یونس حه‌مه‌د - ئۆسلۆ
نکۆڵی ناکرێت به‌وه‌ی یارییه‌کانی مۆندیالی تۆپی پێ ،تام وچێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌کی یه‌کجار گرنگ و بایه‌خدار ،هه‌ر ووڵاتێکی به‌شداربوو به‌ئاسێک ده‌ڕوانێته یارییه‌کان وه‌ک بڵێی له‌جه‌نگێکی مه‌ترسی و سه‌ختدابێت ،ئه‌گه‌ر بۆ مێژووی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بگه‌ڕێنه‌وه، که سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی به‌ر له‌ده‌ستپێکردنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بوو به‌واتای سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له مۆنتڤیدیۆی پایته‌ختی ئۆڕۆگوای ده‌ستی پێ‌کرد،و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه و نوکه‌ش یارییه‌کانی له باشووی ئه‌فریکا به‌ڕێوده‌چێت ،که سه‌رسامی خستۆته نێو دڵی ته‌ماشاکه‌ران نه‌وه‌ک وه‌رزشی به‌ته‌نیا،به‌ڵکو تێکڕای چین وتوێژه‌کانی نێوه‌ندی کۆمه‌ڵگا.. ئه‌وه‌ی له‌م مۆندیاله‌دا به‌دی وبه‌رچاو ده‌که‌وێت و پێچه‌وانه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌کانی پێشووتره ،
ئه‌وه ده‌بینین ڕاسته‌وخۆ لێکدانه‌وه‌ی سیاسی پێش ئاستی وه‌رزشی که‌وتووه به‌واتای ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت تێکه‌ڵ به جمووجۆله‌کانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بووه‌و گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ک به‌وه‌ی جگه له‌به‌رپرسان ،هه‌تاوه‌کو سه‌رۆک ووڵاتانیش تێکه‌ڵ به‌مقۆمۆی ببنه‌وه،چه‌ندین نموونه‌ی زیندوو و ڕاسته‌خۆ دێته به‌رچاوان به‌وه‌ی سه‌رکرده‌کان دوای ئاستی هه‌ڵبژارده‌که‌یان بڕیاری کتووپڕیان داوه‌و هه‌رچه‌نده له‌یاسای (فیفا) ئه‌مه‌یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕه‌زامه‌ند نییه،به‌ڵام بێ گوێدانی یاسای ئه‌م ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه سه‌رۆکه‌کان بڕیاری خۆیان سه‌لماند ..
له فه‌ڕه‌نسا سه‌رۆک( نیکۆڵای سارکۆزی) داوای ده‌ست به‌جێ لێژنه‌یه‌کی ده‌رکرد بۆ ئه‌وه‌ی له شکسته‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی تیپی تۆپی پێی ووڵاته‌که‌ی بکۆڵێته‌وه‌و واش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت په‌رڵه‌مان دۆسییه‌کی گرنگ بۆ ئه‌م پرسه بکاته‌وه، له‌ئیتالیاش به‌خت له‌فه‌ڕه‌نسا باشتر نه‌بوو ،ئه‌وه‌تا به‌رپرسێکی گه‌وره‌و مه‌زنی ووڵات داوا ده‌کات لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ یاریزانان بکرێت و له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه( پێلێ) ی ڕاهێنه‌ر و به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان داوای هه‌مووئه‌و پاره‌یان له ناوبراو کردووه‌و که‌له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئیتاڵیا پێدراوه. ووڵاتی نێجیریا یه‌کێکه له‌ووڵاتانی ئه‌فریکا و تاڕاده‌یه‌ک تۆپی پێی لێی سه‌رکه‌وتووه، ئه‌مجاره‌یان له‌باشووری ئه‌فریکا هیچ ئه‌نجامێکی باشی نه‌هێناو له‌خولی یه‌که‌م ماڵئاوایی کرد ،
لێره‌دا (گۆڵداک جۆناسان) سه‌رۆکی ووڵات لای خۆیه‌وه بڕیاری سڕ کردنی دوو ساڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیجیریا ده‌رکردو که‌ده‌بێت له‌هیچ چالاکییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی پشکداری نه‌که‌ن.. وێڕای ئه‌مانه چه‌ندین حاڵه‌تی دیکه‌ی به‌م جۆره له‌زۆر شوێنی تر ڕوویاندا ،که ڕاسته‌وخۆ لایه‌نی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات تێکه‌ڵ به‌وه‌رزش بوون .. له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وانه‌شدا لایه‌نێکی پێچه‌وانه‌وه ده‌بینرێت به‌وه‌ی زۆرانێک له‌هه‌ڵبژارده‌کانی به‌شداربووی مۆندیال له‌لایه‌ن سه‌رۆکه‌کانیان خه‌ڵات کران و هه‌ندێکیشیان ڕۆژانه په‌یوه‌ندییان به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ڕاهێنه‌رو یاریزانان به‌رده‌وامه وه‌ک خاتوو( ئه‌نجێلا مێرکل) ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا که به( دینی) تۆپی پێی ناوزه‌ند ده‌کرێت و هه‌روه‌ها (بیل کیلنتۆن) سه‌رۆکی پێشوووتری وولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که به‌هۆی هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌ی شان به‌شانی یاریزانان له‌ناو یاریگا وه‌ک جه‌ماوه‌ر ده‌بینراو له‌گه‌ڵ هه‌ر هێرشێک هه‌ڵده‌ستایه‌وه، تیپه‌کانی ژاپۆن و کۆریای باشوور وسلۆڤینیاوسلۆڤاکیا ڕاسته‌وخۆ بانگێشتی کۆشکه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کران بۆ پێشوازی وخه‌ڵات کردن. ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی گرنگتره‌و پێوویسته ئاماژه‌ی پێبکرێت کۆنگره‌ی سه‌رانی ووڵاتانی مه‌زن له (تۆرنتۆ)ی که‌نه‌دا به‌ڕێوه‌چوو ،به‌هۆی گه‌رمی مۆندیال له‌زۆر حاڵه‌تدا کۆبوونه‌وه‌کان زیاتر باسی مۆندیال ده‌کرا ،له‌دیمه‌نێکدا هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا( مێرکل و دێڤید کامیرۆن) به‌خێرایی کۆبوونه‌وه‌یان جێهێشت هه‌تاوه‌کوو یاریی هه‌ڵبژارده‌که‌یان ببین.. ئه‌مه‌یه حاڵی وه‌رزشی ئێستا‌و که‌زۆر بۆچوون وای بۆ ده‌چێت به‌وه‌ی سیاسه‌ت له‌ڕووێکی نادیار خۆی له‌وه‌رزش ده‌دات و زۆر ووڵات پێیانوایه ئه‌گه‌ر له سیاسه‌تدا له‌دواوه‌ن ،ئه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌وه‌رزش خۆیان بسه‌لمێنن هه‌تاوه‌کو ناو و نێوبانگ ده‌ربکه‌ن، هه‌رچه‌نده( فیفا) ئه‌مه‌یان ڕه‌تده‌کاته‌وه،به‌ڵام هیزی سیاسه‌ت هه‌رده‌م کاریگه‌ری خۆی هه‌یه،چونکه ئێستا سیاسه‌ته دوونیا به‌ڕێوه ده‌بات.