|

22 ته‌مووز, 2010 [ 09:59 ]
شاجوانی ساڵی 2003 له توركیا و نمایشكاری جلوبه‌رگ، ئه‌مڕۆ له‌و هۆتێله‌ی لێی مابۆوه، له‌نهۆمی سێیه‌مه‌وه كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا. به‌پێی زانیارییه‌كان كه سایتی زه‌مان-ی توركی بڵاوی كردۆته‌وه "ئه‌سل باش" له‌كاتی پشوودا بووه له‌گوندێك له‌نهۆمی سێهه‌می بینایه‌كه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه و سه‌ری به سه‌ختی برینداربووه و تا گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستداوه. رووداوه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت و تا ئێستا نه‌زانراوه هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌كه‌ی چی بووه و گومانی له‌سه‌ره.
|