆی هه‌یه پارێزگاریی له خاك‌و وڵات بكات" له‌چوارچێوه‌ی سیستمی په‌رله‌مانی‌و ڕێزگرتن له‌ده‌ستوری توركیا. ئۆكای وتیشی:"كاری سوپا شكستپێهێنانی دیموكراسی نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت گه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراتی كه‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، سوپا به‌رگری لێ بكات".
|