|

29 ته‌مووز, 2010 [ 11:57 ]
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له ژاپۆن به‌شداری له‌و رێوه‌سمه‌دا بكات كه بۆ یادی كاره‌ساتی هێرۆشیما له‌و شاره رێكده‌خرێت. فیلیپ كراولی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "بڕیار وایه جۆن روس باڵیۆزی ئه‌مریكا له ژاپۆن به‌شداری هه‌فته‌یه‌ك چالاكی و ره‌ێوره‌سم بكات كه له هێرۆشیما و بۆ یادی قوربانیانی بۆردومانی ئه‌و شاره به‌رێوه‌ده‌چێت" و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه ئه‌و رێوره‌سمه بۆ پشتیوانی له ئاشتی به‌رێوه‌ده‌چێت. هه‌تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا روس به‌رزترین به‌رپرسی حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌بێت كه به‌شداری له‌و رێوره‌سمه‌دا ده‌كات یا خود به‌رپرسێكی باڵاتری ئه‌و وڵاته به‌شداری رێوره‌سمه‌كه ده‌بێت. ژاپۆن ته‌نها وڵاتی جیهانه كه به بۆمبی ئه‌تۆمی هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و له ئه‌نجامی بۆردومانی هه‌ردوو شاری هێرۆشیما و ناكازاكی 256 هه‌زار هاووڵاتی ژاپۆنی بوونه قوربانی.
|