|

27 ته‌مووز, 2010 [ 22:50 ]
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌وتی هه‌رێم، وته‌بێژێك به‌ناوی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ئه‌م لێدوانه‌ی دا: له درێژه‌ی ئه‌م مانگه‌دا چه‌ند جارێك له كه‌ناڵی جۆراوجۆره‌وه، به لێدوانی ره‌سمیی وه‌زیری نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان و روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان و به لێدوانی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان و راپۆرته هه‌واڵیی میدیایی وه‌ڵامی ئه‌و بوختان و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوانه دراوه‌ته‌وه كه رۆژنامه‌ی رۆژنامه و ماكینه ئبعلامییه هاوشێوه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا وروژاندوویانه و دواجار سه‌رۆك بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا رێوشێوینی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بڕیاردا، كه‌چی ئه‌و ماكینه ئیعلامییه سووره له‌سه‌ر درێژه‌دان به بڵاوكردنه‌وه‌ی بوختان و به تایبه‌تیش وروژاندنی ره‌هه‌ندی سیاسی له‌و بابه‌ته‌دا، بۆیه پێویسته جارێكی دیكه دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه قاچاغ به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ناكرێ و، ئه‌و رۆژنامه‌یه و ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌یه و هاوشێوه‌كانیان داده‌رێژن هه‌رگیزا و هه‌رگیز ناتوانن ته‌نیا یه‌ك به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بهێننه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر به‌م شێوازه هه‌رزانه‌ی ئێستایان خه‌ریكی وروژاندنی بابه‌تێك ده‌بن كه زۆر له‌وان گه‌وره‌تره و گه‌مه‌یه‌كی سیاسی به مه‌سه‌له‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ئابووری و سیاسی هاوڵاتییانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی پێوه به‌نده، بۆیه ده‌ره‌نجامی ئه‌م گه‌مه‌كردنیان ته‌نیا به زیانی خۆیان ده‌شكێته‌وه. هاوكات له‌م رێیه‌وه ده‌یانه‌وێ ئازاری پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن، له‌مه‌یشیاندا وه‌كوو جارانی پێشوویان مایه‌پووچ ده‌رده‌چن و ئێمه‌یش لای خۆمانه‌وه پشتئه‌ستوورین به راستگۆییمان له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری كوردستاندا و یاسا و دادگایش ده‌كه‌ینه حه‌كه‌م له نێوانی خۆمان و رۆژنامه‌ی رۆژنامه و هاوشێوه‌كانی.
|