له‌مباره‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی كوردی له ئه‌نجوومه‌نی پارێَزگای شاری كه‌ركوك (محه‌ممه‌د كه‌مال) به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وستی راگه‌یاندووه كه هاندانی عه‌ره‌بی چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بۆ كڕینی زه‌وی و زار و خانووبه‌ره له‌شاری كه‌ركوك ئامانجێكی سیاسی به‌دواوه‌یه و هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رۆكی رژێمی پێشوو (سه‌دام حوسێن)ه بۆ به‌ته‌عربیكردنی شاری كه‌ركوك.
محه‌ممه‌د كه‌مال ئاماژه‌ی داوه كه به‌هۆی مه‌ترسی شه‌ری تایفه‌گه‌ری له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی پێشووتردا بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی سه‌قامگیر و ئارام له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌بی ئاواره‌ی پارێزگاكانی (دیاله وبه‌غدا و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین) روویان له‌شاری كه‌ركوك كرد و ئێمه‌ش به‌سنگێكی فراوان پێشوازیمان لێ‌كردن.
راشیگه‌یاندووه كه ئێستا ئه‌م ئاوارانه و ژماره‌یكی زۆری دیكه ئاواره‌كان به‌رقه‌راری ئاسایشی شاره‌كه‌یان بۆ كڕینی خانوو و زه‌وی زار له‌پارێزگای كه‌ركوكدا قۆزتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی مه‌ترسی به‌تایبه‌ت كه ئێستا واده‌ی ئه‌نجامدانی سه‌ژمێری گشتی عێراق نزیك بۆته‌وه و ترسمان له‌وه هه‌یه كه ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌مان ئه‌زموونی رابردووی شاری موسڵمان بۆ دووباره بكاته‌وه كاتیَك چه‌ند به‌رابه‌ری رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌سه‌رژمێرییدا زیاد كرا.