كه‌ناڵی یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرِائیلى بلاَویكردۆته‌وه: دادگای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به لوبنان گه‌وره سه‌ركرده‌یه‌كی حزبولاَ به ناوی مسته‌فا به‌دره‌دین تۆمه‌ت بار ده‌كات به تیرۆر كردنی رِه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی لوبنان.
به پێی كه‌ناڵه‌كه سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای لوبنان و كورِی سه‌رۆكی تیرۆر كرا‌و داوای له‌و دادگایه كردوه تۆمه‌ت باركردنی ناوبراو دوابخات، چونكه ده‌گونجێت ئه‌و تۆمه‌ته ببێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی پێكدادانی نوێ له نێوان لایه‌نه‌كانی لوبنانیدا.
شایه‌نی باسه به‌دره‌دین كه ناوه حزبیه‌كه‌ی ئیلیاس سه‌عبه ، یه‌كێكه له خزمه نزیكه‌كانی عماد موغنیه‌ى سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی حزبولاَ كه ساڵی 2008 له شاری دیمه‌شق له لایه‌ن ئیسرِائیله‌وه تیرۆر كرا.
ئه‌مه‌و پێشتریش به‌دره‌دین له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رِابردودا پاش سه‌ركردایه‌تی كردنی كرده‌یه‌ك بۆ تیرۆر كردنی میری كوێت له لایه‌ن ده‌سه‌لاَت دارانی ئه‌و ولاَته‌وه ده‌ستگیر كراوه و، كاتێك له ساڵی 1999 هێزه‌كانی سوپای عێراق ئه‌و ولاَته‌یان داگیر كرد ناوبراویان ئازاد كردوه.