گه‌ڕانه‌وه

بۆئەوەى خوێنەرانى سایتى قەڵات لەنزیکەوە ئاگادارى رەوشى کۆمەڵگەى کوردەوارى بن لەبوارى رێژەى تاوان وبارى کەسێتى وهەموارکردنى یاسا لەهەرێمى کوردستان چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ بەڕێز پارێزەر(ئەردەلان ئەحمەد رەشید) کە پارێزەرێکى چالاکە لەبوارى کارەکەیدا ساز کرد..
 

image

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌
24 حوزه‌یران, 2010 [ 10:20 ]

 بۆئەوەى خوێنەرانى سایتى قەڵات لەنزیکەوە ئاگادارى رەوشى کۆمەڵگەى کوردەوارى بن لەبوارى رێژەى تاوان وبارى کەسێتى وهەموارکردنى یاسا لەهەرێمى کوردستان چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ بەڕێز پارێزەر(ئەردەلان ئەحمەد رەشید) کە پارێزەرێکى چالاکە لەبوارى کارەکەیدا ساز کرد..

سایتى قەڵات: بەڕێز کاک ئەردەلان لەم ماوەى دواییەدا لەهەندى شارو شارۆچکەکانى کوردستان رێژەى لێکجیابوونەوەى ژن و مێرد ئێستا بەرەو هەڵکشانە بەراى بەڕێزتان هۆکارەکانى چین؟

پارێزەر ئەردەلان: (جیهانگیرى) بەتایبەتى لەرووى تەکنەلۆجیاوە هۆکارێکى سەرەکیە بۆ ئەوەى لێکجیابوونەوە بەڕێژەیەکى بەرچاو لەبەرزبوونەوەدا بآ، ئەویش لەبەر ئەوەیە کە کۆمەڵگەى ئێمە ئاستى تێگەیشتن و لێکدانەوەو بەکارهێنانمان بۆ ئەو ئازادییەى کە لەپڕێکداپێمان دراوەء  لەئارادان بۆیە ئێمەش نەمانتوانیوەء بەشێوەیەکى پوخت بەکارى ناهێنین بەڵکو هەموو کوردو عێراقى و رۆژهەلاتى ناوەڕاستیش کە لەلایەنى سێکسیەوە مەحروم بووین کە ئاشناییەک یان رۆشنبیریەکمان هەبى لەلایەنى کۆمەڵگەى ئێمەوە قفل دراوەو دەرگاکەمان  بۆ نەکراوەتەوە هەروەها کەسێک نەبوو یان گەر هەشبووایە بەشێوازێکى سەقەت وەریگرتووە دواى ئەوەى کە رژێمى بەعس نەماو ئازادییەکەش بووە هۆى ئەوەى کە هەموو زانیارى و سەرچاوەو کلتورەکان بەشێوەیەکى رەها بێتە نێو کۆمەڵگەى ئێمەو بەشێوەیەکى ئاسان دەستمان بکەوێ ئەوەش بووە هۆى سەر لێشێوانێک و چوونە ناو حاڵەتێکى دەروونى سەیر کە لەلاى تاکى کوردەوە روو بدات، تا دوێنى زۆر لێى مەحروم بووە کە هیچى لێ نەدەزانى بەڵام ئەمڕۆ بەرەهایى دەستى کەوتووە  وەکو ئەنتەرنێت و مۆبیل و کە زۆر بەئاسانى دەتوانآ پەیوەندى لەگەلڕ رەگەزى بەرامبەرى بکات، ئیتر خراپ بەکارهێنانى هەر شتێک بێگومان ئەنجامەکەى بەخراپى دەکەوێتەوە بۆیە دوێنى ئەگەر کەسێک نەبووبآ قسەى لەگەڵدا بکات ئەوا ئەمڕۆ بەهۆى ئەو ئامێرەوە خۆى هەول دەدات قسەى لەگەڵ بکات کاتێکیش کە ئافرەتێک تووشى ئەو جۆرە کێشەیە دەبێت ئیتر مێردەکەى یا کەس و کارەکەى یا دراوسێکەى بەچاوێکیترەوە سەیرى دەکەن و دەبێتە هۆى هەڵوەشاندنەوەى خێزانەکە، کەواتە هۆى سەرەکى جیابوونەوەى خێزان ئەمڕۆ مۆبیلە بەپلەى یەکەم ئەویش خراپ تێگەیشتن و بەکارهێنانى ئەو ئامێرەیە لەلایەن هەندى ئافرەتانەوە لەگەلڕ ئەوەشدا سنوور بەزاندنى هەندى لەو کوڕو پیاوانە بۆ نا خێزانێک کە پیرۆزمەندى خۆى هەیەو نابى بەشێوەیەکى رەها ئەو سنوورە ببەزێندرێ ئەو جۆرە پیاوانە ئیتر سادەیى و راستگۆیى هەندى ئافرەت دەقۆزنەوە بۆ مەبەستێکى خراپ کە کۆمەڵگە بەهەموو شێوەیەک رەتى دەکاتەوە، ئیتر دواى ئەوەى کێشەکەیان دەگاتە دادگا و بێگومان سەرەنجام لێکجیابوونەوە و هەڵوەشاندنەوەى خێزانى لێدەکەوێتەوە.

سایتى قەڵات: ئایا بەراى بەڕێزتان کاتى ئەوە نەهاتووە لایەنى پەیوەنددار پێداچوونەوەیەک بکات بە هەندێ یاسا یان راستتر بڵێین هەموارکردنى هەندى یاسا چونکە کۆمەڵگە لەگۆڕاندایەو دەبى یاساش لەگۆڕاندابێ؟

پارێزەر ئەردەلان: بۆ وەلامى ئەو پرسیارە من دەڵێم بەلێ وە لەهەمان کاتدا دەشڵێم نەخێر، کە دەڵێم بەلێ چونکە یاسا جێگیر نیەو لەگەلڕ پێشکەوتنى کۆمەڵگا دەبآ یاساش گۆڕانکارى بەسەردا بێت چونکە رۆژ بەرۆژ کێشەى تازە دێتە ئاراوە کەواتە یاساى پڕ بەپێستى پێویستە کۆمەڵگا و ژیانیش لەبەردەوام بووندایە ئەم بەرەو پێشچوونەش وا دەکات بابەت و شتى تازە بێتە پێشەوە کە پێشتر یاسا فەرامۆشى کردبوون بۆیە هەموارکردنەوەى هەندێ یاسا پێویستە بەپلەى یەکەم ئەوە ئەرکى پەرلەمانى کوردستانە کە دەبى بەبەردەوامى پێداچوونەوەى یاساکان بکات لەو شوێنانەى کە پێویستن مەرجیش نیە هەموو یاسایەک هەموار بکرێت چونکە هەندێکیان نەگۆڕن بەلام هەندێکیشیان دەبى بەگوێرەى تاوانەکە یان کردارەکە یاساو مامەڵەکەى بگۆڕدرێت. کە دەشڵێم نەخێر لەبەر ئەوەى کە ئێمە ئەزمونێکى تال و ناخۆشمان هەیە لەکوردستان  یەکى لەو یاسایانە یاساى بارى کەسیەتیە بەڕاستى هەمواکردنى ئەو یاسایە بووە هۆى ئەوەى کە کێشەکان زۆر زیاتر بکات وەک لەوەى کەمى بکاتەوە، بۆچى چونکە ئەو کەسانەى کە یاساکەیان هەموارکرد کاریگەرى دەروونى وەکو ئەوەى کە رێزم هەیە بۆ ئەو خوشکانەى کە لەستافەکەدا بوون ئەوانە وەکو تاکێکى سەربەخۆ بیریان نەکردۆتەوە بەڵکو وەکو ئافرەتێک چوونە ناو یاساکە بۆیە بەدەمار گرژیەوە یاساکەیان هەموار کرد یاساکەش خۆى شێوازى دەمارگیرى تێدایە کە توندو تیژى یان زیاتر بەلایەنى ئافرەتدا شکاوەتەوە بۆیە زیاتر بەرژەوەندى ئافرەتیان پاراستووە بەڵام من لێرەدا ئامادەشم بۆ گفتوگۆکردن کە ئەو یاسایە چەند لەبەرژەوەندى ئافرەتانە دوو ئەوەندەش لەدژى ئافرەتانە.. هەندى ئازادى کە ئافرەت پێشتر هەیبووە لێى قەدەغە کراوەو بۆتە هۆى ئەوەى کێشەى بۆ دروست ببێ، هەندى دەسەلاتیشى دراوەتێ کە ئافرەت هیچ کاتێک بەکارى ناهێنآ لەبەر ئەوە پێم وانیە ئەم هەموارکردنە زیاتر لەخزمەتى ئافرەتدا بێ ئیتر بۆ هەمواکردنى هەر یاسایەک بەو شێوەیە من لەگەڵیدا نیم… واچاکترە وەکو خۆى بمێنێتەوە، لەهەموارکردنى یاسا دەبآ رەچاوى بەرژەوەندى گشتى بکرێت، دواى ئەوە بەرژەوەندى چین و توێژەکان دێنە پێشەوە بۆیە یاساى بارى کەسێتى کێشەیەکى زۆرى دروست کردووە لەدادگاکان کە من رۆژانە رووبەڕووى ئەو کێشانە دەبمەوە کە ئەو هەموارکردنە هێنایە ئاراوە.

سایتى قەڵات: بەڕێزتان رێژەى تاوان ئێستا لەهەرێمى کوردستان چۆن دەبینن؟

پارێزەر ئەردەلان: من وەکو پارێزەرێک ناتوانم بڵێم زیادى کردووە یان  کەمى کردووە چونکە خەڵکیتریش لەو بابەتە راى خۆى هەیە بەڵام ئەوەى من ئاگادار بم رێژەى تاوان لەهەرێمى کوردستان بەبەراورد لەگەڵ ولاتانى دراوسێ تاوان لاى ئێمە کەمترە هەرچەندە رێژەکە گۆڕانکار ى بەسەردا دێت تاوانەکانیش هەمە جۆرن کە لەهەموو کۆمەڵگەیەکدا هەن، شێوازى تاوانەکانیش جۆراو جۆرن بەڵام زیاتر لاى ئێمە دەستدرێژیکردنە سەر مافى ئافرەتانە هەرچەندە ئەم رێژەیەش زۆر کەم بۆتەوە، کۆمەڵگە وەکو ئامێرێکى ئۆتۆماتیکى خۆى خۆى بەرەو پێش دەبات، جاران هەندێ ئافرەت نەیدەتوانى بەئارەزووى خۆى جل بپۆشآ و بێتە دەرەوە بەڵام ئەمڕۆ دەبینین زۆربەیان بەئارەزووى خۆیان جل لەبەر دەکەن و کەسیش قسەیان لەگەل ناکا، کەسانى نزیکى ئێمەش تا دوێنآ نەیدەتوانى قسە لەگەڵ پیاوێک بکات بەلام ئەمڕۆ بەمۆبیل دەتوانی پەیوەندى بەهەموو کەسێکەوە بکات کە ئەمەش ماناى وایە ئافرەتى ئێمە رۆشنبیر بووەو دەزانى چۆن مامەڵە لەگەڵ تەکنەلۆجیا بکات و چاکەو خراپەکانى بزانێت، ئیتر ئاستى رۆشنبیرى کە بەرەو پێشەوە چوو ئەوا دەتوانین مامەڵە لەگەڵ پیاو بکات و بێئەوەى تووشى کێشە ببێت، کەواتە بەو جۆرە رێژەى تاوان لەبەرامبەر ئافرەت کەم بۆتەوە، حکومەتیش رێگەى گونجاوو دروستى گرتۆتە بەرو بەربەستێکى توندى بەرامبەر ئەو کەسانە داناوە کە دەیانەوێ ئافرەت تووشى کێشە بکەن. بەڵام تاونى دیکەى سروشتى وەکو دزى و کوشتن هەن کە ئەو رێژەیە زۆر کەمە، مایەى دڵخۆشیە لەهەرێمەکەمان ئەگەر هەر تاوانێکى لەم جۆرە روویدا ئەوا لایەنى پەیوەنددار بەماوەیەکى کەم تاوانباران دەدۆزنەوە خەڵکیش هاوکارى ئاسایش و پءلیس و دادگان بۆ دۆزینەوەى تاوانباران.

سایتى قەڵات: ئێًوە جگە لەپیشەى پارێزەرى زۆرجاران لەسەر رووى لاپەڕەى هەندى گۆڤار بابەت دەنووسن و بڵاو دەکەنەوە. بابەتى نووسینەکانت زیاتر دەربارەى چیە؟

پارێزەر ئەردەلان: من ماوەیەکە لەهەندى گۆڤار بابەت دەنووسم بەتایبەتى گۆڤارى(راوێژ) نووسینەکانم زیاتر تەنزو رەخنە ئامێزن، ئەویش بۆ ئەوەیە زیاتر ئەو کێشانەى کە من باسم کردوون یان لێیانەوە دەدوێم بۆ زیاتر بەپێزو پوخت کردنى بابەتەکەیە، من پێم باشە هەموو بابەتێک کورت و رێک پێک بێ دوور بى لەشێوەى داڕشتن و دادڕێژى، لەو بابەتە تەنزانەمدا بەدواى چارەسەریش گەڕاوم و خستوومنە تە روو بۆیە لایەنى رەخنەلێگرتووش بەسنگێکى فراوانەوە رەچاوى دەکات و لێم تێدەگات.

سایتى قەڵات: زۆر سوپاسى بەڕێزتان دەکەین کە لەو دیدارەدا بەتێروتەسەلى باسى رەوشى یاساو تاوانت کرد بۆ خوێنەرانى سایتەکەمان، دووبارە سوپاس

پارێزەر ئەردەلان: منیش زۆر سوپاسى سایتەکەتان دەکەم هیوادارم هەروا بەردەوام بن لەخزمەتکردنى بوارى رۆژنامەگەرى ئەلکترۆنى لەهەرێمەکەمان.

 

پارێزەر ئەردەلان لەچەند دێرَێکدا:

 لەساڵى 1965 لەسلێمانى لەباوکێکێکى سلێمانى و دایکێکى قەلادزەیى چاوى بەژیان هەڵێناوە.

لەساڵى 2002-2003 دەرچووى کۆلێژى مافى زانکۆى سەلاحەدینە.

خێزاندارەو دوو کوڕو کچێکى هەیە

نزیکەى (12) ساڵە لەهەولێر دەژێت، ئەو دەڵى من لەهەر شوێنێکى کوردستان بم خۆم بەخەڵکى ئەوێ دەزانم پێمخۆشە هەموو کوردێکیش وا بیر بکاتەوە، بۆیە من ئەگەر لەسنە بم سنەییم لەهەولێر هەولێریم لەئامەدیش ئامەدیم.

 

سازدانی دیمانە:شاهین نەجمەدین

  • email Email to a friend
  • print چاپی بکه‌

Website counter
Copyright © 2007- Kurdistan Democratic Party / Second branche/designed by Rashid Botani