هوشیار قادر عبدول /ئه‌ڵمانیا
هه‌ریه‌کێک له‌م سه‌رکردانه‌ی کورد له قۆناغی خۆیدا زۆر خه‌بات ماندوو بوونی بینیه‌وه بۆ میلله‌ته‌که‌ی ،نه‌کرێت لێره باس له خه‌باتی هه‌ریه‌کێکیان بکه‌م چونکه زۆر درێژ ده‌بێته‌وه که‌م تا زۆر هه‌ر یه‌کێک له ئێمه ئاشناین به مێژووی خه‌بات و به‌رخۆدانی ئه‌م سه‌رکرده مه‌زنانه‌ی هه‌ر چوار پارچه ،هه‌ریه‌کێکیان سه‌ر یان به قه‌ده‌ر چیای هه‌ڵگورد به‌رزه ،ئه‌وه‌ی که من ئه‌مه‌وێت قسه‌ی له سه‌ر بکه‌م (مسته‌فا بارزانییه ) که پتر له نیو سه‌ده وه‌ک سه‌رۆکێکی گه‌لی کورد خه‌باتی کرد و توانی زۆر ده‌ستکه‌وتی گه‌وره ده‌سته‌به‌ر بکات بۆ میلله‌ته‌که‌ی ،له‌لایه‌کی تره‌وه توانی کوردی هه‌ر چوار پارچه له ژێر یه‌ک چه‌تر دا کۆبکاته‌وه‌به‌بێ جیاوازی ،ده‌زانین داکۆکی کردن له میلله‌تێکی به‌ش خوراوی وه‌ک میلله‌تی کورد له ناوچه‌یه‌کی یه‌کجار سه‌ختدا وه‌ک کوردستان که هه‌رچوار ده‌ووری به گورکی چاو برسی ده‌ووره دراوه و دژی هه‌بوونی گه‌لی کورد بوون ،زۆر زه‌حمه‌ت بوو خه‌بات کردن له‌م ناوچه‌یه ،به‌ڵام (مسته‌فا بارزانی ) وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی خۆنه‌ویست توانی هه‌تا دوا ساته کانی ژیانی خه‌بات بکات له پێناوی ڕزگار کردنی میلله‌ته‌که‌ی له ژێر ده‌ستی دڕه‌نده ترین و سه‌ر سه‌خت ترین دوژمنانی کورد و به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمێکی ڕووخاوی وه‌ک به‌عس و به‌عسییه‌کان توانی زۆر ماف ده‌سته‌به‌ر بکات بۆ میلله‌ته‌که‌ی وه‌ک به‌یانی یانزه‌ی ئادار ..
هتد ،هه‌رچه‌ند له سه‌ر گه‌وره‌ی و مه‌زنی بارزانی نه‌مر بڵێین و بنووسین پێم وایه نه‌توانراوه که حقی ماندوو بوون و گه‌وره‌ی بدرێتێ ،هه‌رچه‌نده له ئه‌مڕۆدا ده‌ستێک هه‌یه ئایانه‌وێت به هه‌ندێک نووسینی نه‌زۆک و قسه‌کردنی بێ بنه‌ما لێره‌و له‌وێ له گه‌وره‌ی بارزانی نه‌مر که‌م بکه‌نه‌وه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا که هه‌ندێک بۆ مه‌رامی تایبه‌تی و سیاسی خۆیان و ده‌ستی ده‌ره‌کی ده‌یانه‌وێت نه‌وه‌ی نوێ به هه‌ڵه تێبگه‌یه‌نن له مێژووی بارزانی نه‌مرو سه‌رکرده‌کانی تر ،هه‌رچه‌نده گه‌وره‌ی بارزانی نه‌مر وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی کورد و کوردستان له سه‌ده‌ی ڕابردوودا جاش قه‌ڵه‌مه کان و قه‌ڵه‌مه نه‌زۆکه کان نه‌توانن له گه‌وره‌ی باوکی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌م بکه‌نه‌وه ،چونکه نه‌ک له کوردستان به‌ڵکو له هه‌موو دونیا دا ئاشنای خه‌بات ماندو بوونی بارزانی نه‌مرن و به‌ره‌مزێکی خه‌بات به‌رخۆدان ناسراوه ...
ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت قسه‌ی له سه‌ر بکه‌م ئه‌مڕۆ دیاریده‌یه‌ک به دیار ده‌که‌وێت له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به وێنه‌کانی چێ گیڤارا ..هتد ده‌درێت له‌لایه‌ن گه‌نجه کانمان و هه‌ندێک خه‌ڵکی تر ،له ئه‌مڕۆدا ئه‌وه‌نده گرنگی به سه‌رکرده مه‌زنه کۆچ کردوه کانی خۆمان ناده‌ن مخابن ، له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌س هه‌ندێک جاریش سوکایه‌تی به‌و سه‌رکردانه ئه‌کرێت که هه‌موو ژیانی خۆیان له پێناو میلله‌ته‌ی خۆیان دانا ،خه‌بات و ماندوو بوونی ئه‌و سه‌رکرده‌و خه‌ڵکی کوردستان بووه که ئه‌مڕۆژه‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ ده‌سته‌به‌رکردوین به‌و ئازادی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوون به جیاواز له‌گه‌ڵ پارچه کانی تری کوردستان خه‌ڵکانێک دێن له بری ئه‌وه‌ی وێنه‌ی بارزانی نه‌مر له مل بکات یان له ماڵه‌که‌ی هه‌ڵیبواسێت دێت وێنه‌ی که‌سێک له مل ده‌کات و هه‌ڵده‌واسێت که به هه‌زاران کیلۆمه‌تر لێوه‌ی دووره بێ ئه‌وه‌ی که یه‌ک تۆز بۆ ئه‌م براده‌ره و میلله‌تی ئه‌م براده‌ر ماندوو بووبێت !!
به‌ڵام نه‌ک هه‌ر وێنه‌ی بارزانی نه‌مر یان هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی کۆچ کردووی کورد له مل نه‌کات به‌ڵکو سوکایه‌تیش به سه‌رکرده‌کانی ده‌کات هه‌رچه‌نده پێم وایه بارزانی نه‌مر و سه‌رکرده‌کانی تری پارچه‌کانی تری کوردستان پێویستیان به‌وه بیت که گه‌نجێک یان تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردی وێنه‌ی له مل بکات یان وێنه‌ی هه‌ڵبواسێت ،به‌ڵام که وێنه له‌مل ده‌که‌ن یان هه‌ڵیده‌واسیت به وێنه‌ی سه‌رکرده‌کانی خۆمان بێت !! ،ئێمه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو گه‌لانی دونیا یاین مخابن ،ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌یری ووڵاتانی چوار ده‌ووری خۆمان بکه‌ین که چۆن ڕێز و خۆشه‌ویستیان بۆ سه‌رکرده شۆڕشگێڕاکانی خۆیان هه‌یه و شانازییان پێوه ده‌که‌ن ،که به جیاواز هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێمان به قه‌ده‌ر سه‌رکرده کورده کانی ئێمه قۆناغی سه‌ختیان بڕیبێت بۆ میلله‌ته که یان له ناوچه‌یه‌کی سه‌خته‌ی وه‌ک ئه‌و ناوچه‌ی که سه‌رکرده‌کانی ئێمه و به‌تایبه‌تی بارزانی نه‌مر خه‌باتی تێدا کردوه که چوار ده‌وری به دوژمنانی سه‌رسه‌خت گیرابوو ،ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێکی به‌ڕێز بڵێت چی گیڤارا شوڕشگێڕ بووه ،وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کردوه نه‌ک چی گیڤارا که‌س له بارزانی نه‌مر شوڕشگێڕ تر نه‌بووه بۆ میلله‌ته‌که‌ی ،هه‌رکه‌س بیه‌وێت له‌و ڕاستیه تێبگات به مێژووی بارزانی نه‌مر بخوێنێته‌وه و مێژووی چی گیڤارا و خه‌ڵکانی تر بخوێنێته‌وه ئینجا بۆ خۆی بڕیار بدات ،نه‌ک به بیرێکی ته‌سک و عه‌قڵێکی داخراو بڕیار بدات به‌س به‌ویژدان له دوایی خوێندنه‌وه‌ی مێژووی بارزانی نه‌مر ،ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ی له من کرد ئه‌م ووتاره بنووسم ئه‌وه‌یه که زۆر گه‌نج ده‌بینیم وێنه‌ی (چی گیڤارا ) یان له ملدایه یان وێنه که‌ی له ماڵه‌وه هه‌ڵواسیوه یان وێنه‌ی له‌سه‌ر تیشێته‌که‌یه‌تی ،ئه‌م شه‌و له زاگرۆس تیڤی له به‌رنامه‌ی من جیاوازم به‌شدار بویه‌کی ئه‌م کێبڕکێیه که گه‌نجێکی ده‌لاک بوو که وێنه‌ی (چی گیڤارای ) له سه‌ر سه‌ری منداڵه که دروست کرد بوو له بری ئه‌وه‌ی وێنه‌ی بارزانی نه‌مر یان هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی کورد یان شه‌هیدێکی قاره‌مان دروست وێنه بکات له سه‌ر پشتی سه‌ری منداڵێکی کورد نه‌ک وێنه‌ی که‌سێکی تر !!
ئه‌و براده‌ره‌ی ده‌لاکه نازانێت ئه‌و که‌ناڵه‌ی که ئه‌م توانا کانی خۆی به‌ده‌رئه‌خات و ئه‌یه‌وێت سوود مه‌ندی مادیش بێت !!!! ئه‌گه‌ر خه‌باتی بارزانی نه‌مر و گه‌له که‌مان نه‌بوایه ئه‌ویش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه ئه‌ڕه‌خسا که ئه‌مڕۆ له کوردستان هه‌م ده‌لاک بێت هه‌م توانا کانی خۆی به ده‌ربخات بۆ خه‌ڵکی کوردستان سوود مه‌ندی مادیش بێت،ئه‌رکی هه‌موو مانه که نه‌وه‌ی نوێمان به جۆرێک په‌روه‌رده بکه‌ین خۆشه‌ویستی بۆ سه‌رکرده‌و شوڕشگێڕه کان و بۆ ڕابردووی خۆمان و مێژوو هه‌بێت ،نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م براده‌ره کردی که به ملیۆنان مرۆڤی کورد به گه‌وره بچوک ئه‌م وێنه‌یان بینی که له پشته سه‌ری ئه‌و منداڵه نه‌خشاندبووی ،هه‌رچه‌نده من ڕێزم بۆ خه‌باتی هه‌موو شۆڕشگێڕێک هه‌یه له هه‌رشوێنێکی ئه‌م دونیا بووبێت ،به‌ڵام له بیرمان نه‌چێت ده‌بێت شوڕشگێڕه‌کانی خۆمان و سه‌رکرده‌کانی خۆمان له سه‌رو هه‌موو خه‌ڵکانی تره‌وه ببینین و دابنێین ،ئینجا ئه‌توانین داهاتوویه‌کی باشتر و گه‌شتر دابین بکه‌ین بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو مان ،کاتێک مێژووی بارزانی نه‌مر ئه‌خوێنمه‌وه ومێژووی خه‌ڵکانی تر ئه‌خوێنمه‌وه زۆر جیاوازی ده‌بینم له خه‌بات کردنیان بۆ میلله‌ته که‌یان ،هه‌ریه‌کێک له‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ به ڕه‌مزی شۆرشگێڕی جیهانی دائه‌نێرێن و خه‌ڵکی جیهان ئاشنان به که سایه‌تیان و خه‌باتیان ،
پێم وایه ئه‌وانه خاوه‌نی میلله‌تێکی باش و دڵسۆزن که مێژوو و خه‌باتی سه‌رکرده‌کانی خۆیان به دونیا ناساندوه ،ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌مر و سه‌رکرده‌کانی تری سه‌ده‌ی بیسته‌می کورد خاوه‌نی میلله‌تێکی دڵسۆز بوونایه پێم وا بوو که ئه‌وان زیاتر و زیاتر بناسرانایه له سه‌ر ئاستێکی زۆر به‌رفراوانی جیهانی ،نه‌ک به‌پێچه‌وه‌نه‌وه که خۆمان بێڕێزی بێ حورمه‌تیان پێ ده‌که‌ین و له بری وێنه‌ی ئه‌و سه‌رکرده مه‌زنانه له ناو دڵماندا بنه‌خشاندایه ،پێم وایه که‌س مان یه‌ک زه‌ڕه وه‌فا مان نه‌بووه بۆ سه‌رکرده شۆڕشگێڕه‌کانی خۆمان هه‌ر هه‌موو مان به هه‌موو چین و توێژێکی کۆمه‌ڵگا که‌مان به‌بێ جیاوازی ،ده‌بوو زۆر کار بکرایه بۆ ناساندنی سه‌رکرده شۆڕشگێڕه‌کانی خۆمان ،چی به نووسینه‌وه‌ی مێژوو پڕ له سه‌روه‌رییه که‌نیان و به زمانی بیانی و خه‌باته که‌یان بکرایه به فلیمێکی دیکۆمێنتی و ..
هتد ،ئومێد ده‌که‌م که خه‌ڵکی شاره‌زاوو پسپۆڕ له‌و بواره دا کار بکه‌ن به زووی بۆ ناساندنی زیاتری سه‌رکرده شۆڕشگێڕه‌کانی گه‌لی کورد به تایبه‌تی (بارزانی نه‌مر ) که زیاد له نیو سه‌ده زیاتر خه‌باتی کردوه بۆ میلله‌ته سته‌مدیده که‌ی و له پارچه‌کانی تری کوردستان ڕاسته‌و خۆ ناڕاسته‌و خۆ پاڵپشتی مه‌عناوی گه‌وره‌ی کردون له ماوه‌ی خه‌بات کردنیدا ... هیوادارم ئێمه‌ش وه‌ک میلله‌تانی دونیا ڕێز له خه‌بات تێکۆشانی سه‌رکرده کۆچ کردووه‌کان و زیندوه کانی خۆمان بگرین .سه‌روه‌رییه‌که‌نیان به زێڕ بنووسینه‌وه ..
بژی کورد بژی کوردستان ،نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان و سه‌رکرده مه‌زنه‌کانی میلله‌ته که‌مان و به تایبه‌تی باوکی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی کورد بارزانی نه‌مر ...