یونس حه‌مه‌د - ئۆسلۆ
ماوه‌یه‌کی که‌می پێش ئێستا مۆندیال ماڵئاوایی لێ‌کردین و پاڵه‌وانێتیه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌سپانیه‌کان به کۆتا هات ،ڕاسته مۆندیالی 2010 کۆتایی پێهات و ئێستا ڕووی (فیفا) به‌ره‌و مۆندیالی 2014 هه‌نگاو ده‌نێت ،به‌ڵام تام چێژی باشووری ئه‌فریکا له‌و په‌ڕی خۆشی‌دا بوو ،جه‌ماوه‌ر چرکه به چرکه له‌گه‌ڵ ڕووداوی یارییه‌کاندا چێژیان وه‌رده‌گرت و له‌یادی ناکه‌ن..
باشووری ئه‌فریکا به هۆی ڕێکخستنی یارییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی (پڕۆفیشیناڵ) تووانی هه‌ست و سۆزی تێکڕای جیهان بۆ خۆی ڕابکێشێت و زۆر له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌هۆی ئاست به‌رزییان له‌نێو یاریگا ئه‌وه بوونه جێگای سه‌رنج و تێڕوانینی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر ،تیپه‌کانی ئه‌فریکا و ئاسیا جه‌ماوه‌رییان بۆ خۆیان په‌یدا کرد ،گانا و ژاپۆن بوونه ئه‌ستێره‌و له‌هه‌موو جیهان ده‌رگای خۆشه‌ویستیان بۆ کرایه‌وه!..ئه‌وه‌یه تۆپی پێی ده‌تووانیت به نیشاندانی ئاست به‌رز ووڵاته‌که‌ت به دوونیا بناسێنیت ،چونکه وه‌رزش و به‌تایبه‌تی تۆپی پێی بوونه‌ته هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌ک ،ئێمه‌ی کورد به هۆی خه‌بات و شۆڕسگیریه‌وه به‌پله‌ی نایاب ناسراویین و دوونیا ڕێز له خه‌باتمان ده‌گرێت ،
باشه بۆ نه‌تووانین خۆمان زیاتر به دوونیا و جیهان بناسێنین بۆ هیمه‌تێک نه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی کوردستان بگه‌ێنینه ئاستی هه‌ڵبژارده‌کانی جیهان و بۆ بۆمان ڕه‌وا نه‌بێت وه‌ک خه‌ڵک و میلله‌تانی دیکه‌ی دانیشتووی ئه‌م زه‌ویه خۆمان له‌ململانێه‌کانی وه‌رزشی جیهانی بدۆزینه‌وه! ،من تێناگه‌م بۆ خه‌مخۆری ڕاسته قینه‌مان بۆ وه‌رزش نییه بۆ لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی دانامه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌رزشی تێکڕای کیشوه‌ره‌کان بکه‌ین ،ڕاسته ئه‌مه‌یان سه‌ره‌تا سه‌خته،به‌ڵام له‌دواییدا کاره‌کان به‌سانایی هه‌نگاو ده‌نێن و ده‌تووانین به‌ره‌و دیپلۆماسیه‌تێکی باشی وه‌رزشی هه‌نگاو بنێین ،
باشه بۆ به به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک خه‌مخۆرانه هه‌وڵ بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئێڕاق ده‌ده‌ین و ڕێز له یاریزانانیان ده‌نێین و که هیچ سوودێکی بۆ ناو بانگی کورد نییه ،بۆ هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌ین ڕێز له یاریزانانی خۆمان بگرین و هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان جێگیر بێت و ببێته کارێکی (دیڤاکتۆ) یانه و پشکداری له‌پاڵه‌وانییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کاندا بکات و ئاڵا و هێمای کورد به‌رزبکاته‌وه .. با هه‌موو هه‌وڵی ڕاسته‌قینه بۆ سه‌رخستنی تۆپی پێی کوردی بده‌ین و پێکه‌وه بڵێین به‌ڵێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان .