|

22 حوزه‌یران, 2010 [ 10:31 ]
یونس حه‌مه‌د / ئۆسلۆ وه‌ک زانراوه کۆمه‌ڵه‌ی تۆپی پێی جیهانی کوورتکراوه (فیفا) یه چه‌ندین قه‌واره‌و دوورگه‌ی تێدا ئه‌ندامه و له‌و باوه‌ڕدام جگه له هاوڵاتیانی خۆیان و هه‌تاوه‌کو (جوزێف پلاتری) که سه‌رۆکی خودی (فیفا)یه گۆبیستی ئه‌و ناوانه نه‌بووه،هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری کوردیش به‌و ناوانه ئاشنا بکه‌م ئه‌مه‌ی خواره‌وه ناوی هه‌ندێک له‌و قه‌واره‌و دوورگانه‌یه که وه‌ک ئه‌ندام به‌شداری له‌چالاکییه‌کانی (فیفا)ده‌که‌ن و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یارییه‌کانی مۆندیال!..( دوورگه‌ی ماریانا ،دوورگه‌ی سولۆمۆن،بۆلیسیای فه‌ڕه‌نسی،باڵا‌و،کبریاتی،ئه‌لبهاما،مایۆت،دوورگه‌ی ڤارۆ،ئه‌ندۆرا،سانت کتیس و نیفس،ئه‌لینکیان،ئه‌روپا،دوورگه‌ی کرسیماس،کاپ ڤێری،ڤاناتۆ،تاهیتی، ساتۆمی برنسیب،کالیدۆنیای نوێ).. جالێره‌دا چه‌ندین پرسیار درووست ده‌بێت ئایا ئه‌و قه‌واره‌و ودوورگانه له‌ئێمه‌ی کورد زیره‌ک ترن یان ئه‌وه‌تا له‌ئێمه زۆرترن،باشه بۆ ئێمه‌ی کورد نه‌ماتووانیوه خۆمان بگه‌ێنینه ئه‌و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه تاکه‌ی نه‌تووانین ئاڵا و په‌رچه‌می خۆمان له ڤیستیڤاڵه وه‌رزشییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌رز بکه‌ینه‌وه.. زۆر داخه که ده‌بینین به‌رپرسان و جه‌ماوه‌ری کورد ئاگاداری ئه‌م ڕه‌وشه وه‌رزشییان نییه و نازانن که ئه‌گه‌ر کاری ڕاست و درووستی بۆ بکرێت ،ئه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی کوردستانیش وه‌ک ووڵات و قه‌واره‌و دوورگانه ده‌تووانێت به‌شداری له چالاکییه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه بکات.. به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی ئه‌وه هه‌موو هه‌نگاوه‌کان بۆ یانه‌کان چووه‌و که‌س هه‌ڵبژارده‌ی کوردستانی له‌یاد نییه ،دوا پرسیایشم ئه‌وه‌یه تاکه‌ی چه‌پڵه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاتێک لێ بده‌ین و که خاکی داگیرکردووین و خۆشمان فه‌رامۆش بکه‌ین و بڵێین ناگه‌ینه (فیفا) چونکه خه‌ونه!!
|