|

26 ته‌مووز, 2010 [ 10:37 ]
به‌هۆی كێشه‌ی دارایییه‌وه، دادگایه‌كی لوبنان بڕیاریداوه به‌قه‌ده‌غه‌كردنی ئاهه‌نگی گۆرانی فه‌یرۆز تا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له‌نێوان ئه‌و وه‌ره‌سانه‌دا. بڕیاره دووشه‌ممه مانگرتنێكی پاڵپشتیكردن له فه‌یروزی گۆرانیبێژی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له‌شاره‌كانی به‌یروت و قاهیره‌و قودس رێكبخرێت، كه هه‌وادارانی ده‌نگی فه‌یروز پێی هه‌ڵده‌ستن دژ به‌و بڕیاره‌ی دادگاكانی لوبنان ده‌ریانكردووه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گۆرانی وتنی فه‌یروز. چه‌ندین گۆرانیبێژو ئه‌كته‌رو كه‌سی به‌ناوبانگ له‌و سێ شاره عه‌ره‌بیه به‌شداری مانگرتنه‌كه ده‌كه‌ن و داوای لابردنی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌ر ئاهه‌نگه‌كانی فه‌یروز دانراوه. كێشه‌كه‌ش كه‌هۆی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌یه، په‌یوه‌سته به‌ناكۆكی نێوان نه‌وه‌ی دووه‌می ره‌حبانییه‌كان، كه چه‌ندین داوای قه‌زاییان دژی نیهاد حه‌داد "فه‌یروز" به‌رزكردووه‌ته‌وه، گوایه حه‌قی باوكیان ده‌خوات و ئیزنیان لێوه‌رناگرێت به‌وتنه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌و له‌رووی نووسین و ئاوازه‌وه و به‌هۆیه‌وه فه‌یروز ملیۆنه‌ها دۆلار داهاتی ده‌ستكه‌وتووه. لایه‌نی دووه‌می كێشه‌و قه‌زیه‌كه "فه‌یروز" و كچه‌كه‌یه‌تی له عاسی ره‌حبانی، كه داوای كوڕه‌كانی مه‌نسور و كازینۆی ره‌حبانی ره‌تدكه‌نه‌وه و داوایه‌كی تریان دژی ئه‌وان به‌رزكردووه‌ته‌وه گوایه زیانیان پێگه‌یشتووه و له‌مپه‌ریان خستووه‌ته به‌ر كاره‌كانیان. لای خۆیه‌وه ریما ره‌حبانی كچی فه‌یرۆز ئاشكرایكرد كه مه‌نسور ره‌حبانی هیچ مافێكی مادی له‌لای دایكی نیه تا كوڕه‌كانی داوای بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و داوایه له كۆمه‌ڵه‌ی ئاوازدانه‌ران و نووسه‌رانی گۆرانی و دابه‌شكارانی گۆرانی بكه‌نه‌وه كه مه‌نسور ره‌حبانی ئه‌ندام بووه تێیدا. فه‌یروزو كچه‌كه‌ی هه‌روه‌ها ده‌ڵێن وه‌ره‌سه‌كانی مه‌نسور لای خۆیانه‌وه به‌بێ ئیزنی ئه‌مان واته وه‌ره‌سه‌ی عاسی ره‌حبانی كاره‌كانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و سوودی لێوه‌رده‌گرن. جێ ئاماژه‌یه به‌هۆی ئه‌و كێشه قه‌زاییه‌وه نه‌ك له‌ته‌نها لوبنان به‌ڵكو له‌زۆر وڵاتی عه‌ره‌بی تریش هه‌وڵ له‌ئارادایه بۆ رێگرتن له‌ئاهه‌نگی گۆرانی فه‌یرۆز، دواترینیان پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی شانۆیی "صح النوم"بوو له‌دیمه‌شق له‌ساڵی 2008.
|