گه‌ڕانه‌وه

سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی قەوارەی ( ابناْ الرافدین ) دەكات
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
27 ته‌مووز, 2010 [ 22:35 ]

ئەمرۆ سێشەممە 27/7/2010 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە بەرێز سەلام ئەلزۆبەعی سەرۆكی قەوارەی ( ابناْ الرافدین ) كە یەكێكە لە قەوارەكانی سەر بە لیستی ئەلعیراقییە.

لە دیدارێكدا ، وێرای تاوتوێكردنی ئەو ئاستەنگانەی كە دووچاری پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ بونەتەوە ، بیروڕا لە بارەی سەرجەم پرسە هەنوكەییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عیراق و ئاسۆی ئەو پەرەسەندنانەی كە هەموو لایەك چاوەڕێی دەكەن لە چوارچێوەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق ئاڵوگۆڕكران و پتەوكردنی پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی لە نێوان پێكهاتە سیاسییەكانی عیراق و راوێژكردن لە پێناو خزمەتكردنی كاروانی نوێی دیموكراتی لە عیراقدا بە بایەخەوە باسی لێوەكراو لەم رووەوە هەر دوولا جەختیان لەسەر هێنانە كایەی حكومەتێكی شەراكەتی نیشتمانی كردەوە بەشێوەیەك كە لەگەڵ بەرژەوەندی واقیعی سیاسی ئەمرۆی عیراق بگونجێ‌ و هیچ لایەن و پێكهاتەیەكیش لە پێكهێنانیدا فەرامۆش نەكرێت .

بەرێز سەلام ئەلزۆبەعی ستایشی رۆڵی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو رۆڵە بەرچاوەی كە دەیگێرێ‌ لە پێناو لە یەك نزیكردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی عیراق.

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani