یونس حه‌مه‌د / ئۆسلۆ
حاڵه‌تێکی ئاساییه له‌دونیای وه‌رزشیدا و به‌تایبه‌تی تۆپی پێ هه‌ڵبژارده یان تیپێک به‌گۆلێکی زۆر دووچاری دۆڕاندن بێت،چونکه یاریگا ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌سه‌لمێنێت و یاریزانانیش ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانیان جێ به‌جێ ده‌که‌ن،به‌ڵام هه‌ندێکجار سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژارده یان تیپێک زۆر به‌ڕوونی نیشان ده‌درێت و مێژووش به‌هۆی لێکدانه‌وه له‌بیری ناکات. له‌یاریی پێش کۆتایی مۆندیالی باشووری ئه‌فریکای 2010 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا تووانی سه‌رکه‌وتنێکی بێ وێنه و مێژوویی به‌ده‌ست بێنێت و یاریزانانی که سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان نه‌ده‌گه‌یشته 25 ساڵان چوار گۆڵی له‌شێوه‌ی گوڵ بۆ ووڵاته‌که‌یان تۆمار کرد و سه‌رسامییان خسته نێو دڵی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی جیهانی به‌گشتی و ئه‌رژه‌نتین و ئه‌ڵمانه‌کانیش به‌تایبه‌تی،چونکه که‌س له‌و باوه‌ڕدانه‌بوو به‌م هه‌ڵبژارده بتووانێ چوار گۆڵ ئاراسته‌ی گۆڵی تیپی (ماڕادۆنا) بکرێت ،
به‌ڵام فیکه‌ی کۆتایی ناوبژیوان لێدراو ئه‌نجامه‌که‌ش وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا چوار به‌رانبه‌ر هیچ له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوڕه بچووکه‌کانی (ئه‌نجێلا مێرکل) به‌کۆتا هات ،که‌له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڵ و هێرشێکدا هێرشی ده‌برد وای ده‌زانی خودی خۆی له‌ناو یاریگادایه!.. ئه‌گه‌ر بۆ بنه‌ڕه‌تی ئه‌م یارییه هه‌نگاو بنێین زۆر لێکدانه‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌و زۆر پرسیاریش درووست ده‌بێت ئاخۆ بۆ ئه‌م یارییه ده‌کوێته ناو مێژووی مۆندیال ،له‌مۆندیاله‌کانی پێشووتر زۆر یاریی که‌وتنه به‌ر ڕه‌حمه‌تی مێژوو ،به‌ڵام له‌م یارییه‌دا له‌به‌ر چه‌ندین هۆکار ده‌تووانین بڵێین یاریی ( لۆڤ و ماڕادۆنا) به شێوازێکی جیاواز خۆی نیشاندا ،له‌وانه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ری ووڵاتان هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌رژه‌نتین له‌م مۆندیاله‌دا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هانی ئه‌رژه‌نتینیه‌کانیان ده‌دا وه‌ک بڵێی به‌ر له‌ته‌واوبوونی یارییه‌کانی مۆندیال ئه‌رژه‌نتین پاڵه‌وان بێت ،
له‌لایه‌کی دیکه‌وه و به‌ئاشکرا ئه‌ڵمانییه‌کان باسیان له‌وه ده‌کرد ،که ئه‌وان خاڵه لاوازه‌کانی( ئه‌رژه‌نتین)یان ئاشکرا کردووه وله چه‌ندین بۆنه‌و لێدواندا ئه‌م ڕسته‌ییان دووباره ده‌کرده‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی ماڕادۆنا و ده‌سته‌ی مه‌شقکردنی هه‌ڵبژارده‌که گوێ بده‌نه ئه‌م لێدوانانه ونیمچه باوه‌ڕ به‌خۆبوونیکی بێ به‌رپرسیاره‌ت له‌لایه‌ن ئه‌رژه‌نتینیه‌کان درووستببو ، ئه‌مانه‌و زۆر هۆکاری دیکه پێشبنی نه‌ده‌کرا چوار جار تۆپ ببێته میوانی ئه‌و ووڵاته‌ی که پێشتر به‌هۆی ماریۆ کامبس ساڵی 1978 و ماڕادۆنا ساڵی 1986 دووجار مۆندیالییان به‌ده‌سیهێناوه‌و هه‌روه‌ها له‌مۆندیالی 2010 شدا دوورنه‌بوون به‌ڵام وه‌ک ماڕادۆنای ڕاهێنه‌ر ئاماژه‌ی پێ‌کرد (مستێک) ی له‌چه‌شنی مشته‌کانی (کلای) پێی که‌وت و له‌بیریشی ناکات..
ئه‌ڵمانیه‌کان ئه‌مجاره‌یان به‌پێچه‌وانه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌کانی پێشوو به‌ئاستێکی باش و یاریزانانی لاو هاتنه گۆڕه‌پان و سه‌ره‌ڕای بابه‌تی دیکه تاکه هه‌ڵبژارده‌یه له‌مۆندیدیاله‌کان له‌سێ یارییدا چوار گۆڵ تۆمار بکات و هه‌روه‌ها تاکه هه‌ڵبژارده‌یه تائێستا 12 جار گه‌یشتۆته یارییه‌کانی پێش کۆتایی مۆندیال و دوورنیش نیه کڵۆزه‌ش پێوانه‌یه‌کی گۆڵکردن له‌م مۆندیاله‌دا تۆمار بکات و به‌پێش ڕۆناڵدۆو بیلیه‌ی به‌ڕازیلی و گێر مۆلله‌ری هاونیشتیمانی خۆی و جۆست ڤۆنتینی فه‌ڕه‌نسی بکه‌وێت ..وه‌رزش و تۆپی پێ بردنه‌وه‌و دۆڕاندنه ،به‌ڵام دۆڕاندنی به‌شکست و بردنه‌وه‌ی به‌تامیش له‌نێو یاریگا به‌دی ده‌کرێت و ده‌چێته مێژوووه.