یونس حه‌مه‌د - ئۆسلۆ
دوای ڕاوه‌ستانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێڕاق و ئێران له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ،یه‌کسه‌ر ڕژێمی ئه‌وکاتی ئێڕاق ،که به‌عس فه‌رمانڕاوایی به‌غدای ده‌کرد بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر هێرشی کرده سه‌ر کوردستان و هه‌موو چه‌کێکی سووک وگران به‌های به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی کورد به‌به‌رزی نه‌هێلێت و ناوچه‌ی خوا کوڕکی کرده ئا‌مانج ،له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌دا پێشمه‌رگه‌کانی ڕێبازی (پارتی و بارزانی) لێیان هاتنه ده‌ست و ڕژێم دووچاری گه‌وره‌ترین شکستی سه‌ربازی بۆوه،سه‌باره‌ت به‌م جه‌نگه قورسه‌ی نێوان هێزه‌کانی ڕژێم و پێشمه‌رگه،
کورد بۆ مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند به‌وه‌ی ئیراده‌ی هه‌رگیز به‌تێنه و ده‌نگی کوردیش هه‌ر به‌به‌رزی ده‌مێنته‌وه،چونکه کاتی هێرشه‌که‌ی ڕژێم له ئان وساتێکی ئه‌وتۆ بوو ،به‌وه‌ی به‌غدا خۆی به‌سه‌رکه‌وتوو به‌رانبه‌ر ئێرانییه‌کان ده‌زانی و هه‌ر بۆیه‌ش به‌م وه‌ره‌وه هێرشیان کرده سه‌ر کوردستان وله ئاکامدا داستانی خوا کوڕکی لێکه‌وته‌وه و پێشمه‌رگه‌کانی (پارتی و بارزانی) تووانیان بۆ مێژوو بیسه‌لمێنن نه‌وه‌ک ئه‌و ڕژێمه،
به‌ڵکو هیچ ڕژێم و ده‌سه‌ڵاتێک نا‌تووانێت کورد و پرسه مێژووییه‌که‌ی له‌ناو ببات.. ئه‌گه‌ر بۆ خاڵه گرنگه‌کانی ئه‌و مێژووه هه‌نگاو بنێین زۆر خاڵ و وانه‌ی به‌سوودی لێ ده‌بینرێت و له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه وانه‌ی به‌رگریکردن ،له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌وه‌مان به‌رچاو ده‌که‌وێت به‌وه‌ی کورد هه‌رگیز بۆ پرسه مێژووکه‌ی بێ ئومێد نابێت و هه‌میشه‌ش خۆ ڕاگرانه به‌رگری له ته‌واوی مافه‌کانی خۆی ده‌کات و هه‌ر بۆیه‌ش له داستانی( خوا کوڕک) پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێری کوردستان گیان له‌ده‌ستبوون و تووانیان مێژوویه‌کی پڕ سه‌روه‌ری تۆمار بکه‌ن و پێشمه‌رگه‌کانی به‌شداربووی ئه‌م داستانه بچنه نێو قۆڵایی پڕ به‌های مێژوو. له‌خاڵێکی گرنگی دیکه‌ی ئه‌م داستانه‌دا به‌شداریکردن و سه‌رکردایه‌تیکردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆک (مه‌سعوود بارزانی) له‌به‌رگریکردن له‌خاک و میلله‌تی کورد ،به‌مه‌ش زیاتر وه‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری ناوه‌وه‌ی کوردستان و وێڕای پێشمه‌رگه‌کانی نێو سه‌نگه‌ر به‌رز بۆوه‌و تووانرا گه‌وره‌ترین شکست به سه‌ربازانی ئێڕاق و ئه‌و هێزانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوو بێنن. خوا کوڕه‌ک ته‌نیا ناوێک نییه ئێمه به‌ساده‌یی باسی لێوه بکه‌ین ،به‌ڵکو مێژوویه‌کی ڕوون و به‌رچاوه‌و هه‌ر له‌م داستانه بوو سه‌رۆک (بارزانی) پێشبینی ئاینده‌ی ئه‌و ڕژێمه‌ی کرد،
ئه‌وه‌بوو زۆری پێ نه‌چوو پێشبینیه‌که‌ی سه‌رۆک جێگای خۆی گرت و ئه‌مه‌شییان دیرۆکی خۆی سه‌لماند به‌وه‌ی کورد و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی به‌سه‌رۆکایه‌تی (بارزانی) هه‌میشه دووربینانه بیر ده‌که‌نه‌وه‌و هه‌رگیزیش بۆ یه‌ک چرکه‌ش له‌خه‌بات و تێکۆشان تاگه‌یشتن به‌ئاوات وهیوای هه‌موو تاک و کۆمه‌ڵێکی کورد سڵ نابنه‌وه..له‌ڕووی سه‌ربازیشه‌وه (خوا کوره‌ک) به‌پێنووسێکی پڕ له سه‌ره‌وه‌ی خۆی له‌نێوه‌نده‌کانی مێژوو تۆمار کرد،ئه‌وه‌ی له‌م داستانه‌دا دووچاری هێزه‌کانی ڕژێم بوونه‌وه هیچی که‌متر نه‌بوو له‌کۆی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی که له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێران ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌وه‌و وانه‌یه‌ک بوو نه‌وه‌ک بۆ ڕژێمی ئه‌و کات ،به‌ڵکو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ئاینده‌ش ده‌بنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات.. به‌ڵی له‌هه‌مووی گرنگتر له‌م داستانه خاڵێکه و پێوویسته ئاماژه‌ی پێبکه‌ین ،خۆڕاگری کورد به‌رانبه‌ر دڕنده‌یی (به‌عس) وه‌چه‌رخانێکی مێژوویی بوو ،
به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕی ئێڕاق و ئێران هه‌ڵگیرسێت شوڕ‌شی کورد بوونی هه‌ر هه‌بووه ،زۆر که‌س پێیان وابوو شوڕ‌شی کورد له‌گه‌ڵ شه‌ڕی (ئێڕاق ئێران) به‌کۆتا دێت ،به‌ڵام داستانی (خوا کوره‌ک) دیسانه‌وه بۆ دۆست و دووژمن سه‌لماندی و ڕوونی کرده‌وه‌و به‌وه‌ی کورد خاوه‌ن کێشه‌یه‌که و هه‌ر ده‌بێت ڕۆژێک له‌ڕۆژان دان به‌و کێشه‌یه بنرێت و کورد چاره‌نووسی خۆی به ئیراده‌ی خۆی دیاری بکات و ئه‌وه‌ی کورد خه‌باتی بۆ ده‌کات هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به جه‌نگی ئێراق و ئێران نییه ..به‌ڵێ به‌رهه‌می داستانی (خوا کورک) و داستانه‌کانی دیکه‌ی پێشمه‌رگه له‌شار و شاخه‌کانی کوردستان ئێستا ده‌بینرێت و په‌ڕڵه‌مان و حکومه‌ت بوونه‌ته هێما و سوونبوول و میلله‌تی کورد به‌ئاسۆیه‌کی ڕوونه‌وه لێی ده‌روانن.