یونس حه‌مه‌د- ئۆسلۆ
ده‌رهێنه‌رو ئه‌کته‌ری کورد (ئێره‌ژ ئه‌سانتی) له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رقاڵی چه‌ندین کاری هونه‌ری به‌پێزه‌و هه‌ر یه‌ک له‌و فلیمانه به‌هۆی ئاست به‌رزییه‌وه تووانیوێتی بازاڕه‌کانی سینه‌ما بۆخۆی ڕابکێشێت ، دوای به‌شداریکردنی به کورته فلیمی( چاوڕواننکراو) له ڤیستڤاڵی(کان) ی نێونه‌ته‌وه‌یی ،
ئێستا خه‌ریکی ده‌رهێنانی فلیمێکه به‌ناوی (بنکه‌ی شێر) ،که له‌سیناریست و ده‌رهێنانی خۆیه‌تی و وێڕای ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌فلیمه‌که ده‌بینێت ،که بڕیاره له مانگی ئۆکتۆبه‌ری داهاتوو ده‌ست بکرێت به وێنه‌گرتنی ئه‌و فلیمه که 14 ملێۆن کڕۆنی نۆروێژی که‌ده‌کاته (دوو ملێۆن دۆلار و نیو) خه‌رجییهکه‌ێتی و واش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت یه‌کێک بێت له فلیمه هه‌ره گرنگه‌کانی ناوبراو ،که‌چه‌ندین ئه‌کته‌ری ووڵاتانی ئه‌لبانیا و ڕووسیا و نۆروێژی و کوردستانی ڕۆڵ ده‌بینن ،که باس له مافیای ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌که‌ن ،که‌ئێستا له‌ئه‌وروپا بۆته جێگای سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته،سه‌باره‌ت به فلیمی (بنکه‌ی شێر)، (ئیره‌ژ) به‌م شێوه‌یه ئاماژه‌ی پێ‌کرد و گووتی.-
(بنکه‌ی شێر) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باس له‌جمووجۆڵه‌کانی مافیا ده‌کات ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیمه‌نی جوانی له‌ئیشق و خۆشه‌ویستی تێدایه‌و باسه سه‌ره‌کییه‌کانیشی بۆ جه‌ماوه‌ر جێدهێلم بابه‌چاوی خۆیان دیمه‌نه‌کان له‌شاشه‌ی سینه‌ما ببینن..هه‌ر له‌م میانه‌دا (ئه‌سانتی) ده‌رهێنه‌روئه‌کته‌ر له‌بواری سینه‌مادا ، هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی فلیمێکی کوردیه به‌ناوی (براکان) ه و ناوه‌ڕۆکه‌که‌شی باس له دوو کوره کوردی برا ده‌کات،که چۆن له‌کورستانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ووڵاتانی ڕۆژئاوا‌و به‌شێوازێکی مۆدێرنانه سینارستێکی بۆ فلیمه‌که داناوه..شایانی باسه ناوبراو خه‌ڵکی شاری که‌رمنشای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌و له‌ساڵی 1991 وه نیشته‌جێی ووڵاتی نۆروێژه،بڕوانامه‌ی دپلۆمی له‌بواری سینه‌ماهه‌یه و له زۆر ده‌زگای هونه‌ری ئه‌م ووڵاته کاری کردووه‌و له‌هه‌مووشی گرنگتر که‌ناڵی نیشتیمانی نۆروێژ.. دواجاریش هه‌میشه وه‌ک که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی و ووڵاتپارێز بۆ نه‌ته‌وه‌وخاکی کوردستان جمووجۆڵی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌دات و به‌و هیوایه‌یه به‌هونه‌ره‌که‌ی کورد به‌دوونیا بناسێنێت و به‌ره‌و جیهانیبوون هه‌نگاو بنێت.