|
|
|
|

24 حوزه‌یران, 2010 [ 10:35 ]
یونس حه‌مه‌د / ئۆسلۆ بڕیاره له مانگی ئۆکتۆبه‌ری داهاتوو ،دێرنترین پارتی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان واتا پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆنگره‌ییه‌کی گرنگ و چاره‌نووساز ببه‌ستێت و تێدا سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری چاوه‌ڕوانی ئه‌م کۆنگره‌یه ده‌که‌ن ،که به‌بڕوای زۆر له‌چاودێرانی ڕامیاری کوردستانی و جیهانی کۆنگره‌ی لوتکه‌ی پرسی کورد ده‌بێت..ئه‌گه‌ر بۆ مێژووی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هه‌نگاو بنێن ئه‌وه به‌رچاومان ده‌که‌وێت به‌وه‌ی پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه نێو ڕیزه‌کانی خه‌بات و تێکۆشین ،جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری کۆبۆته‌وه‌و بۆته هیواو ئاواتی هه‌موو تاک و کۆمه‌ڵێکی کورد نه‌وه‌ک له‌باشوور ،به‌ڵکوو سه‌رجه‌م پارچه و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، ئه‌م بایه‌خدانه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه خاوه‌ن تایبه‌تدمه‌ندی ته‌واوی خۆی بوو ،چونکه تاکه پارت و لایه‌نی ناوچه‌که‌بوو ،که له‌نێو هه‌ڵقوڵاوی جه‌ماوه‌ر دامه‌زراندنی خۆی ڕاگه‌یاندووه ،وێڕای ئه‌مانه‌ش ، ڕێبه‌رایه‌تی کردنی باوکی نه‌ته‌وه‌یی (بارزانیی نه‌مر) بۆ پارتی خۆی له‌خۆیدا فاکته‌رێکی دیکه‌ی بنه‌ڕه‌تی بوو له‌متمانه پێکردنی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر به‌م لایه‌نه سیاسیه که له‌ڕۆژانێکی پڕ سه‌خت و دژوار دامه‌زرا..دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان ،کورد تا ڕاده‌یه‌کی زۆر نه متمانه‌ی به‌خۆی و نه‌باوه‌ڕیشی به‌پرسی کورد ماوبوو ،چونکه سه‌رده‌مه‌که یه‌کجار سه‌خت بوو ،به‌م شێوازه سانا و ساکار نه‌بوو ،دوای هه‌رسی کۆمار جارێکی دیکه خه‌بات بێته‌وه نێوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری که له‌چوار لایه‌نه‌وه به‌چه‌ندین چه‌شنه شێواز گه‌ماروو دراوه،به‌ڵام دامه‌زراندنی یاخود سه‌رهه‌ڵدانی پارتی له‌ناوه‌راستی چله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا وه‌چه‌رخانێکی دیرۆکی بوو ،چونکه به‌یه‌کجاره‌کی و به‌بێ دوو دڵی ودڵه ڕاوکێ جه‌ماوه‌ر ڕژانه سه‌ر شه‌قام بۆ پاڵپشتیکردن له‌پارتی و سه‌رۆکه نه‌مره‌که‌ی (بارزانی موسته‌فای) نه‌مر.پاش هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی مه‌زنی (ئه‌یلول) زیاتر پارتی بووه هێماو سوونبوول بۆمیلله‌تی کورد وبه‌تایبه‌تیش چینی چه‌وساوه‌و هه‌ر له‌م ڕێگایه‌شدا بووه خاوه‌ن زۆرترین جه‌ماوه‌ر ، وسنووری باشووری به‌زاند و تاگه‌یشته دوورترین سنووری کوردی چ له باکۆ و ئیلام وهه‌تاوه‌کو قامشلۆ و ئه‌فرین و له‌م لاشه‌وه وان و دێرسیم، هۆکار و فاکته‌ری سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی ئه‌و متمانانه پێ به‌خشینه به پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ ڕاستگۆیی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌شێوازێکی بابه‌تیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات ،ئه‌مه‌ش ڕاستی و درووستی و متمانه پێ به‌خشین ده‌خاته نێو دڵی میلله‌ت به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری خودی پارتی یش به‌تایبه‌تی..له‌ڕوانگه‌ی بۆ چوونه‌کان سه‌باره‌ت به‌م کۆنگره‌یه که کۆنگره‌ی به‌ره‌و پێشچوونی زیاتر بۆ به‌رگری له ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌ده‌ستهاتوو ،که میلله‌تی کورد به‌ده‌ستیهێناوه‌و پارتی وه‌ک هێما له‌به‌دیهێنانی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه پێشڕه‌و بووه.. جالێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی کۆنگره‌ی 13 بکه‌ینه که‌رنه‌ڤاڵێکی گه‌وره بۆ کورد ده‌بێت بزانین چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو و پێشهاته‌کان بکه‌ین ،چونکه پارتی هه‌میشه بێ بیر کردنه‌وه هه‌نگاوی بۆ هیچ شێوه کار و کرده‌وه‌یه‌ک نه‌بردووه و هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردووه متمانه له‌کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی به‌ده‌ست بێنێت ،به‌ڵێ کۆنگره سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و پێوویسته هه‌ڤاڵانی پارتی به‌دڵێکی کوردی و پارتیانه سه‌یری دوا ڕۆژی ده‌ستکه‌وت و ئه‌زموون سه‌رکه‌وتووه‌کان بکه‌ن ،که به‌هیمه‌ت و لێهاتوویی سه‌رۆک( مه‌سعود بارزانی) و هه‌ڤاڵانی سه‌رکردایه‌تی به‌ده‌ستهاتوون . تێکڕای میلله‌تی کورد وله‌هه‌موو پارچه وبه‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان چاوه‌ڕوانی بڕیار و ڕاسپارده‌کانی کۆنگره‌ی 13 ی (پارتی) ین ،که به‌بۆچوونی چاودێرانه‌وه کۆنگره‌یه‌کی نه‌وعی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌که هاوشان بێت.
|
|
|