|
|
|
|

30 حوزه‌یران, 2010 [ 10:26 ]
"له كوردستانه‌وه" بابه‌تێكى غه‌سان شه‌ربه‌ل ه كه له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له چه‌ند به‌شێكیدا هاتووه:
(( له سه‌ردانی یه‌كه‌مم له ڕێگای سوریاوه چوومه كوردستانی ئێراق، واتا به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی ( ئه‌و كات رژیمى سه‌دام مابوو) به‌ڵام ئه‌مجاریان له ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه و له گه‌شتێك له ڕێگای كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چووم. شه‌رعیه‌تی هه‌رێم ئێستا مشت‌ومڕ هه‌ڵناگرێ، و پشتده‌به‌ستێت به‌و ده‌ستوره‌ی كه ده‌ڵێت ئێراق ده‌وڵه‌تێكی فدڕاڵیه.
له سه‌ردانی یه‌كه‌مم به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی پێشوازی لێكردم ده‌رباره‌ى ئاینده‌ى عێراق نیگه‌رانی له سیمای‌دا دیار بوو، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بلێم كه حسابات و نیگه‌رانیه‌كانی "و پێشبینیه‌كانی" دروست ده‌رچوون له جێى خۆیدا بوون. كه‌ئه‌وكات وتی ئه‌و له‌وه نیگه‌رانه كه ئه‌لته‌رناتیڤێكی خێرا‌و قبوڵكراو بۆ ڕژێمی به‌عس زوو دروست نابێت، ئه‌وه له‌وانه‌یه ببێته هۆی پشێوی و ململانێى توند‌و ئاڵۆز له نێوان پێكهاته‌كانی ئێراق په‌یدا ببێت.))
* غه‌سان شه‌ربه‌ل له وتاره‌كه‌ى رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌یاتدا نوسیوێتى: (( مه‌سعود بارزانى خاوه‌نى بیر
* هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌ی شه‌ربه‌ل دا هاتووه:
(( ئه‌وكات زۆر كه‌س وتیان بارزانی له نیگه‌رانیه‌كانی زێده‌ڕۆیی ده‌كات، هه‌ندێكی تریش پێیان وابوو كه ئه‌وه بۆ پاساودانی خۆ جیاكردنه‌وه‌ى كورده.
به‌لام كه به‌غدام بینى خه‌ڵتانى خوێن بووه، زیاتر له جارێك گوتاره‌كه‌ی بارزانیم بیرهاته‌وه. كاتێ بینیم گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا پرۆسه‌ی ده‌ربه‌ده‌ركردن و پاكتاوكردن و خوێنڕشتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
مه‌سعود بارزانی خاوه‌نى بیركردنه‌وه‌یه‌كى بوێرانه‌یه‌و به‌ده‌نگی به‌رز بیرده‌كاته‌وه‌خاوه‌نى لێوردبونه‌وه‌ى ورد‌و پێشاندانى ده‌ره‌نجامى واقعیانه‌یه، خوێندنه‌وه واقعبینه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه رێزگرتنی له دیموكراسی ڕێگرنابێت له‌به‌رده‌می بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رك به‌و په‌رته‌وازه‌ییه نه‌كات كه ئێراق تێیی كه‌وتووه. ئه‌و گووتی "عه‌ره‌ب ده‌نگی به عه‌ره‌ب داوه كورد به‌كورد شیعه به شیعه به‌هه‌مان شێوه‌ش سوننه.))
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌ی شه‌ربه‌لدا له رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌یاتدا هاتووه:
((دیاره نهێنی نیه كه ئه‌وه‌ى ڕێگره له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت لێكترازانێكی قوول له‌نێو كۆمه‌لگا له‌به‌رمبه‌ر یه‌كتریدا هه‌یه و ئه‌وه‌ش ته‌نگژه‌ى بێمتمانه‌یی هێناوه‌ته ئارا ئه‌و بێمتمانه‌ییه‌ش له‌نێوان پێكهاته‌كانی كۆنه و وابه‌سته‌یه به هاوپه‌یمانیه‌تی و وه‌لائاتێكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان.
به‌لام له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیاندا كوردانی ئێراق كێبڕكێیان هه‌یه و مشت‌ومڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ناشارنه‌وه و نكوڵیش ناكه‌ن له‌وه‌ی دڵنیان و ئاسوده‌ن به‌وه‌ی به‌دسهاتووه، و له سایه‌ی ئالایه‌كدان كه له‌پاڵ ئالای ئێراقه‌و له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی باره‌گای سه‌رۆكی هه‌رێمدا دانراوه)).
Ktv
|
|
|