|
|
|
|

15 نیسان, 2010 [ 22:29 ]
نێچیرڤان بارزانى له میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وست تیشكى خسته سه‌ر ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و سیسته‌مى فیدراڵى له عێراق و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌ى كورد له به‌غدا و هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه كورد بۆ به‌شدارى كردن له حكومه‌تى نوێى عێراق هه‌یه‌تى،
سه‌باره‌ت به حكوومه‌تى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى گوتى: حكوومه‌تى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان به حكوومه‌تى خۆمانى ده‌زانین و سه‌رۆك وه‌زیرانیشى سه‌رۆك وه‌زیرانى خۆمانه و ئه‌م حكوومه‌ته‌ش ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پێكه‌وه پێكمان هێناوه، بۆیه حكوومه‌تى ئێمه‌یه ، له‌سه‌ر ئاستى كه‌سایه‌تیش نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیه‌كى دۆستایه‌تى به‌هێز و باش له‌گه‌ڵ برام دكتۆر به‌رهه‌م ده‌مبه‌ستێته‌وه و هه‌روه‌ها ستایشى ئه‌داى دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى: پێشبینى ده‌كه‌م دكتۆر به‌رهه‌م ده‌توانێت رۆڵێكى گرنگ بۆ خزمه‌تكردنى گه‌لى كوردستان ببێنێ و دووپاتیشى كرده‌وه، پاڵپشتیى كردنى له حكوومه‌تى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌ركێكى سه‌رشانى خۆمان ده‌زانین و به بێ هیچ گومانێكیش ئه‌و پاڵپشتیكردنه به هه‌موو هێزێك به‌رده‌وامى ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا تا ئێستاش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى حزبى له ناو كاروبارى حكوومه‌تدا ماوه یان نا، ئه‌وه نێچیرڤان بارزانى گوتى: ئه‌وه پره‌نسیپێكى سه‌ره‌كیمه و هه‌ر گیز له‌سه‌رى لا ناده‌م و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێنجه‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران توانی تا ڕاده‌یه‌ك سنوورێك بۆ ده‌ستتێوه‌ردانى حزبى بۆ ناو كاروبارى حكوومه‌ت دابنێت و راشیگه‌یاند: پێویسته له نیگه‌رانى و زیانه‌كانى ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانانه تێبگه‌ین و جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وان ئه‌وه‌یه سیسته‌مى حكومڕانى له هه‌رێمى كوردستان بۆ سیسته‌مى دامه‌زراوه‌ى ده‌ستوورى بگوازنه‌وه و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ناتونرێت به پێوه‌رى دوو لایه‌نه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لدا بكرێت و گوتیشى: پێویسته له‌سه‌رم ئه‌زموونى پێشووم له پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ خزمه‌تكردنى حكوومه‌تى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان بكه‌م و هه‌روه‌ها چوارچێوه‌یه‌كیش بۆ ئه‌ركه‌كانى هه‌ر یه‌ك له حزب و حكوومه‌ت دابنێین.
سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غداش له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌كى هه‌ڵپه‌سێردراو، نێچیرڤان بارزانى گوتى: پێشبینى ده‌كه‌م هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ یه‌كلایى نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و ناكۆكییانه په‌یوه‌سته به خراپى تێگه‌یشتنى هێزه عێراقییه‌كان له ده‌ستوور و هه‌روه‌ها یه‌كێك له هۆكاره‌كانى دیكه‌ى یه‌كلایى نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و ناكۆكییانه نه‌بوونى ئیراده‌ى راسته‌قیینه‌ى هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى عێراقییه به تایبه‌تیش له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ناكۆكییانه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، تا ئێستاش هه‌ندێ عه‌قڵیه‌ت هه‌یه زاڵه به‌سه‌ر هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى عێراق و تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌و عه‌قڵییاتانه زاڵ بێت، ئه‌وه زۆر دووره هێزه عێراقییه‌كان بتوانن به‌سه‌ر كێشه‌كاندا زاڵ‌بن یان چاره‌سه‌ریان بكه‌ن و دووپاتیشى كرده‌وه، مێژووی عێراق سه‌لماندى كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق ته‌نها له‌سه‌ر مێزى دانووستان ده‌بێت و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت عێراق به خێر و ئاشتى بژێت، ئه‌وه ده‌بێت وتوێژ ساز بكه‌ین، چونكه ئه‌م پرسه به‌لاى هه‌موواندا روون و ئاشكرایه.
روونیشى كرده‌وه، عێراق له هه‌ر سێ پێكهاته‌ى كورد و شیعه و سوننه و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه كه‌میینه‌كان پێك دێت، ئه‌م راستییه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌م دواییه سه‌لماندى و گوتیشى: راسته به ده‌رنجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ندێك هاوسه‌نگى گۆڕان، به‌ڵام واقعى سیاسى نه‌گۆراوه، له‌وه‌ى خه‌ڵكى شیعه ده‌نگى به شیعه دا‌و به هه‌مان شێوه‌ش سوننه ده‌نگى به سوننه دا‌و كوردیش ده‌نگى به كورد دا، كه ئه‌مه‌ش واقعى عێراقه. نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: كه پێویسته به دواى سیغه‌یه‌كدا بگه‌رێین، كه پێكه‌وه ژیان و ئاشتى له خۆ بگرێت ، هه‌روه‌ها نیگه‌رانى خۆیشى له‌و رووه‌وه له باره‌ى ئه‌وه‌ى تا ئێستا نه‌توانراوه بیرۆكه‌ى سیسته‌مى فیدراڵى له عێراق به یه‌كجارى جێگیر بكرێت نیشان دا و گوتیشى: پێویسته بڕواى مامه‌ڵه‌كردنى فیدراڵى له په‌یوه‌ندیه‌كان دارێژراو بێت.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى له عێراق زۆرێك له هێزه سیاسیه‌كان به گواستنه‌وه‌ى سیسته‌مى فیدراڵى رازى نیین، له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى گوتى: پێویسته نكۆڵى له‌و واقعه نه‌كه‌ین كه به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێندراوه ، چونكه عێراق به‌سه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌ى سه‌ره‌كى دابه‌ش بووه كه ئه‌وانیش كورد و عه‌ره‌به و هه‌روه‌ها هیچ عه‌ره‌بێك ناتوانێت خۆى به‌سه‌رماندا بسه‌پێنێت له به‌ر ئه‌وه‌ى كوردم و پێشبینى ئه‌وه‌شى كرد، گونجاو نییه، له دواى چێژوه‌رگرتنى ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ى سه‌ربه‌خۆیی له كوردستاندا، دووباره بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ژیانى سیسته‌مى حكومڕانى ناوه‌ندى، به‌ڵام ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق ئازادن له هه‌ڵبژاردنى ئه‌و حكومرانیه‌ى كه بۆیان گونجاوه و ته‌ئكیدى له‌وه كرده‌وه، به‌لاى گه‌لى كورده‌وه ئه‌وه‌ى له ده‌ستووردا جێگیره، ده‌بێت عێراق سیسته‌مێكى فیدراڵى بێت و كوردیش به‌شێك له شه‌راكه‌تى راسته‌قیینه‌ى عێراقى نوێ بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى كورد ئێستا هه‌ست به شه‌راكه‌تى راسته‌قیینه له عێراق ده‌كات یان نا، ئه‌وه نێچپرڤان بارزانى گوتى: له‌و بڕوایه دایه به‌شێك له هۆكاره‌كانى ناجێگیربوونى ئه‌و شه‌راكه‌ته ئه‌وان به‌رپرسیاریتیه‌كه‌ى ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نى دیكه هه‌یه، تا ئێستا نایه‌وێت له‌وه بگات، عێراق سیسته‌مێكى فیدراڵى په‌رله‌مانییه، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانى عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر ئاستى پێویست كارا نییه و ئێستاش هه‌ندێك هه‌ن هه‌وڵى دووباره خوڵقاندنى دیكتاتۆریه‌ت له عێراق ده‌ده‌ن و بۆیه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كاتی زۆرى ده‌یه‌وێت تێگه‌یشتنى سیسته‌مى په‌رله‌مانى و فیدراڵى و فره‌یى له عێراق به یه‌كجارى جێگیر بكرێت.
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانى كورد له حكوومه‌تى نوێى عێراق، نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند: مه‌رجه‌كانى كورد روون و ئاشكرا یه و زۆر ئاسانیشه، كه ئه‌وانیش جێبه‌جێ كردنى ده‌ستووره و جێبه‌جێ كردنى مادده‌ى سه‌د و چل و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه كه ئه‌مانه له پێشه‌وه‌ى گه‌ره‌نتى به‌شداریكردنى كاراى كورده له حكوومه‌تى داهاتوو و وه‌ك روونى كرده‌وه، تا ئێستا زۆرێك له مادده و برگه‌ى ناو ده‌ستوور هه‌ن، جێبه‌جێ نه‌كران له‌وانه‌ش جێبه‌جێ كردنى مادده‌ى سه‌د و چل، كه پێویسته جێبه‌جێ بكرێت و هه‌روه‌ها یاساى گاز و نه‌وت له‌گه‌ڵ چه‌ند برگه‌یه‌كى دیكه.
|
|
|