له‌هه‌وڵێكى دا به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تى گه‌ورانى سلێمانى توانى تاوانبارێكى ژن ده‌ستگیر بكات كه ویستوویه‌تى چه‌ند پارچه حه‌ب و كه‌لوپه‌لى قه‌ده‌غه‌كراو ببات بۆ مێرده سزادراوه‌كه‌ى له‌به‌ندینخانه.
له‌و باره‌یه‌وه شوان عه‌بدولاَ تۆفیق به‌رِێوه‌به‌رى چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تى گه‌ورانى سلێمانى له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانى رِاگه‌یاندن رایگه‌یاند :"دوا به‌دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر سزادرواێك كه‌خه‌ریكى كارى حه‌ب فرۆشتن و بلاَوكردنه‌وه‌ى حه‌ب بووه له‌ناو بنكه‌ى چاكسازى گه‌ورانى سلێمانى و وه‌رگرتنى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى دێن بۆ لاى و سه‌ردانى ده‌كه‌ن له‌به‌ندینخانه، توانیمان دواى هه‌وڵێكى زۆرى كارمه‌ندان و چاودێرانى بنكه‌كه ئه‌و كه‌سه‌ى كه حه‌به‌كه‌ى بۆ دێنێت دیارى بكه‌ین و ده‌ستگیرى بكه‌ین كه‌ئه‌ویش له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه حه‌بى بۆ دێت له‌كاتى سه‌ردانى بۆ لاى مێرده‌كه‌ى.
به‌رِێوه‌به‌رى چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تى گه‌ورانى سلێمانى رِونیشیكرده‌وه :"خێزانى سزادراوه‌كه حه‌به‌كانى له‌ناو بنى بابوجى ئه‌و نه‌علانه‌ى له‌پێى ده‌كات كه بنێكى ئه‌ستوورى هه‌یه و شوێنى هه‌یه بۆ شاردنه‌وه، حه‌به‌كانى تیادا حه‌شارداوه سه‌ره‌نجام توانیمان ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و حه‌بانه دابگرین كه بۆ مێرده‌كه‌ى هێنابوو ."
له‌باره‌ى برِى ئه‌وه حه‌بانه‌ى كه ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه شوان عه‌بدولاَ تۆفیق ئاشكراى كرد :" نزیكه‌ى 600 تا 700 حه‌ب بوو و حه‌به‌كه‌ش حیساب ده‌كرێت به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان چونكه ئه‌وه‌ى ده‌یخوات بىَ هۆش ده‌بێت"
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند ده‌ستبه‌جىَ دواى ده‌ستگیركردنى خێزانى سزادراوه‌كه، ئێمه خێزانه‌كه‌یمان رووبه‌رووى دادگا كردۆته‌وه و ئێستا ئه‌م ژنه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه."
شوان عه‌بدولاَ تۆفیق به‌رِێوه‌به‌رى چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تى گه‌ورانى سلێمانى ئه‌وه‌شى وت :"ئێمه وه‌كو به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تى گه‌ورانى سلێمانى به‌رده‌وام به‌دواى ئه‌و كه‌سانه‌ین كه‌ده‌یانه‌وێت ره‌وشى بنكه‌كانى چاكسازى تێكبده‌ن و حه‌ب و مادده‌ى قه‌ده‌غه‌كراو ببه‌ن بۆ نێو بنكه‌كان"