کەسایەتییە شۆڕشگێرەکەی قیرغستان وەدەر نرا،ئەوە داستانی شۆرشگێڕێکی جەنگاوەر بوو هەمیشە وەک جەنگاوەر بۆ ئازادی تێکۆشاوە،بەڵام لە کۆتاییدا بو بە گەورەترین دیکتاتۆر وڵات،پاشان هەر گەل لەوڵاتیان وەدەر نا.
گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریکی لە دواین ژمارەی خۆیی رۆژی،06.30،ناوی سەرکردە دیکتاتۆرەکانی دونیا بڵاو کردۆتەوە کە فەرمان ڕەوای ملیۆنان هاوڵاتی وڵاتەکەیان دەکەن.
لە سەرتاسەری دونیا ئەمرۆ 40 دیکتاتۆر فەرمان ڕەوای وڵات دەکەن،ئەم دیکتاتۆرانە فەرمان رەوای نزیکەی یەک ملیارو نۆسەد ملیۆن کەس دکەن،لەو 40 دیکتاتۆرانە 23 یان بە تەنها دەسەڵات بەرێوە دبەن،ئەوانیتریش بە کۆمەڵ خۆیان بەسەر میلەتەکەیان دا بەرداوەتەوە.
بە هۆی ڕابەرایەتی کردنی ئەم دیکتاتۆرانە لە وڵاتەکانیان بە ملیۆنان هاوڵاتی بونەتە قوربانی و ژیانیان لە دەست داوە،ئابوری وڵاتەکەیان بە تەواوەتی داتەپیوە،هەروەها لە بەرێوەبردنی دەسەڵات شێوازی نکۆڵی کردن لە یەکتر پەیڕەو دەکەن.
لە دوای کۆتایی هاتنی شەری سارد کە"لە کۆتایی هاتنی مێژوو دەچوو"بای دیموکراسی بۆ سەر بەشێك لە وڵاتان هەڵیکرد.
گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئاماژەی بە ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی رێکخراوی(فریدۆم هاوس)کردووە دەڵێت،لە 60% وڵاتانی جیهان بوونەتە دەوڵەتی دیموکراسی ئەمش بە بەراورد بە 50 ساڵی ڕابردوو پێشکەوتنێکی گەورەیە،کە ئەکات لە 28% بووە.
هەروەها گۆڤارەکە ئاماژە بە خاڵێک دەکات کە فەرمان ڕەواکانی دونیا بە شێوازی تایبەتی خۆیان دیکتاتۆریەتی ستەمکاری بەسەر هاوڵاتیانی خۆیاندا پەیڕەو دەکەن،دەڵێت توڕەی هاوڵاتیان لەوە دایە کە ئەوان پێشتر وەک جەنگاوەر بۆ دیموکراسی تێکۆشاون،نمونەی یەکێک لەوڵاتەکان دێنێتەوە ئەویش قیرغستانە بە سەرۆکایەتی کرمان بێک باکێیڤ.کە دوای بوو بە دیکتاتۆر.
گۆڤارەکە بەم شێوەیە ناو دیکتاتۆرەکانی پۆڵین کردووە.

1-سەرۆک کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئیل،کە ماوەی 16 ساڵە فەرمان ڕەوای وڵات دەکات بەهۆیی بەرجەستەکردنی پەرستنی تاکە کەسی،بە خراپترین دەسڵەلاتدار دەژمێردرێت
2- سەرۆکی زیمبابۆی رۆبەرت مۆگابی،ماوەی دەسەڵاتداری 30 ساڵە،هەرچەندە پێشر وەک قارەمان تێدەکۆشا بۆ مەبەستی وەدەست هێنانی دیموکراسی،بەڵام دوای گۆڕا بۆ کەساێکی خوێن رێژ و دڕندەترین سەرکردە،کە کەوتە گیانی نەیارانی خۆی
3-سەرۆکی بۆرما، سان شۆی ماوەی 18ساڵە دەسەڵاتدارە،ناوبراو تینوی مانەوەی دەسەڵاتە
4-سەرۆکی سودان عومەر حەسەن بەشیر،ماوەی 21 ساڵە دەسەڵاتدارە،نابراو بە کەسایەتیەکی دەمار گیرناسراوە،وە توشی پەتایی خۆ بەگەورە زانی بووە.
5-سەرۆکی تورکمانستان گربانجۆلی بردی محەمەدۆڤ،نابراو تەنها ماوەی 4 ساڵە حوکمی وڵات دەکات،بەڵام نابراو بە هۆی پەیڕو کردن و شوێنگراوەی دیکتاتۆری پێشو سابر موراد دادەنرێت و سیاسەتێکی داپڵۆسانانەی هەیە.
6-سەرۆکی ئەریتریا،ئەسیاس ئەفۆرقی،ماوەی 17 ساڵە دەسەڵتدارە،ناوبراو بەیەکێک لەو کەسایەتیانە ناسراوە کە دژی میدیای سەربەخۆو دژی هەڵبژاردنە،بۆ مەبەستی مانەوەی لە دەسەڵات
7-سەرۆکی ئۆزبەکستان،ئیسلام کەمرۆمۆڤ ماوەی 20 ساڵە سەسەڵاتدارە ئەو سەرکردەیە کەسێکی خوێن رێژو بێبەزەی و دڵە رەقە،هەروەها رێگە بە بونی ئۆپزسیۆن نادات.
8-سەرۆکی ئێران محمود ئەحمەدی نەژاد،نابراو بە کەسێکی هەڵچوو داپڵۆسینەر دادەنرێت هەروەها بەهۆی سوربوونی لە وەدەست هێنانی بۆمبی ئەتۆمی بە کەسێکی بەربەرەکانی کەری یاسا نێودەوڵەتیەکان هەژمار دەکرێت.

9-سەرۆکی ئەسیوپیا،میلس زیناوی،ماوەی دەسەڵاتدارەیەتی 20 ساڵە،نابراو بە خراپترین و درەندەترین مارکسی دونیا هەژمار دەکرێت،هەوەها سامان ودارایەکی لە ڕادەبەدەری کۆکردۆتەوە،هەروەها بە دەیان کۆشک و تەلاری لە ئەمریکا و بەریتانیا کڕیوە
10-سەرۆکی چین ماوەی سەرۆکایەتی 7 ساڵە،ناوبراو بە هۆی سیاسەتی دوو ڕوی بەرامبەر وەبەرهێنان و ئۆپزسیۆن بۆتە دیکتاتۆرێکی داپڵۆسێنەر بەرامبەر بە ئۆپزسیۆن،هەروەها بەرامبەر بە هەرێکی تبت بە ئاگر و ئاسن ڕووبەڕوی هاوڵاتیانی ئەم هەڕیمە بۆتەوە.
11-سەرۆکی لیبیا محەمەر قەزافی ماوەی 41 ساڵە دەسەڵاتدارە گۆڤارەژە نابراو بە کەسێکی سەیرو سەمەرەو بە ناوبانگ لە وتارە بریقەدارەکانی وەسفی دەکات،هەروەها فۆرین دەڵێت یەکسانی لە لیبیادا بونی نیە.
12-سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد ناوبراو ماوەی 10 ساڵە دەسەڵتدارە،نابراو دەیەوێت سیاسەتی باوکی پەیڕەو بکات،نابراو بە ملیۆنان دۆلاری سوریەکانی بۆ دەرەوەی وڵات سەرف کردووە،هەروەها پێویستیەکانی گەلی سوریای پشگوێ خستووە.

13-سەرۆکی چاد ئیداریس دیبی ماوەی 20 ساڵە دەسەڵتدارە نابراو کەسێکی دیکتارۆ دەسەڵا قۆرخ کراوە.
14-سەرۆکی غینیا تیۆدۆر نجیما ماوەی 31 ساڵە دەسەڵاتدارە کەسوکاری نابراو خاوەنی 600 ملیۆن دۆلارە بەهۆی بردنی پارەی میلەت.
15-سەرۆکی میسر محەمەد حوسنی موبارەک ماوەی 30 ساڵە دەسەڵتدارە،نابراو بە فەرمانڕەوایەکی ستەمکارو توشی پەتای گەورەیی بووە،خەمی گەورەی مانەوەی دەسەڵاتە.
16-سەرۆکی گامبیا یەحیا جامع ماوەی 17 ساڵە لە دەسەڵاتە،
17-سەرۆکی ڤەنزەویلا،هۆگۆ جاڤێز
18-سەرۆکی بۆرکینا فاسۆ بلیز کۆمپاوری
19-سەرۆکی ئۆگەندا یۆری مۆسیڤینی
20-سەرۆکی ڕوندا پۆڵ کاجامی
21-سەرۆکی کوبا رائول کاسترۆ
22-سەرۆکی بیلۆروسیا ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ
23-سەرۆکی کامیرۆن پۆل بیا