هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەدنان کەریم رایگەیاند بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکەی بەناوی (وەفایی) ئێستا لە کوردستانە، لە داهاتوویەکی نێزیکیشدا ئەو ئەلبوومە نوێیەی بڵاو دەکاتەوە.
گۆرانیبێژ عهدنان کهریم دهڵێت: ئەو ئەلبوومە نوێیەم لە 8 تراک پێک هاتووە، تێکستەکانیش هی گەورە شاعیران (مەولەوی، وەفایی، کاکەی فەلاح، ئەحمەد موختار بەگی جاف، وەلی دێوانە و ناری)ن، لە داهاتوویەکی نێزیکدا لەلایەن سەنتەری (ئارۆ)وە بڵاو دەکرێتەوە.
شایانی باسه عەدنان کەریم زیاتر لە 25 ساڵە کار لە هونەری گۆرانیگوتن دەکات و یەک لە گۆرانیبێژە ناودارەکانی کوردستانە و خاوەنی چەندان ئەلبوومی گۆرانییە، جگە لەوەی لە کوردستان و چەندان
وڵاتی ئەوروپاییشدا کۆنسێرتی گۆرانیی سازکردووە، هاوکات هونەرمەندێکی شێوەکارە و تا ئێستە چەند پێشانگەیەکی تایبەتیشی کردووەتەوە.
Ztv