|
|
|
|

21 ته‌مووز, 2010 [ 10:37 ]
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێك له‌و چه‌مكه گرنگانه‌ی جیهانی سیاسه‌ته، كه پێویسته له ڕه‌هه‌ندی فیكرییشه‌وه تێی بڕوانرێت‌و به به‌رچاوڕوونییه‌وه شیبكرێته‌وه. ئه‌م چه‌مكه، له به‌ر بایه‌خه زۆره‌كه‌ی، ناكرێت سه‌رپێی پێناسه‌بكرێت، چونكه هه‌ر سه‌ره‌خاڵێكی ئه‌م بابه‌ته، ده‌كرێت چه‌ندین په‌رتووكی له‌سه‌ر بنووسرێت، به‌ڵام پێویستمانه جاروبار به سه‌ره‌خاڵ‌و ساكاریشه‌وه ئاماژه به ڕۆڵی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان بده‌ین، چونكه كورد هاوشێوه‌ی كه‌مه له جیهاندا، كه به‌به‌رده‌وامی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ترسیدابووبێ‌و به‌به‌رده‌وامی خه‌باتی له‌پێناوی مانه‌وه‌دا كردبێت‌و هێشتاش به‌ردوامه. به‌وپێیه‌ی یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانیه‌تی، بۆیه پاراستن‌و گه‌شه‌پێدانی زمان، بۆ پاراستنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له هه‌نگاوه گرنگه‌كانه. له ڕووی زانستی ده‌روونیشه‌وه، زمان‌و بیركردنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وانه‌یان له‌نێواندا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه تا زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك گه‌شه‌سه‌ندووتربێت، فیكر‌و هۆشیاریشی گه‌شه‌سه‌ندووه‌و پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته. به‌هۆی زمانه‌وه بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ده‌كات، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی شاعیران‌و نووسه‌ران‌و بیرمه‌ندان‌و فه‌یله‌سوفان‌و كه‌سانی كولتووری ئه‌و میلله‌ته ده‌یئافرێنن. بۆیه هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر زمان، مانای مه‌ترسیی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌روونی‌و فیكری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. یه‌كێك له هۆیه‌كانی مانه‌وه‌ی كورد له سه‌ده‌ی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هه‌وڵی قڕكردنی ئیتنی‌و قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی‌و سه‌پاندنی بیر‌و زمانی دیكه به‌سه‌ریدا، سه‌ركه‌شیی كورد خۆی‌و سووربوونی خۆی بۆ مانه‌وه‌و خۆپارێزی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی دێڕه شیعری سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب بێته‌دی‌و قه‌ومی كورد هه‌ر به زیندوویه‌تی بمێنێته‌وه‌و نه‌نه‌وێت. یه‌كێكی تر له خه‌سڵه‌ته‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بوونی قه‌واره‌یه‌كی دیاریكراوی سیاسییه. قه‌واره‌ی سیاسی، ناسنامه‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان نه‌ته‌وه‌كانی ناو نیشتمانێكه. چه‌مك‌و ناوه‌ڕۆكی ناسنامه‌ش، وه‌ك چۆن به‌پێی پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵناسی بۆ هه‌ر تاكێكی نێو نیشتمانێك سه‌ره‌كی‌و بایه‌خدارترینه، بۆ خودی نیشتمانیش ئاوایه. ستاتووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌نده به‌شێوه‌و ناوه‌ڕۆكی قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی. بۆیه ئێمه‌ش وه‌كو كورد سه‌ده‌كانمان به خه‌بات ڕازانده‌وه، له‌پێناوی گه‌یشتن به قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ كوردستان له‌ئێستادا. پاراستنی ئه‌م قه‌واره سیاسییه‌و گه‌شه‌پێدانی، پاراستنی هه‌ر تاكێكی كورده له هه‌ركوێی ئه‌م نیشتمانه‌دا بژی، یان هه‌ڵگری ناو‌و ناسنامه‌ی كوردی بێت‌و له هه‌ر كوێی ئه‌م جیهانه‌دا بژی. وێڕای زمانی نه‌ته‌وه‌یی‌و بیری نه‌ته‌وه‌یی، پێوه‌رێكی دیكه‌ی گرنگمان هه‌یه، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێت، ئه‌ویش پاراستنی هێزو هۆشی نه‌ته‌وه‌ییه، پێوه‌ری هێزو هۆشی نه‌ته‌وه‌ییش ڕێژه‌و ڕاده‌ی گه‌نجانه‌یه‌تی (به كچ‌و كوڕ)ه‌وه. ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێژه‌ی گه‌نجانیان له به‌ساڵاچووانیان زیاتره، هێزو هۆشی نه‌ته‌وه‌ییان له‌په‌ره‌سه‌ندندایه‌و پێچه‌وانه‌شی ڕاسته، ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی پیرو به‌ساڵاچوویان زیاتره، په‌ره‌سه‌ندنی هێزو هۆشی نه‌ته‌وه‌ییان كه‌متره. له كوردستانی ئێمه‌دا، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه چوارچێوه‌ی هێزو هۆشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، زیاتر له شه‌ست له سه‌ده، ئه‌مه‌ش مانای زیندوویه‌تی‌و په‌ره‌سه‌ندنه، بۆیه گرنگه بیر له چۆنێتی ئه‌م چه‌ندایه‌تییه‌ش بكرێته‌وه‌و تواناكاریی وایان له‌به‌رده‌ستدابێت، وه‌ك جۆریش هێزێكی پێشكه‌وتوو بن‌و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له پله‌یه‌كی بڵنددا ڕابگرن. |
|
|
|