|
|
|
|

22 ته‌مووز, 2010 [ 10:22 ]
نجم ا‌لدین احمد شوان ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و سه‌رژمێریانه بده‌ین که له ساڵی ١٩٢٠وه تا ئه‌مڕۆ بۆ دانیشتوانی عـێراق ئه‌نجام دراون ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و پڕۆسه سه‌رژمێریانه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بدا بوونه و ژماره‌ی دانیشتوانی کوردی به‌ڕاستی تێدا دیاری نه‌کراوه له عـێراقی کۆندا. ئه‌گه‌ر بێت‌و هاوڕێک له سه‌رژمێریه‌کانی قـۆناغی ساڵانی ڕابردوو بده‌ینه‌وه ئه‌وا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که چه‌ند فـێڵ و ساخته‌کاری وسته‌م دژ به‌کوردی دانیشتوی شاره به پیت‌و و پڕ خێره‌کانی کوردستان ئه‌نجامدراوه بۆ شێواندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌و شارانه‌دا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی عه‌ره‌بدا. هه‌ر یه‌ک له‌و سه‌رژمێریانه‌ی که ئه‌نجامدراون جۆرێک ساخته‌کاری و زۆڵمی به‌زه‌قی پێوه دیاره جا ئیتر چی به‌بیانوی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی گونده کوردنشینه‌کان که‌وتونه‌ته ناوچه شاخاوێکانه‌وه‌و ڕێگاوبانیان پێنه‌گه‌یشتووه یاخود نائارام بوونه‌و تیمه‌کانی سه‌رژمێری نه‌یان توانیوه بگه‌نه ئه‌و ناوچانه بۆ ناونوسکردنی دانیشتوانه‌که‌ی و زۆر جاریش به‌شێکی زۆر له دانیشتوانی شاره کوردیه‌کانی وه‌کو که‌رکوک وموسل و شه‌نگاروخانه‌قین و مه‌نده‌لی له ڕۆژی ناو نوسکردنیاندا په‌راوێز کراون به‌چه‌ندین به‌هانه‌ی نا به‌جێ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی کوردی ئه‌م شارانه به‌رانبه‌ر به‌ژماره‌ی عه‌ره‌ب. بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی کورد له هه‌ر بستێکی کوردساتانی باشوردا پێویسته هه‌ر له ئێستاوه تا ڕۆژی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری و ناو نوسکردن به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌که‌دا بکات، واته له‌کاتی یاداشتکردنی ناوی که‌سایه‌تی و نازناو و ڕه‌گه‌زو خێڵ و شه‌قام و پرد‌و قوتابخانه‌و مزگه‌وت و گه‌ڕه‌ک و گوند‌و شارۆچکه‌و شاردا ناوه‌کان هه‌مووی به‌پیتی کوردی یاداشت بکرێن و نه‌هێڵن پاشکۆی وه‌کو( لی ) بخرێته سه‌ر کۆتایی ناوی گوند و شارۆچکه‌کانمانه‌وه تاکو مۆرکی تورکمانیان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێندرێت چونکه له‌مباره‌یه‌وه به‌ڵگه‌ی زۆرم له به‌رده‌ستدایه که پێشتر تورکمانه‌کانی شاری که‌رکوک به‌م کاره ناڕه‌وایه هه‌ستاون دژ به کورده نه‌خوێنده‌واره‌کانی گوند‌و شارۆچکه‌کان له ڕابردوودا. بۆیه ڕوودانی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک له‌م پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریه ئه‌نجامی نێگاتیڤی لێده‌که‌وێته‌وه له داهاتوودا و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی کوردا نابێت. له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا هه‌واڵێکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌م بیست له که‌ناڵی (کورد سات تی ڤی) یه‌وه که گوایه هه‌ر فۆرمێکی سه‌رژمێری بۆ خه‌ڵکی شاری که‌رکوک ( ٧٢ ) هه‌فـتاودوو پرسیار له خۆ ده‌گرێت بۆ سه‌لماندن وپشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی که خۆیان به دانیشتووی شاره‌که ده‌زانن. لێره‌دا ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌هۆشیاریه‌وه ناوه‌ڕۆکی پرسیاره‌کانی ئه‌م فۆرمه شێبکه‌ینه‌وه ئه‌وا پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هۆی جیاوازی ئه‌و فۆرمه‌ی که بۆ که‌رکوک دانراوه چیه‌و بۆچیه؟ به‌رانبه‌ر به‌و فۆرمه‌ی که بۆ ١٧ پارێزگاکه‌ی تردا دانراوه. خۆ ئاشکرایه ئه‌م ٧٢ پرسیارانه ته‌نهاو ته‌نها ڕووبه‌ڕووی کوردی شاری که‌رکوک ده‌کرێته‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی کورد و بچوک کردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی کوردی شاره‌که چونکه عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌کانی شاری که‌رکوک هه‌موو ناسراوون له‌لایه‌ن خه‌ڵکی شاره‌که‌وه و له‌هه‌مان کاتیش‌دا عه‌ره‌به( ١٠)هه‌زارێکانیش که له خوارووی عێراقه‌وه هێنراون و نیشته‌جێ کراون له که‌رکوکدا هه‌ر ناسراون و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه تورکمانه‌کانه که لێره‌دا مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی هه‌یه ئه‌مڕۆ له سه‌ریان په‌یڕه‌و ده‌کرێت چونکه تورکمانه‌کان (وه‌کو که‌ری دێزه‌ن ، حه‌زیان له تۆپینی خۆیان و زه‌ره‌ری خاوه‌نیانه ). ئێمه‌ی خه‌ڵکی شاره‌که به‌چاکی ده‌زانین تورکمانه‌کان هیج کاتێک دۆستی کورد نه‌بوونه‌و خۆشیان به کوردا نه‌هاتووه و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر له کورد بکه‌وێت به‌لایانه‌وه گرنگ نیه ئه‌گه‌رهه‌موو شتێک له ده‌ست بده‌ن. وه‌له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و زۆڵه کورده‌ی چه‌ند ووشه‌یه‌ک تورکمانی فـێر بووه و نیشته‌جێی گه‌ڕه‌که تورکمانێکانه به‌بێ یه‌ک و دوو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه به‌تورکمان ناونوس ده‌کرێت بۆ به‌رهه‌ڵستکردنی کورد‌و مافه ڕه‌واکانی . بۆیه پێویسته له‌سه‌ر پسپۆرانی کورد له‌م بواره‌دا به‌ووردی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌یه‌کی پرسیاره‌کانی ناو ئه‌م فۆرمه‌دا بکه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و میدیا وپارته سیاسیه‌کان و ڕێکخراوه کوردیه‌کان ڕۆڵێکی کوردانه ببینن له هۆشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌م بواره‌دا و نه‌هێڵن ئه‌م ئامانجه گڵاوه‌ی دووژمنه‌کانمان سه‌ربگرێت. ئه‌گه‌رنا پاش ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌که کار له کار ده‌ترازێ و هێچمان پێناکرێت و زیانێکی گه‌وره‌مان پێده‌که‌وێت له‌شاری که‌رکوکدا و ناسنامه‌ی کورد بوونی ئه‌مشاره ئه‌دۆرێنین. نجم ا‌لدین احمد شوان ٢١/٨/٢٠١٠
|
|
|