|
|
|
|

18 تشرینی دووه‌م, 2009 [ 19:08 ]
ئاماده‌بووانى به‌رِێز . . به خێربێن.. هه‌موو لایه‌كتان به خێربێن به‌سه‌رچاو...
خۆشحاڵم ئه‌مرِۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌رِێز به‌شدارى ده‌كه‌م بۆ راگه‌یاندنى كردنه‌وه‌ى كارگه‌ى دروستكردنى ده‌رمانى ئاوا میدیكا له هه‌ولێر له هه‌رێمى كوردستان، بێگومان ئه‌مه پرِۆژه‌یه‌كى ئاسایى نییه، به‌ڵكو ده‌سكه‌وتێكى گه‌وره‌یه له‌بوارى په‌ره‌پێدانى به‌رهه‌مى خۆماڵى و مسۆگه‌ر كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى به كواڵیتى به‌رز و ستانداردى جیهانى له هه‌رێمى كوردستان.
كردنه‌وه‌ى ئه‌م كارگه‌یه ئه‌نجامى هه‌ماهه‌نگى و پشتگیرى كردنى وه‌به‌رهێنه‌ر و كه‌رتى تایبه‌ته له‌لایه‌ك و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌كی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌رمانى پله یه‌كى كاریگه‌ر به نرخى گونجاو بۆ هاولاَتیان له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو عێراق.
كاركردن بۆ دروستكردنى ئابووریه‌كى سه‌قامگیر له هه‌رێمى كوردستان هانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ كه‌رتى تایبه‌ت مسۆگه‌ر بكه‌ین، ئاكامى هه‌وڵه‌كانمان سه‌رنجى زۆر له كۆمپانیا‌و ولاَتانى جیهانى بۆ لاى خۆى راكێشاوه. هاوشان له‌گه‌ڵ پێشووه‌چوونه‌كان ئێمه‌ش پشتگیریه‌كانمان چرِتر كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى كارى زیاتر بۆ هاولاَتیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و كارگه‌و كۆمپانیاى مه‌زنتر له هه‌رێمى كوردستان دامه‌زرێنین.
له‌بوارى وه‌به‌رهێنانى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى پێویستیمان به گه‌شه‌سه‌ندنى خێرا هه‌یه، چونكه به‌هۆى كراوه‌یى سنووره‌كان و نه‌بوونى كۆنترِۆلى جۆرى له رابردوو ده‌مێكه له نێوه‌نده پزیشكى و جه‌ماوه‌ریه‌كان گله‌یى له جۆر و كاریگه‌رى و نه‌زانینى سه‌رچاوه‌ى ده‌رمان ده‌كرێت له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌م كێشه‌یه هه‌ر ته‌نها له هه‌رێمى كوردستان نیه به‌ڵكو له هه‌موو عێراق هه‌یه.
دامه‌زراندنى ئه‌م كارگه‌یه له پایته‌ختى هه‌رێم هه‌نگاوێكى گرینگه له نێو هه‌نگاوه به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان.
كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند ئامانجێكى گرینگى بۆ خۆى ده‌ستنیشانكرد له پێناو به‌ره‌و پێش بردنى هه‌رێم له سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان، ئه‌ویش له رێگه‌ى پرِۆژه هه‌نووكه‌ییه‌كان و ناوه‌ندى و درێژخایه‌نه‌كان، یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ش كه‌رتى ته‌ندروستى بوو كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ژیان و ته‌ندروستى هاولاَتیان، له‌م رووه‌وه‌ش ئێمه وه‌كو حكومه‌ت خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین له به‌رامبه‌ر باشكرنى ژیانى هاولاَتیان.
به مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى ئه‌م كه‌رته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌رى كردووه‌و پرِۆژه‌ى گرینگى ئه‌نجامداوه، له‌وانه‌ش دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ى ته‌ندروستى و دابین كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى له‌ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆى یاخود به‌كۆمه‌كى رێكخراوه مرۆڤ مرۆییه‌كان.
ئه‌مه وێرِاى هاندان و پێشخستنى كۆلیژو په‌یمانگا پزیشكیه‌كان له هه‌رێم و به‌شدارى پێكردنى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له له‌خولى مه‌شق و راهێنان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى ئاشنا كردنیان به زانستى تازه‌و ئامێر‌و ته‌كنۆلۆژیاى سه‌رده‌م له بوارى پزیشكى.
چونكه خزمه‌تگوزارى و ته‌ندروستى باش هه‌ستێكى ئارام و سه‌قامگیر به هاولاَتیانمان و كۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشێت و له‌پاڵ په‌روه‌رده‌و فێركردنى باش ده‌بێته مایه‌ى دروستبوونى كۆمه‌ڵگایه‌كى خوێنده‌وار و ته‌ندروست.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوو وێرِاى جێبه‌جىَ كردنى ئه‌ركى سه‌رشانمان وه‌كوو حكومه‌ت، ئێمه ئاسانكاری به‌رچاومان خسته به‌رده‌م كه‌رتى تایبه‌ت تا به‌شدار بێت له پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان.
ئاوا میدیكا ده‌ستكه‌وتێكى گرینگه، چونكه یه‌كه‌مین كارگه‌یه بۆ به‌رهه‌م هێنانى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى له هه‌رێمى كوردستان و باشترین كارگه‌شه له سه‌رتاسه‌رى عێراق. له‌م رووه‌وه هه‌موو لایه‌ك ده‌ستخۆشیان لێكردین له‌وانه خودى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراقى فیدرِاڵ ده‌ستخۆشى له‌م هه‌نگاوه‌ى ئێمه كرد و به نموونه‌یه‌ك وه‌سفى كرد بۆ ئه‌وه‌ى عیراقیش هه‌نگاوى هاوشێوه بنێت بۆ دامه‌زراندنى كارگه‌ى له‌م جۆره له عێراق.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ده‌بىَ رابردووى خۆمان له‌به‌رچاو بێت، هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن خاكێكى به پیت و سامانێكى سروشتى زۆر و خه‌ڵكێكى چالاك و به توانای هه‌یه. بۆ نموونه له‌رِووى كشتوكاڵ و سه‌وزه‌و میوه جاران هه‌رێمى كوردستان زۆر پێشكه‌وتوو بوو، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌ك ته‌نها پێویستى به خۆراكى ده‌ره‌كى نه‌بوو به‌ڵكو دانه‌وێڵه‌و به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى هه‌رێم به‌شى ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیراقى ده‌كرد.
به‌داخه‌وه به‌هۆى سیاسه‌تى چه‌وتى رژێمى پێشوو، به تێكدانى گونده‌كان و كۆچ پێكردنى به‌زۆر له لادىَ بۆ شار ئه‌و شیرازه‌یه تێكچوو. ئێستا هه‌رێمى كوردستان وه‌ك جاران تواناى خود بژێوى نه‌ماوه. ئێمه هه‌موو به یه‌كه‌وه ده‌بىَ كارى به‌رده‌وام بكه‌ین نه‌ك ته‌نها بۆ خود بژێوى له‌رووى كشتوكاڵ و ده‌رمان، به‌ڵكو بۆ كه‌رته‌كانى دیكه‌و بۆ ته‌واوى پێداویستیه‌كانى ژیان گرینگه پشت به‌خۆمان به‌ستین.
ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ر نابێت ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌مرِۆ خۆمان كارى بۆ نه‌كه‌ین. بۆیه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر سیاسه‌تى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هاندانى كه‌رتى تایبه‌ت و پشتگیرى كردن له‌هه‌ر پرِۆژه‌یه‌ك كه له‌داهاتوو ده‌بێته مایه‌ى خێر‌و خۆشى بۆ گه‌له‌كه‌مان و ته‌واوى عیراق.
ئێمه نامانه‌وىَ ته‌نها پشتگیرى له زۆربوونى كارى وه‌به‌رهێنان بكه‌ین له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵكو لاى ئێمه جۆر و كواڵیتى به‌رز و پرِۆژه‌ى درێژخایه‌ن زۆر زۆر گرینگه له‌م قۆناغه‌دا. كه‌رتى ته‌ندروستى لایه‌نێكى هه‌ستیاره و ده‌بىَ به پێى ستانداردى جیهانى كارى له‌سه‌ر بكرێت. بۆیه ئێمه له دامه‌زراندنى ئاوا میدیكا راوێژمان له‌گه‌ڵ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عیراق و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ى دیكه‌ى پزیشكى كردووه له جیهان. له‌م هه‌وڵه‌شماندا هاولاَتیانى هه‌رێمى كوردستان سوودمه‌ندى یه‌كه‌مى ئه‌م ده‌ستكه‌وته ده‌بن.
به داخه‌وه له رابردوو تا ئێستاش ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ى پزیشكى هاورده ده‌كرىَ و ده‌فرۆشرىَ بىَ ئه‌وه‌ى له سه‌رچاوه‌كه‌ى دڵنیا بین. به‌لاَم به‌هۆى كارگه‌ى خۆماڵى هاولاَتیانمان له‌مه‌ودوا ده‌توانن به دڵنیایه‌وه به‌كارى بهێنن. ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیانه‌ى له‌م كارگه‌یه دروست ده‌كرێت به‌گوێره‌ى باشترین ستانداردى ئه‌وروپى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
بۆ ته‌ندروستى ژیانى هاولاَتیان ده‌بىَ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پلانێكى گشتگیر و به‌رفراوانى هه‌بێت له‌رووى به‌رهه‌م هێنان و هه‌ڵگرتن و فرۆشتنى ده‌رمان به پێى یاسا. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كۆنترِۆلى جۆرى و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان ده‌بىَ به ووردى چاودێرى ده‌رمانخانه و كۆگاكانى ده‌رمان بكه‌ن و رێگربن له هاورده‌كردن و بازرگانى كردن به ده‌رمانى خراپ و له‌كاركه‌وتوو له هه‌رێمى كوردستان. ده‌بىَ سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ش بدرێت كه بازرگانى به‌كه‌ره‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه ده‌بێته مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى خه‌ڵك له هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
ده‌بىَ سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان یاسایه‌كى مۆدێرن گه‌لاَڵه بكات بۆ چۆنیه‌تى به‌رهه‌م هێنان و هاورده‌كردن و فرۆشتنى ده‌رمان له هه‌رێمى كوردستان. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناتوانىَ چیتر ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشىَ و هاولاَتیانیشى گیرۆده‌ى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى بىَ سوودبن.
بێگومان هه‌موو ئه‌و هه‌ولاَنه‌و هه‌وڵه‌كانى پێشووشمان له پێناو خۆشگوزه‌رانى و ژیانێكى ته‌ندروست و ئارام بووه بۆ هاولاَتیانمان هه‌رێمى كوردستان.
لێره‌دا ده‌مه‌وىَ سوپاسى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بكه‌ین كه چاودێرى پێشكه‌وتنه‌كانى ئێمه‌یان ده‌كرد و دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى دڵنیابوون كه ئه‌و كارگه‌یه به هه‌مان كواڵیتى ئه‌وروپى ده‌رمان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئه‌م مه‌راسیمه ته‌نها سه‌ره‌تایه و هه‌نگاوى یه‌كه‌مه له رِێى نوێكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى ته‌ندروستیمان، رێگاى زۆریشمان له‌به‌رده‌م ماوه بۆیه پێویستیمان به هه‌وڵى به‌رده‌وام هه‌یه. ئه‌مرِۆ ده‌بینین به توانا‌و ئه‌زموونى خۆمان سیسته‌مى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌ره‌و پێش رِۆیشتووه.
ئه‌م كارگه‌یه وه‌ك به‌رهه‌مى به‌رایى 46 مادده‌ى پزیشكى له‌سه‌ر ده‌ستى پزیشك و كارمه‌ندانى به كواڵیتى به‌رز دروست ده‌كات، كه ئه‌مرِۆ بازارِه‌كانى هه‌رێم پێویستى پێیه‌تى. به‌م جۆره ده‌توانین پێداویستیه بنه‌رِه‌تیه‌كان له بوارى ده‌رمان بۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو عێراق دابین بكه‌ین. ئه‌م كارگه‌یه یارمه‌تى هه‌رێمى كورستان ده‌دات بۆ به ده‌ستهێنانى خودبژێوى و پشت به‌خۆ به‌ستن بۆ پێداویستى ده‌رمان.
ده‌مه‌وێت سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرم بۆ ده‌ستخۆشیكردن له هه‌موو ئه‌و به‌رِێزانه‌ى كه به‌شداریان كرد له به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه. ده‌مه‌وىَ سوپاسى وه‌زیرى ته‌ندروستى عیراقى فیدرِاڵ و تیمه‌كه‌ى بكه‌م كه سه‌ردانى ئه‌م كارگه‌یان كرد‌و پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م كارگه‌یه دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ رۆڵى به‌رچاوى له پشتیوانى و سه‌رخستنى ئه‌م پرِۆژه‌یه. سوپاس بۆ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بۆ پشتگیرى و چاودێری كردنى به‌رده‌وامیان له‌م پرۆژه‌یه.
له‌م پرِۆژه‌یه پێوه‌ره‌كانى پاراستنى ژینگه ره‌چاوكراوه‌و به شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته كراوه كه ئه‌مه‌ش جێگاى ده‌ستخۆشیه.
زۆر سوپاسى تایبه‌تى دكتۆر د. بارام ره‌سول ده‌كه‌م و به‌رِێزیان جێگاى شانازى هه‌موو گه‌له‌كه‌مانه، له‌وانه‌یه ئێوه زۆربه‌تان نه‌زانن، جه‌نابیان یه‌كێكه له داهێنه‌رانى ده‌رمانى چاو، ئه‌و یه‌كێكه له‌و داهێنه‌رانه‌ى له رِووى جیهانیه‌وه ناسراوه‌و بوونى ئه‌وو هاتنه‌وه‌ى ئه‌و بۆ كوردستان كاركردن له‌م كارگه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه‌و له‌سه‌ر داواى من جێگاى شانازییه سوپاسى هه‌وڵه‌كانى ئه‌و بكه‌م كه ئه‌مرِۆ لێره له‌گه‌ڵمان ئاماده‌بووه، هه‌روه‌ها سوپاس تایبه‌تم بۆ د. عه‌لى سندى كارى یه‌ك تیمى به‌رِێزیان له‌گه‌ڵ د. بارام، بێگومان ئه‌گه‌ر پشتگیرى و كارى به‌رده‌وامى ئه‌ویش نه‌بوایه به دڵنیایه‌وه نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و كاره‌ى كه ئه‌مرِۆ لێره كراوه‌و كاره‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتوویى ببینین سوپاسى ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌ردوو كۆمپانیاى (په‌ل و دۆست) ده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه گرنگه له هه‌رێمى كوردستان كه به شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك ئه‌نجامیان داوه.
هه‌روه‌ها سوپاسی شاره‌زایانى بیانى د. كۆمار و ئه‌ندازیار شیام كه هه‌وڵێكى زۆریان دا بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پرۆژه‌یه. هاوكات زۆر سوپاسى هه‌ردو ئه‌ندازیارى سه‌رپه‌رشتیارى دروستكردنى ئه‌م باڵه‌خانه‌یه بژار و عه‌دنان ده‌كه‌م كه دڵسۆزانه ئه‌ركى خۆیان به‌جێگه‌یاند له‌پاڵ به‌رِێزان د.ئه‌ژین و كاك فوئاد و ته‌واوى كاربه‌ده‌ستان له‌م پرۆژیه‌دا.
ئێمه ده‌زانین كه حكومه‌ت به ته‌نها ناتوانێت ئه‌م گۆرِانكارییه گه‌ورانه بكات. بۆیه پشتمان به كه‌رتى تایبه‌ت به‌ست له دروستكردنى ژێرخان و په‌ره‌پێدانى كه‌رته‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن و ته‌ندروستى و پیشه‌سازى و كاره‌با. له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابوردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین پرِۆژه‌ى ستراتیژى ئه‌نجامدا به ئامانجى پێشخستنى به‌رده‌وامى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له هه‌موو رووێكه‌وه. ئاكامى هه‌وڵ و كاره‌كانیشمان رِوون و له‌به‌رچاون.
خۆشحاڵم كه ده‌بینم ئاوامیدیكا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، هیوادارم ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ دروستكردنى چه‌ندین پرِۆژه‌ى دیكه‌ى هاوشێوه له هه‌رێمى كوردستان. ئێمه ده‌زانین كه ده‌بىَ كه‌رتى ته‌ندروستى زیاتر پێش بخرێت، ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تى حكومه‌تى ئێمه‌یه بۆ هێنانه‌دى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروست و ئارام.
هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئاوا میدیكا ده‌خوازم هه‌روه‌ك دكتۆریش ئاماژه‌ى پێدا هیوادارم كه‌س پێویستى به ده‌رمان نه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌كاریشیان هێنا ئه‌وا ئاوامیدیكا لێره هه‌یه‌و ده‌توانین سوودى لێوه ببینین.
لێره‌وه دووباره داوا له سه‌رمایه‌دارانى كوردستان و عیراق ده‌كه‌م كه هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌وڵه‌كانیان ده‌كات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وولاَت له هه‌موو رِوێكه‌وه ، هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو ئاسانكارییه‌كه بۆ كۆمپانیاكانى ناوخۆ‌و بیانى و ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت سه‌رمایه‌ى خۆیان به‌گه‌رِ بخه‌ن به دڵنیایه‌وه پشتگیرى ته‌واو هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان. ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانكارى و هاوكاریه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ پێشخستنى كۆمه‌ڵگاكه‌مان و باشتر كردنى ژیان و گوزه‌رانى میلله‌ته‌كه‌مان.
ده‌ستى یه‌كه یه‌كه‌تان ده‌گوشم و ئومێدى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌خوازم كه رۆلیان هه‌بووه له هێنانه ئاراى ئه‌م پرِۆژه‌یه.
ئه‌م پرِۆژه‌یه مایه‌ى شانازى ئێمه‌یه و هیوادارم به‌زووترین كات بۆ خزمه‌تى هاولاَتیان بخرێته‌گه‌رِ.
سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان به خێربێن به‌سه‌رچاو. زۆر سوپاس
|
|
|