ئه‌مرِۆ 19/7/2010 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ریَمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ئاماده‌بوونی ئازاد به‌رواری جیَگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبووه‌و چه‌ند برِیاریَكی بۆ ریَكخستنه‌وه‌ی چالاكی بواری نه‌وت په‌سه‌ند كرد‌و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گشتی شویَنه حكومی و ئه‌هلیه‌كانیش چه‌ند ریَوشویَنیَكی دیاریكراوی دانا هه‌روا برِیاریشدا كه‌سیَ یه‌كه‌می سه‌رجه‌م كۆلیژه‌كانی هه‌ریَم بۆ ته‌واوكردنی خویَندنی باڵا ره‌وانه‌ی زانكۆكانی ده‌ره‌وه بكریَن.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه د. به‌رهه‌م ساڵح هاوخه‌می حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی كاره‌ساتی ئوتیَل سۆما له‌سلیَمانی ده‌ربرِی دوپاتیشیكرده‌وه كه‌بۆ ریَگه‌گرتن له روداوی كتوپرِی له‌و جۆره پیَویست ده‌كات كه‌چه‌ند ریَوشویَنیَكی دیاریكراو بگیریَته به‌ر له‌و چوارچیَوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران برِیاریدا كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پیَك بیَت بۆ پشكنینی سه‌رجه‌م شویَنه گشتی و حكومه‌یه‌كان به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بوون له‌هه‌بوونی سیستمی به‌رگری شارستانی وه‌ك له‌یاسای ژماره 62 ی ساڵی 1978 داهاتووه.
هه‌ر له‌و برِیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه هیچ پرِۆژه‌و شویَنیَكی خزمه‌تگوزاری كه‌رتی تایبه‌ت و شویَنه گشتیه‌كان مۆڵه‌تی كاكردنیان پیَنادریَت تاوه‌كو مۆڵه‌تی ره‌سمی به‌شیَوه‌ی برِوانامه‌ی سه‌لامه‌تی و به‌رگری شارستانی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌رنه‌گرن به‌رِیَوه‌به‌ری فه‌رمانگه حكومیه‌كانیش به‌رپرسن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتیه‌كان و دابینكردنی پیَداویستی فه‌رمانگه‌كانیان. برِیاریش درا كه‌له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پیَداویستیه‌كانی به‌رگری شارستانی و سه‌لامه‌تی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابین بكریَت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا برِیاردرا به‌دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵویَستی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان و جیَبه‌جیَكردنی ریَنماییه‌كان و ده‌ستووری عیراق ریَگه له‌بارزگانی نایاسایی به به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت بگیریَت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سیَ برِیاری تایبه‌ت به‌و بواره‌ی په‌سه‌ند كرد برِیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی ده‌كاته‌وه كه‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی كیَڵگه‌كانی هه‌ریَم ته‌نها له‌ریَگه‌ی بۆریه‌كانی كه‌ركوك- جه‌یهانه‌وه ده‌بیَت ئه‌وكاته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵی عیراقیش تیَچووی پرِۆژه‌كان بگریَته ئه‌ستۆ ده‌بیَ به‌رهه‌می پاڵاوگه‌كانی هه‌ریَمیش له‌نه‌وتی ره‌ش به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان وبه‌ره‌چاوكردنی یاسایه‌كان بچیَته ده‌ره‌وه.
وه‌ك له‌برِیاره‌كه‌دا هاتووه بۆ ریَگه‌گرتن له‌بازرگانی نایاسایش به‌نه‌وتی ره‌ش هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌ریَم و دارایی لیژنه‌ی چاودیَری به‌رده‌وام پیَكده‌هیَنن بۆ ئه‌وه‌ی ریَگه نه‌دریَت بازرگانی به‌و برِه سووته‌مه‌نیه‌ی پاریَزگاو پرِۆژه‌و كارگه‌كانه‌وه بكریَت ده‌بیَ ئه‌و ریَوشویَنه نه‌ك ته‌نیا هه‌ریَم به‌ڵكو سه‌رجه‌م سنووره‌كانی عیراق بگریَته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌پاڵاوگه بچوكه‌كانیش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ریَمی كوردستان برِیاریدا كه‌دوای ده‌ستپیَكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی هه‌ریَم بۆ ده‌ره‌وه نه‌وتی خاو بۆ ئه‌و پاڵاوگه بچووكانه دابین نه‌كریَت و خاوه‌نه‌كانیشیان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌توانن پاڵاوگه‌كانیان له‌كه‌رتیَكی تردا به‌كاربهیَنن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران برِیاریشیدا كه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ هیَزیَكی تایبه‌ت بۆ پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و گاز و چالاكیه‌كانی ئه‌و بواره پیَكبهیَنیَت و پاراستنی ئه‌و شویَنانه بگریَته ئه‌ستۆ له‌دوای 1/10/2010 شه‌وه ریَگه‌نادریَت كۆمپانیاكانی پاراستنی كه‌رتی تایبه‌ت به‌رده‌وام بن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وتدا به‌ڵام ده‌توانن توانسته‌كانیان پیَشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكه‌ن بۆ سودلیَوه‌رگرتنیان.
سه‌باره‌ت به‌و برِیارانه‌ی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان د. به‌رهه‌م ساڵح ووتی: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌ریَم برِیاردرا به‌دووپاتكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌ریَم و گرتنه‌به‌ری شیَوازی یاسایی و ئێوڵی.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریَم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا جیَبه‌جیَكردنی ئه‌و برِیارانه كاریَكی گرنگی حكومه‌تی هه‌رِیَمه‌و ئاسانیش نیه به‌ڵام ئیَمه به‌پشتیوانی سه‌رۆكی هه‌ریَم سوورین له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانمان به‌ئاراسته‌ی باشتر كردنی ئه‌و بواره‌و زیاتر ریَكخستنه‌وه‌ی به‌قازانجی خه‌ڵك و ریَگه‌گرتن له‌بازرگانی نامه‌شروع.
له‌ته‌وه‌ریَكی تری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا برِیاردا له‌چوارچیَوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی كوردستاندا سیَ یه‌كه‌می سه‌رجه‌م كۆلیژه‌كانی هه‌ریَم بۆ ته‌واوكردنی خویَندنی باڵا بواری چوونه ده‌ره‌وه‌یان بۆ برِه‌خسیَندریَت.
هه‌ر له‌دریَژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ریَنمایه‌كانی تایبه‌ت به‌مینحه‌ی كۆمه‌ڵه‌و ریَكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی په‌سه‌ند كران به‌گویَره‌ی ئه‌و ریَنمایانه سه‌رجه‌م ریَكخراو سه‌ندیكاكان له‌هه‌ریَمی كوردستان تا ده‌رچوونی یاسای تایبه‌ت به‌ریَكخستنی بودجه‌ی ئه‌و ریَكخراوانه به‌یه‌ك شیَواز مینحه‌یان پیَبدریَت و دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌س له‌سه‌ر بنه‌مای پیَشكه‌ش كردنی پرِۆژه و پلانی كاركردنی داهاتوویان بودجه‌یان پیَده‌دریَت.
له‌دواته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهیَنان راپۆرتیَكی سه‌باره‌ت به‌سه‌رجه‌م ئه‌وپرۆژانه پیَشكه‌ش كرد كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهیَنانه‌وه مۆڵه‌تیان پیَدراوه هه‌روا باسی له‌كیَشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م پرِۆژه‌كان و پیَویستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵً وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران برِیاریدا بۆ باشتر راپه‌رِِاندانی كار‌و پرِۆژه‌كانی ده‌سته‌ی نابراو هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نیَوان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهیَنان هه‌بیَت