گه‌ڕانه‌وه

كۆنسووڵی بەریتانیا لە هەولێر (جێریمی مەكە:لە سەدەی بیستدا، حەزمان دەكرد كورد خاوەنی دەوڵەتی خۆی بێت
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
19 ته‌مووز, 2010 [ 09:32 ]

كۆنسووڵی بەریتانیا لە هەولێر (جێریمی مەكەیدی)، حەزی لە خواردنە كوردییەكانی وەكوو دۆڵمە و سەروپێ و كفتەیە، حەزیش دەكات خەڵك بە ناوی “مام جێریمی”ـیەوە بانگی بكەن.

كۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسەت”، باس لە ژیانی سیاسی و تایبەتی خۆی لە هەرێمدا دەكات و كورتەیەكیش لە بارەی مێژووی كوردستانەوە دەخاتە ڕوو.

(مەكەیدی)، كە ماوەی 2 ساڵە لە هەولێردا وەكوو كۆنسووڵی وڵاتەكەی دەستبەكار بووە، پێی ناخۆشە لە كاتی تەواوبوونی كارەكەیدا كوردستان بە جێ بهێڵێت بە تایبەتی دوای ئەو دۆستایەتییەی كە لەگەڵ هاوڕێ كوردەكانی بنیاتی ناوە، بەڵام وەكوو خۆی ئاماژەی بۆ دەكات، كاری دیپلۆماسییەكان ڕۆییشتن و گواستنەوەیە لە نێوان وڵاتاندا بە پێی ئەو ئەركەی پێی دەسپێردرێت.

كۆنسووڵی بەریتانیا، زانیاریی سەبارەت بە كوردەكان هەیە و دەزانێت كە چۆن پێوەندییەكانی نێوان كورد و وڵاتەكەی لە چارەكی یەكەمی سەدەی پێشوودا بەرەو ئاڵۆزی چووە، ئەوەیش كاتێك هێزەكانی بەریتانیا لە ناوچەی كوردەكانەوە عوسمانییەكانیان بۆ ئەنادۆڵ دوور خستەوە. ئەو پێی وایە كە هۆكاری بارگرژییەكان، بۆ دابەشكردنی كوردستان بۆ چوار بەش لە لایەن ئینگلیزەكانەوە، دەگەڕێتەوە.

ئەو گوتی: “ئەو كاتە بەریتانیا دەیویست كورد خاوەنی دەوڵەتی خۆی بێت، بەڵام كورتبینی و پێداگریی كورد لەسەر چەند بنەمایەك، بەریتانیای ناچار كرد دەست بە دابەشكردنی موڵكی عوسمانییەكان بكات و پشكی كوردیش لەو بەشكردنەدا ئەوە بوو كە بەسەر سووریا و توركیا و عێراق و ئێراندا دابەش ببێت.”(مەكەیدی)، بڕوای وایە كە ئێستا پێوەندییەكانی نێوان كورد و ئینگلیز بەرەو قۆناغێكی باشتر هەنگاویان ناوە و، بە مەبەستی زیاتر پێشووەچوونی ئەو پێوەندیانەیش ئێستا هەردوو لا لە هەوڵی بەردەوامدان.

كۆنسووڵی بەریتانیا، لەگەڵ هاوڕێ كوردەكانی سەردانی چێشتخانە كوردییەكانی كردووە و حەز لە خواردنی دۆڵمە و كفتە و سەروپێ دەكات، هاوڕێكانیشی بە “مام جێریمی” بانگی دەكەن.
وەرگێڕانی: ڕەوەز كۆیی

 
رۆژنامەی هەولێر

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani