گه‌ڕانه‌وه

سەرۆک بارزانی: بەداخەوە هەست بە ئیحراج بوون دەکەم بۆ دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
08 ته‌مووز, 2010 [ 20:47 ]

بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ د هەڤپەیڤێنەکێدا ل گەڵ رۆژنامەیا شەرقولئەوسەت باسێ داوی سەردانێن فەرمیێن خو بۆ هەر یەک ژ وەلاتێن ئەردەن و میسر و هەروەها داوی گوهەرتنێن رەوشا عێراقێ کریە.

سەرۆک بارزانی بۆ شەرقولئەوسەت خۆیا کر کو چ نیازێن جودابونێ نینەو بەرۆڤاژی مە یەکپارچەییا عێراقێ ژ بهێزکریەو بەرهەڤیا خوە بۆ مێهڤانداری کرنا کۆنگرەیا عەرەبیا داهاتوو دیارکر

لە وەڵامی ئەنجامەکانی دیداری نێوان سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی میسر سەرۆک بارزانی بۆ شەرقولئەوسەت باسی گرنگی دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک حوسنی موبارەک دەکات و دەڵێ: دەرفەتێکی باش بوو کە بۆچوونی خۆمان لە پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ سەرۆک موبارەک شرۆڤە بکەین....واش بۆم دەرکەوت کە سەرۆک موبارەک گرنگیەکی زۆر بە رەوشی عێراق دەدات...هەروەها باسی هاوکاری ئابوری و بازرگانی و کلتوری نێوان عێراق و میسرمان کرد...سەرۆک بارزانی بۆ شەرقولئەوسەت ئاشکرای کرد کە هاوکاریەکان لە بوارەکانی وەبەرهینان دەبێ بە تایبەت داواکردن لە کۆمپانیا میسریەکان بۆ کارکردن و وەبەرهینان لە بوارەکانی بیناسازی و وزەو کشتوکاڵ و رۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان...

سەرۆک بارزانی بۆ شەرقولئەوسەت باسی ئەوە دەکات کە بەنیازە لەداهاتوودا سەردانی ژمارەیەک وڵاتی دیکەی عەرەبی بکات، هەروەک لە ماوەکانی پێشووتر سەردانی سعودیاش کردبوو و بەڕێز شاعەبدوللا زۆر تەئکیدی لە بڕیاری گەلی عێراق و دەستێوەر نەدان لە کاروباری ئەو وڵاتە کردەوە...هەروەها سەرۆک بارزانی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا دەکرێ کۆنگرەی عەرەبی لە هەولێر ساز بکرێت گوتی..لەرووی یاساییەوە هەولێر پایتەختی دووەمی عێراقە، ئەگەر رەوشی ئەمنی عێراق لەبار نەبوو، بێگومان هەولێر ئامادەیە بۆ سازکردنی ئەو کۆنگرەیە...سەرۆک بارزانی دیسان بە ئاشکرا گوتی کە من پابەندم بە یەکێتی عێراق و بە شێوەی پراکتیکیش ئەوەمان سەلماندووە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا من پابەندم بە تایبەتمەندی و مافەکانی گەلی کوردو کاتی پێویست بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد دەکەم بەبەرچاوگرتنی پاراستنی یەکێتی نیشتمانی عێراق، و بەرگری کردن لە مافە رەواکانی گەلی کورد نابێ بەوە تەفسیر بکرێ کە بۆ جیابوونەوەیە، و ئەوە بۆچوونێکی هەڵەیە.

هەروەها سەرۆک بارزانی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەڵێ: بەداخەوە هەست بە ئیحراجبوون دەکەم چونکە چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکان تێپەڕبووە و تا ئێستا، حکومەت پێک نەهێنراوەو بێگومان ئەگەر ئەو گرفتە چارەسەر نەکەین ئەو بابەتە ۆ عێراق و عێراقیەکانیش ئیحراج دەکات و هیوادارین لە ماوەیەکی کورتدا حکومەتی عێراق پێک بهێنرێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیاش، سەرۆک بارزانی سەردانەکەی بە زۆر سەرکەوتوو ناوبرد و گوتی دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوونەکان لەگەڵ بەرپرسانی تورک و کورد و زۆر خۆشحاڵ بووم کاتێک هەستم بەوە کرد کە تێگەیشتن و کرانەوەیەک لەلایەنی تورکیەوە هەیە، هەروەک چۆن سیاسەتێکی نوێ لەهەمبەر پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و رەوشی عێراق و کێشەی کورد لەنێو تورکیادا هەبوو، و ئێمە پێشوازی لەو کرانەوەیە دەکەین و ئێمە دژی توندوتیژین و ئامۆژگاری لایەنی کوردیشمان کرد کە پەنا بۆ توندوتیژی نەبەن. هەروەها سەبارەت بە ئێرانیش، ئەو وڵاتە دەتوانێ رۆڵێکی زۆر گرنگ لە عێراقدا بگێڕێت...بۆیە پێشنیازێکم ئاراستەی حکومەتی مالکی کرد کە ئەگەر بەڵگە لەسەر تەدەخولی هەر وڵاتێکی هەیە، ناچارە کۆیان بکاتەوەو پێشکەش بە وڵاتەکە بکات و پرسیارێکی ئاراستە بکەین کە ئایا ئەوە سیاسەتی حکومەتیانە یان هەڵسوکەوتی لایەن و دەزگایەک لە دامودەزگاکانی ئەو وڵاتەیە؟

هەروەها سەرۆک بارزانی رۆڵی کۆمکاری عەرەبی لە عێراق بە گرنگ وەسفکرد و پشتیوانی خۆی بۆ ئەو رۆڵەش دەربڕی و گوتی کە جیهانی عەرەبی، بۆ ئێمە گرنگە، و گرنگە بە بێ شک و گومان سەبارەت بە هەڵوێستەکانمان تێگەیشتنمان هەبێت و هەرچەند رۆڵی عەرەبی لە عێراق لە ئاستی پێویستدا نیە، بەڵام ئێستا پێشڤەچون و تێگەیشتنێکی باشتر لەهەمبەر ماوەکانی رابردوو سەبارەت بە رەوشی عێراق هەیە.

Ztv

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani